جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «جەژنی خاوەنکار، جەژنی یارسان، پێڕەوانی ئایینی یاری»

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
(پەڕەی دروست کرد بە «جەژنی خاوەندکار یا خاوەنکار لە پێڕەوانی ئایینی یارسان/ ئەهلی حەق پیرۆز بێت. یارسانییەکان، لە کوردانی هەرە ڕەسەنن کە هەژماریان تەنیا لە #ڕۆژهەڵات-ی کوردستاندا زیاتر لە ٣ میلیۆن کەسە. جەژنی خاوەنکار جەژنێکی ئایینی یارسانە کە لە چلەی پاییزدا دەگیرێت....»ەوە)
(بەبێ جیاوازی)

وەک پێداچوونەوەی ‏١٣:٠٩، ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢

جەژنی خاوەندکار یا خاوەنکار لە پێڕەوانی ئایینی یارسان/ ئەهلی حەق پیرۆز بێت. یارسانییەکان، لە کوردانی هەرە ڕەسەنن کە هەژماریان تەنیا لە #ڕۆژهەڵات-ی کوردستاندا زیاتر لە ٣ میلیۆن کەسە. جەژنی خاوەنکار جەژنێکی ئایینی یارسانە کە لە چلەی پاییزدا دەگیرێت. یارسانەکان لەدوای سێ ڕۆژ ڕۆژووگرتن چێشت و گۆشتی قوربانی ساز دەکەن و جەژن دەگرن. ئەم سێ ڕۆژە ڕۆژووە بە بۆنەی بیرخستنەوەی یادی برسیێتیی سوڵتان سەھاک و ھاوەڵەکانیەتی.

یارسان کێن؟

یارسان بە ئەھلی حەق یان کاکەیی دەوترێت گروپێکی تایبەتن کە ھەڵگری بیروباوەڕی ئاینی جیاوازن، لە گەلێک شوێنی کوردستاندا بڵاون بە تایبەت لە کرماشان و گەرمیان. کاکەیی دانیشتووی کەرکووک و لێواری زێی نێوان ھەولێر-مووسڵ و شەبەک ئەمانە ھەموو بە بنەچەکی ھۆز و زمان و بیروباوەڕی ئاینی دەگەنەوە یەکتر. شوێنەکانی نیشتەجێ بوونی ئەھلی حەق (یارسان) لە کوردستاندا، لە کۆنەوە تا ئەم سەردەمە ھەندێک گۆڕانکاری بە خۆوە دیوە. بەڵام ئەوەی کە ھەمووان لە سەری پیداگری دەکەن ئەوەیە کە لە سەرەتادا ئایینی یارسان لە ناوچەکانی ھەورامان و شارەزوور و لوڕستان بڵاوبووتەوە و گەشەی کردووە، جا دواتر گەیشتووتە ناوچەکانی تری کوردستان و ئێران.

بە بۆچوونی ھەندێک لە مێژووناسان، ناوی یارسان کورتکراوەی “یارسولتان”ە[٢] و مەبەست لێی سوڵتان سەھاکە (بە فارسی: سلطان اسحاق)، ھەرچەند بوونی ئاینی یارسان دەگەرێتەوە بۆ سەردەمی میتراییەکان (٤٠٠٠ – ٥٠٠٠ ھەزار ساڵ لەمەوبەر) بەڵام سوڵتان سەھاک بە داڕێژەرەوەی ئاینەکە دادەنرێت.[٣] کە رێبەرێکی دیاری ئەم بیروباوەڕەیە لە کوردستاندا. یاخود یارستان بە واتای شوێنی یار یا موردانی ئەھلی حەق. کۆنترین ناودارانی یارسان بابا تاھیری ھەمەدانی (٩٣٧ – ١٠١٠)ز لای یارسانەکان پیرۆزە و ھەندێک لە نوسراەوەکانی لە سەرەنجام کە بەدی دەکرێت کە نووسراوی ھەرە پیرۆزی یارسانە. ئاینی یارسان بە چەند گڕێکی (دەوران) دا رویشتووە، پەییڕەوانی ئاینەکە ماوەی ھەرگڕێک بە ٣٠٠ ساڵ دەخمڵێنن بەپێی سەرئەنجام. ھەتاوەکو سەردەمی سوڵتان سەھاک ئاینی یارسان ھەشت گڕێ بەخۆەوە بینێوە، کەواتا تەمەنی ئەمم ئاینە بە لای کەمەوە بۆ ٢٤٠٠ ساڵ ثێش ئێستا دەگەرێتەوە.

بالولی دانا (کەسایەتیەکی یارسانیە لە سەدەی ١-٢ی کۆچی دەژیا)، لەوسەردەمە باس لە زیندوکردنەوەی ئاینی یارسان دەکات، دەفەرمێ:

ئەی ئەو واتەی یاران، ئەو واتەی یاران

ئێمە دێوانەی ئەو واتەی یاران

ھەنێ مەگێڵین یەک یەک لە شاران

تا زندە کەرین ئاینی یاران

کەواتا ئاینی یاران زۆر لەسەردەمی سوڵتان سەھاک کۆنترە بۆیە داوای زیندوگردنەوەی کردوە.[١]

  1. سەرچاوە:پەسوێ سیتی- Paswe City