جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «مولازم سەید کەریم»

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
ب (Jwan پەڕەی مولازم سەید کەریمی گواستەوە بۆ ملازم سەید کەریم)
ھێڵی ٩: ھێڵی ٩:
ئەم فەرماندە هەڵکەوتووە بەشداریی لەچەندین داستانی گەورەدا کردووە و سەرکردایەتی چەند نەبەردێکی تریشی کردووە لەوانە داستانی شێنێ، داستانی قەڵا سنج، قەندیل، مامەندە، دەشتی هەولێر، هیران و نازەنین، کەڵکی باڵەییان و چەند داستانێکی تر.  

مولازم سەید کەریم لە هەڕەتی چالاکی و بەخششی شۆڕشگێڕانەیدا بوو کە رۆژی 15-09-1984 و بەپیلانێکی داڕێژراوی دوژمنانی کورد لە ناوچەی تاسڵوجە لەلایەن جاشەکانی حەمەی حەسۆل  شەهید کرا.
لە 15-09-1984 بە پیلانێکی ڕاستەوخۆی سەدام حسێن و ھەواڵگری سەربازی ئێراق و بە ھاوکاری حەمەی حەسۆل و جاشەکانی لە بازگەی تاسڵوجە کەوتە بۆسەی دوژمنان و لەگەڵ شەھیدی فەرماندە سەباح مەجید ئاغا و شەھید نەھرۆ عەبدوڵڵا سەلیم شەھیدکران.
 
[[پۆل:کەسایەتی]]
[[پۆل:کەسایەتی]]

وەک پێداچوونەوەی ‏٢١:٤٥، ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢

ناوی کەریم رەسوڵە. ساڵی 1949 لە گوندی هاودیان لە ناوچەی رواندز هاتۆتە دنیاوە.

پاش تەواوکردنی قۆناغەکانی خوێندنی سەرەتایی و دوا ناوەندی لە رواندز، لە کۆلێژی سەربازیی درێژەی بەخوێندن داوە و ساڵی 1972 بۆتە ئەفسەر.

مولازم سەید کەریم لەسەردەمی خوێندکاریدا پەیوەندی بە یەکێتیی قوتابیان و پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کردووە و ساڵی 1974 کە شەڕ لە کوردستاندا دەستیپێکردەوە، بۆتە پێشمەرگە و لەهێزی (سەفین)دا کراوە بە ئامر بەتالیۆن.

پاش هەرەسهێنانی شۆڕشی ئەیلول چۆتە سوریا و کاتێکیش یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دامەزرا، ئەم لاوە، هاوڕێ لەگەڵ دەستە سەرەتاییەکانی هێزی پێشمەرگەدا گەڕاوەتەوە کوردستان و هێندەی نەبرد، لەبەر ئازایەتی و لێهاتوویی خۆی کرا بە فەرماندەی هەرێمی حەوتی باڵەییان و پاشان بەئەندامی مەکتەبی عەسکەریی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.