جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «محەمەد باقی سەعید بەرزنجی»

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
ھێڵی ١٤: ھێڵی ١٤:


لە ساڵی 1951 لە بەغدا خوێندوویەتی و بە نمرەی نایاب دەرچووە.
لە ساڵی 1951 لە بەغدا خوێندوویەتی و بە نمرەی نایاب دەرچووە.
لە ساڵی 1956 بۆتە مامۆستا لە شارۆچکەی ماوەت لە هەریەک لە مەرگە و شارۆچکەی قەڵادزێ وانەی وتۆتەوە.
لە ساڵی 1956 بۆتە مامۆستا لە شارۆچکەی ماوەت لە هەریەک لە مەرگە و شارۆچکەی قەڵادزێ وانەی وتۆتەوە.


لە ساڵی 1958 گوێزراوەتەوە بۆ سلێمانی و لەساڵی 1962 یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی سەندیکای یەکێتی مامۆستایان.
لە ساڵی 1958 گوێزراوەتەوە بۆ سلێمانی و لەساڵی 1962 یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی سەندیکای یەکێتی مامۆستایان.
لەساڵی 1962 لەگەڵ چوار مامۆستای ئەندام لە رێکخراوی مامۆستایان و فەرمانبەرانی سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستان، بیرۆکەی دامەزراندنی یەکێتی مامۆستایانی  کوردستانیان هێنایە ئاراوە.
توانیان لە رێکەوتی 15-05-1962 دا کۆنگرەی یەکەم بگرن و  ناوبراو بە ئەندامی سکرتاریەت و دەستەی نووسەرانی گۆڤاری ئامانج هەڵبژێردراوە.


هەر لەهەمان ساڵدا لە ساڵی 1962 لەلایەن '''(زەعیم سدیق)'''وە لە ئینزیباتخانە گیراوە و ئازار و ئەشکەنجەیەکی زۆریان داوە.
هەر لەهەمان ساڵدا لە ساڵی 1962 لەلایەن '''(زەعیم سدیق)'''وە لە ئینزیباتخانە گیراوە و ئازار و ئەشکەنجەیەکی زۆریان داوە.

وەک پێداچوونەوەی ‏٠٩:١٩، ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٢

40096975 11865882814998.jpg

محەمەد باقی سەعید کە زیاتر ناسراوە بە مامۆستا محەمەد باقی ناوی تەواوی محەمەد باقی سەعید مستەفا بەرزنجی لەساڵی 1935 لەشاری سلێمانی لە گەڕەکی گۆیژە لەدایکبووە.

خێزانەکەی پێش دووسەدە لە دارشمانەوە هاتون بۆ بەرزنجە بەوەستایەتی و دارتاشی و نانەوەی ئاشی ئاو کاریان کردووە.

لە دایکەوە ئەچنەوە سەر بنەماڵەی ڕەسوڵ بەگی ناوچەی بانە هۆزەکەیان بە هۆزی سمایلە خەلی لە بەرزنجە ناوی دەرکردووە کە ئەمڕۆ ڕێژەیەکی زۆر لە دانیشتوانی بەرزنجە پێکدەهێنن.

باوکی ناوبراو لەساڵی 1909 هاتۆتە شاری سلێمانی و بەکاری بەناییەوە خەریکبووە، دوایی بۆتە یەکێک لە پێشمەرگە چەنکدارەکانی مەلیکی کوردستان شێخ مەحموودی حەفید

لەداستانی (بەردەقارەماندا) لە دەربەندی بازیان لەگەڵ شێخ مەحموودی حەفید بە دیل ئەگیرێت و بە دیلکراوی هەموویان دەبرێنە بەغدا، لەسەر داوای شێخ مەحموودی حەفید لەبەندخیانەکە هەڵدێت وبەپێ دەگەڕیتەوە سلێمانی و هەواڵی شێخ مەحموودی حەفید و دیلکراوەکان ئەگەیەنێت بەکەس و کاریان لە شاری سلێمانی

محەمەد باقی سەعید مستەفا لە دوایی سێ ساڵ لە حوجرە لە ساڵی 1942 چۆوەتە بەرخوێندن.

لە ساڵی 1951 لە بەغدا خوێندوویەتی و بە نمرەی نایاب دەرچووە.

لە ساڵی 1956 بۆتە مامۆستا لە شارۆچکەی ماوەت لە هەریەک لە مەرگە و شارۆچکەی قەڵادزێ وانەی وتۆتەوە.

لە ساڵی 1958 گوێزراوەتەوە بۆ سلێمانی و لەساڵی 1962 یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی سەندیکای یەکێتی مامۆستایان.

لەساڵی 1962 لەگەڵ چوار مامۆستای ئەندام لە رێکخراوی مامۆستایان و فەرمانبەرانی سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستان، بیرۆکەی دامەزراندنی یەکێتی مامۆستایانی کوردستانیان هێنایە ئاراوە.

توانیان لە رێکەوتی 15-05-1962 دا کۆنگرەی یەکەم بگرن و ناوبراو بە ئەندامی سکرتاریەت و دەستەی نووسەرانی گۆڤاری ئامانج هەڵبژێردراوە.

هەر لەهەمان ساڵدا لە ساڵی 1962 لەلایەن (زەعیم سدیق)وە لە ئینزیباتخانە گیراوە و ئازار و ئەشکەنجەیەکی زۆریان داوە.

بەهۆی گرتن و شەهید بوونی هاورێکانیەوە بووە بە سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان.

لە ساڵی 1974دا بەهۆکاری پەیوەندی بە شۆرشەوە نەفی شاری دیوانیە کراوە، ماڵ و ئۆتۆمبیل و کتێبخانەکەی لەلایەن بەعسەوە داگیراکراوە و بە تاڵان براوە.

ناوبراو بە درێژایی ژیانی نووسینی زۆری هەبووە ئەم پەرتووکانەش بەشێکن لە چاپکراوەکانی.

بەرهەمەکانی نووسەر:


  1. ئاسایشی نەتەوەی کورد و خاکی کوردستان .
  2. کەرکوک و دەور و بەری لێکۆڵینەوەیەک .
  3. بیرەوەری دەربارەی دامەزراندنی یەکێتی مامۆستایان. .
  4. تاوانەکانی زەعیم سدیق وئینزیباتخانە .
  5. نەورۆز و کاوەی ئاسنگەر پوختەیەک لە مێژوو .
  6. فرمێسکی ڕۆشنا تراجیدیای ئەنفال .
  7. چەند خاڵێکی چاکسازی بۆ بەردەم هەرێم

بە درێژایی ژیانم سێ جار ماڵم تاڵان کراوە . ٦٢. ٧٤. ٩١

(بە درێژایی ژیانم قەرەبوو نەکرامەوە دەرگام بە کەس نەگرتووە . یارمەتی نەدراوم .لەم حکومەتی هەرێمە سوودمەند نەبووم

مامۆستا محەمەد باقی سەعید بەرزنجی