محەمەد باقی سەعید بەرزنجی

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
40096975 11865882814998.jpg

محەمەد باقی سەعید کە زیاتر ناسراوە بە مامۆستا محەمەد باقی ناوی تەواوی محەمەد باقی سەعید مستەفا بەرزنجی لەساڵی 1935 لەشاری سلێمانی لە گەڕەکی گۆیژە لەدایکبووە.

خێزانەکەی پێش دووسەدە لە دارشمانەوە هاتون بۆ بەرزنجە بەوەستایەتی و دارتاشی و نانەوەی ئاشی ئاو کاریان کردووە.

314400471 .jpg

لە دایکەوە ئەچنەوە سەر بنەماڵەی ڕەسوڵ بەگی ناوچەی بانە هۆزەکەیان بە هۆزی سمایلە خەلی لە بەرزنجە ناوی دەرکردووە کە ئەمڕۆ ڕێژەیەکی زۆر لە دانیشتوانی بەرزنجە پێکدەهێنن.

باوکی ناوبراو لەساڵی 1909 هاتۆتە شاری سلێمانی و بەکاری بەناییەوە خەریکبووە، دوایی بۆتە یەکێک لە پێشمەرگە چەکدارەکانی مەلیکی کوردستان شێخ مەحموودی حەفید

لەداستانی (بەردەقارەماندا) لە دەربەندی بازیان لەگەڵ شێخ مەحموودی حەفید بە دیل ئەگیرێت و بە دیلکراوی هەموویان دەبرێنە بەغدا، لەسەر داوای شێخ مەحموودی حەفید لەبەندخیانەکە هەڵدێت وبەپێ دەگەڕیتەوە سلێمانی و هەواڵی شێخ مەحموودی حەفید و دیلکراوەکان ئەگەیەنێت بەکەس و کاریان لە شاری سلێمانی

محەمەد باقی سەعید مستەفا لە دوایی سێ ساڵ لە حوجرە لە ساڵی 1942 چۆوەتە بەرخوێندن.

315530484 .jpg

لە ساڵی 1951 لە بەغدا خوێندوویەتی و بە نمرەی نایاب دەرچووە.

لە ساڵی 1956 بۆتە مامۆستا لە شارۆچکەی ماوەت لە هەریەک لە مەرگە و شارۆچکەی قەڵادزێ وانەی وتۆتەوە.

لە ساڵی 1958 گوێزراوەتەوە بۆ سلێمانی و لەساڵی 1962 یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی سەندیکای یەکێتی مامۆستایان.

لەساڵی 1962 لەگەڵ چوار مامۆستای ئەندام لە رێکخراوی مامۆستایان و فەرمانبەرانی سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستان، بیرۆکەی دامەزراندنی یەکێتی مامۆستایانی کوردستانیان هێنایە ئاراوە.

توانیان لە رێکەوتی 15-05-1962 دا کۆنگرەی یەکەم بگرن و ناوبراو بە ئەندامی سکرتاریەت و دەستەی نووسەرانی گۆڤاری ئامانج هەڵبژێردراوە.

هەر لەهەمان ساڵدا لە ساڵی 1962 لەلایەن (زەعیم سدیق)وە لە ئینزیباتخانە گیراوە و ئازار و ئەشکەنجەیەکی زۆریان داوە.

بەهۆی گرتن و شەهید بوونی هاورێکانیەوە بووە بە سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان.

لە ساڵی 1974دا بەهۆکاری پەیوەندی بە شۆرشەوە دوورخراوەتەوە بۆ شاری دیوانیە ، ماڵ و ئۆتۆمبیل و کتێبخانەکەی لەلایەن بەعسەوە داگیراکراوە و بە تاڵان براوە.

ناوبراو بە درێژایی ژیانی نووسینی زۆری هەبووە ئەم پەرتووکانەش بەشێکن لە چاپکراوەکانی.

314885074 .jpg

بەرهەمەکانی نووسەر:


سەرچاوە: تۆمارێکی تایبەت بۆ مانومیدیا لەلایەن دلێر سەلیم سەبارەت بەکار و چالاکێکانی بەرێز (محەمەد باقی سەعید بەرزنجی).