جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «ع.ح.ب- محەمەد شێخ حوسێن بەرزنجی»
Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) |
Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) |
||
ھێڵی ٤: | ھێڵی ٤: | ||
لەساڵی 1931 دەچنە سلێمانی و لەوێی نیشتەجێ بوون. | لەساڵی 1931 دەچنە سلێمانی و لەوێی نیشتەجێ بوون. | ||
لەو | لەو شارە زیندووەدا چۆتە بەرخوێندنی فەرمیی و قۆناغەکانی سەرەتایی و ناوەندیی تەواو کردووە. | ||
لەساڵی 1946دا بۆتە فەرمانبەر. | |||
لەناوەڕاستی چلەکانی سەدەی بیستەمدا چۆتەپاڵ بزووتنەوەی نیشتمانی پێشکەوتنخواز و لەساڵی 1963دا لەسەر هەڵوێستی رامیاری تووسی گرتن و ئەشکەنجەدەبێ و تاکو ساڵی 1968بێ کارو فرمان دەمێنێتەوەئینجا لەسەر فرمانەکەی دانراوەتەوه. | لەناوەڕاستی چلەکانی سەدەی بیستەمدا چۆتەپاڵ بزووتنەوەی نیشتمانی پێشکەوتنخواز و لەساڵی 1963دا لەسەر هەڵوێستی رامیاری تووسی گرتن و ئەشکەنجەدەبێ و تاکو ساڵی 1968بێ کارو فرمان دەمێنێتەوەئینجا لەسەر فرمانەکەی دانراوەتەوه. |
وەک پێداچوونەوەی ٠٩:٥٧، ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١
محەمەد شێخ حوسێن بەرزنجی - ع.ح.ب لە ساڵی 1923دا لەدێی بەرزنجەی سەر بەقەزای چوارتا لەپارێزگای سلێمانی لەدایکبووە.
لەساڵی 1931 دەچنە سلێمانی و لەوێی نیشتەجێ بوون.
لەو شارە زیندووەدا چۆتە بەرخوێندنی فەرمیی و قۆناغەکانی سەرەتایی و ناوەندیی تەواو کردووە.
لەساڵی 1946دا بۆتە فەرمانبەر.
لەناوەڕاستی چلەکانی سەدەی بیستەمدا چۆتەپاڵ بزووتنەوەی نیشتمانی پێشکەوتنخواز و لەساڵی 1963دا لەسەر هەڵوێستی رامیاری تووسی گرتن و ئەشکەنجەدەبێ و تاکو ساڵی 1968بێ کارو فرمان دەمێنێتەوەئینجا لەسەر فرمانەکەی دانراوەتەوه.
"ع.ح.ب" لەساڵی 1945ەوەشیعری نیشتمانی هۆنیوەتەوەو لەسەرەتای ژیانی وێژەیدا کەوتووەتەبەرکاریگەری شیعرەکانی سالیمی ساحێبقران تایەر بەگی جاف و ئەدەب و شێخ رەزای تاڵەبانی و داویشدا شیعرەکانی پێرەمێردو گۆران پتر بۆ گۆڕەپانی وێژەیان راکێشاوه، بەڵام کەتوانای شاعیرییەتی بەهێزبووەبۆتەخاوەنی دەنگی خۆی.
شاعیری نیشتیمانپەروەرمان، شاعیرێکی ریالیستی رەخنەگربوو، یەکەم هۆنراوەی سەرکەوتووی لەساڵی 1947دا لەگۆڤاری گەلاوێژدا بەناوی "لەگەنجی و پیری و مردنا" بڵاو کردۆتەوەو سەرنجی رەخنەگرانی پێ راکێشاوەو بووەتەشاعیری سروشت و جوانی و دەنگی هەژارەچەوساوەکان و شیعرەکانی بەزۆری لەسەر کێشی سووکی خۆماڵی کوردی دادەنان و ناوەرۆکێکی پتەوو روون و رەوانی پێ دەبەخشین، بۆیەنوێکاریی بەهۆنراوەکانیەوەدیاربووه.
لە6ی مانگی کانوونی دووەمی 2000دا لەشاری سلێمانی لەتەمەنی 77 ساڵیدا کۆچی دواییکرد و میللەتی کورد شاعیرێکی بەهرەداری لەدەست چوو.
شاعیر لەماوەی ژیانی ویژەیی دا چوار دیوانەشیعری بەچاپ گەیاندووەکەئەمانەی خوارەوەن:
1- ناسۆری دەروون لەساڵی 1968دا بەچاپی گەیاندووەو 188 لاپەڕەیه
2- گرێی نهێنیەکان - ساڵی 1975 چاپکراوەو 88 لاپەڕەیە
3- زەردەخەنەی تاساو ساڵی 1980 چاپکراوەو 85 لاپەڕەیه
4- تریفەورێژاو - ساڵی 1985دا چاپکراوە288 لاپەڕەیه