جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «دیوانی سالم»
Jwan (لێدوان | بەشدارییەکان) |
Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) |
||
(٢ دەستکاری لەلایەن ھەمان بەکارھێنەرەوە پیشاننادرێت) | |||
ھێڵی ٢: | ھێڵی ٢: | ||
[[پەڕگە:دیوانی سالمو.jpg|وێنۆک]] | [[پەڕگە:دیوانی سالمو.jpg|وێنۆک]] | ||
ساخکردنەوە و لێکدانەوە: | ساخکردنەوە و لێکدانەوە: '''[[مهلا عەبدولکەریمی مودەریس]]'''، فاتیح عەبدولکەریم و '''[[محەمەدی مەلا کەریم]]'''. | ||
ئامادە کردن: سدیق ساڵح. | ئامادە کردن: سدیق ساڵح. |
دوایین پێداچوونەوەی ١٣:٠٨، ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢
عەبدوڕەحمان بەگی ساحێبقڕان، (دیوان سالم)
ساخکردنەوە و لێکدانەوە: مهلا عەبدولکەریمی مودەریس، فاتیح عەبدولکەریم و محەمەدی مەلا کەریم.
ئامادە کردن: سدیق ساڵح.
سلێمانی: بنکەی ژین 2015
عەبدوڕەحمان بەگی ساحێبقران (١٨٠٠-١٨٦٦) ناسراو بە سالم ھۆنراوەنووسێکی کلاسیکی زمانی کوردی بووە. سالم و مستەفا بەگی ساحێبقران ناسراو بە کوردی ئامۆزای یەکترن. سالم کوڕی محەمەد بەگی کوڕی ئەحمەد بەگی ساحێبقرانە و لە ساڵی ١٨٠٠دا لە شاری سلێمانی ھاتوەتە دنیا. لە ساڵی ١٨٦٦دا مردووە و لە گردی سەیوان لە شاری سلێمانی بە خاک سپێردراوە. ایبەتمەندیەکانی شێعری سالم بەکارھێنانی زۆری وشەی قورئانی، ئاماژە بە ڕووداوە مێژووییەکان و بەکارھێنانی وشەی فەلسەفی و سۆفیانەیە. سالم لە وڵامی قەسیدەی بادی خۆش مرووری نالی دا قەسیدەیەکی نووسیوە کە ئاوا دەست پێدەکات:
جانم فیدایی سروەکەت ئەی بادەکەی سەحەر ئەی پەیکی موستەعید لە ھەموو ڕاھی پڕ خەتەر
ئەی میروەحەی جەمالی مەھاسایی دڵبەران وەی شانەزەن بە کاکولی تورکانی سیمبەر
سالم لە ئەم قەسیدەیەدا بە جوانی باسی بارودۆخی سلێمانی دوای ڕووخاندنی بابانەکان دەکات و سکاڵای زۆر لە ڕۆمییەکان دەکات کە بوون بە ھۆی کاول بوونەوەی وڵاتەوە، لە داوییدا داوا لە نالی دەکات کە ئەو کاتەدا ڕوو لە سلێمانی نەکاتەوە، لە دوایین بەیتدا دەڵێت: تۆ خوا بڵێ بە حەزرەتی نالی: دەخیلی بم بەو نەوعە قەت نەکا بە سولەیمانییا گوزەر
بۆ خوێندنەوە یان داونلۆدکردنی پەڕتووکی: (دیوانی سالم ) کلیکی ئەم لینکەی خوارەوە بکە!