جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «ساماڵ مانیی»

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
(پەڕەی دروست کرد بە « ساماڵ مانیی لە گەڕەکی سەرشەقامی شاری '''سلێمانی''' لە دایکبووە، لەساڵی 1986 چووەتە هەندەران. لە 1993دا چووتە ناو بازنەی فەلسەفەی ئەکادیمی لە بەریتانیا بووتە خوێندکاری فەلسەفە لە بەریتانیا پاش تەواوکردنی بەکالۆریۆس و ماستەر لە فەلسەفەدا لە زانکۆی ل...»ەوە)
(بەبێ جیاوازی)

وەک پێداچوونەوەی ‏٠٠:٠٤، ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢

ساماڵ مانیی لە گەڕەکی سەرشەقامی شاری سلێمانی لە دایکبووە،

لەساڵی 1986 چووەتە هەندەران.

لە 1993دا چووتە ناو بازنەی فەلسەفەی ئەکادیمی لە بەریتانیا بووتە خوێندکاری فەلسەفە لە بەریتانیا پاش تەواوکردنی بەکالۆریۆس و ماستەر لە فەلسەفەدا لە زانکۆی لەندەن، لە ساڵی2011 وە بۆ 2013 مامۆستای فەلسەفە بووە لە کوردستان، لەساڵی 2017 بڕوانامەی دکتۆرای لەبوارەکەی خۆیدا بەدەستهێناوە.

د. ساماڵ مانیی، بڕوانامەی دکتۆرای هەیە لە فەلسەفەدا، پرۆگرامی فەلسەفە بەزمانی ئینگلیزی، ئەوروپا، بەکالۆریۆس و ماجیستێر لە فەلسەفەدا لە زانکۆی لەندەن، دووساڵ مامۆستای فەلسەفە بووە لە زانکۆیەکی هەرێمی کوردستان، ئەندامی هەمیشەیی کۆمەڵەی فەیلەسوفەکانە لە بەریتانیا، ئەندامی لێکۆڵینەوەی باڵای فەلسەفەیە لە بەریتانیا، ئەندامی کۆمەڵەی فەیلەسوفە ژنەکانە لە بەریتانیا، تێکستە فەلسەفیەکانی بە زمانی ئینگلیزی لە ئەوروپا بڵاودەکاتەوە.

ئەو ڕشتە فەلسەفیانەی کە لێکۆڵینەوەی تیادا کردوون و گرنگیان پێ دەدات فەلسەفەی زانست و لۆجیک، فەلسەفەی زەین وئاگایی و مێشک، فەلسەفەی زمان و مانا، فەلسەفەی پیستیمۆلۆجی کلاسیک و سۆشیال پیستیمۆلۆجی، فەلسەفەی جێندەر و کۆمەڵایەتی.

لە ئێستادا یەک دوو پرۆژەی فەلسەفی هەیە لە کوردستاندا.