جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «میکائیل کاکەیی»
(پەڕەی دروست کرد بە « وێنۆک میکائیل کاکەیی، هونەرمەندی گۆرانیبێژ لە ساڵی 1966 لە شاری خانەقین لە دایک بووە. خاوەن دەنگێکی ڕەسەن و سەلیقەیەکی جوانی کوردەواری و کەسێکی تێکۆشەر و نیشتمان پەروەر و دڵسۆز و بە ئەمەک بووە. قۆناغەکانی خوێندنی سەرەتایی و ناوەن...»ەوە) |
(بەبێ جیاوازی)
|
دوایین پێداچوونەوەی ١٧:٥٣، ١٥ی تەممووزی ٢٠٢٢
میکائیل کاکەیی، هونەرمەندی گۆرانیبێژ لە ساڵی 1966 لە شاری خانەقین لە دایک بووە. خاوەن دەنگێکی ڕەسەن و سەلیقەیەکی جوانی کوردەواری و کەسێکی تێکۆشەر و نیشتمان پەروەر و دڵسۆز و بە ئەمەک بووە.
قۆناغەکانی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لە خانەقین تەواو کردووە و دەرچووی ئامادەیی پیشەسازییە.
میکائیل لەگەڵ خانەوادەکەی دەگوازرێتەوە خوارووی عێراق بۆ شاری ڕومادی و پاشان دەچێتە شاری هەولێر و لەوێ نیشتەجێ دەبێت تاوەکوو ڕووخانی ڕژێمی عێراق لە ساڵی 2003 و دەگەڕێتەوە زێدی باووباپیرانی لە شاری خانەقین تا کۆچی دوایی لەوێ دەژیت.
ڕەوانشاد میکائیل کاکەیی 3 زمانی بە باشی زانیوە کە (کوردی، عەرەبی، فارسی) بووە. هەروەها شارەزایی لە ژەنینی ئامێری ساز هەبوو.
میکائیل کاکەیی خاوەنی 8 گۆرانی تۆمارکراو و 3 ڤیدیۆ کلیپ بوو، بەشێک لە گۆرانییەکانی ئەمانە بوون: -
- وڵگ وڵگ خاترانم
- مەچوو مەچوو
- مەولانا جەرگم
- شەدە شل
- دڵ زەخمدارە
- خەزان
- یاران لە جەرگم
هونەرمەند میکائیل کاکەیی دوای ململانێیەکی سەخت لەگەڵ نەخۆشی شێرپەنجە لە ڕۆژی 07-03-2022 لە شاری خانەقین، کۆچی دوایی دەکات.
ئامادەکردنی: دلێر ڕەفیق