جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «داڕێژە:هه‌ڵبژارده‌ی دووه‌م»

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
 
(٣٩ دەستکاری لەلایەن ھەمان بەکارھێنەرەوە پیشاننادرێت)
ھێڵی ١: ھێڵی ١:
'''[[یاشار کەمال]]'''
'''[[بەیان زەریفی]]'''
[[پەڕگە:یاشار کەمال1.jpg|وێنۆک]]
[[پەڕگە:478318080 n.jpg|وێنۆک]]
ئامادەکردنی: '''[[مانو بەرزنجی]]'''
ئامادەکردنی: هاوژین زیبا

یەشار کەمال ناوی تەواوی کەمال سەدیق گۆکچەلی (Kemal Sadık Gökçeli)ە لە 6ی تشرینی یەکەمی 1923 لە دایک و باوکێکی کوردی  بەناوی نیگار خانم (Nigâr Hanım)و سەدیق ئەفەندی جوتیار ( Sadık Efendi)  لە گوندی  ئێرنیس (ئەمڕۆ ئونسێلی) لە شارۆچکەی مورادییە لەسەر ڕێگای '''[[وان]]'''-ئەرچیش  نزیک لە دەریاچەی وان  لە گوندی هێمیت (ئەوکات ناوی: گۆکچەلی یان گۆگچەلی؛ ناوی ئەمڕۆ: گۆکچەدام) لە دایکبووە.  
بەیان زەریفی، لە ساڵی 1963 لە شاری سلێمانی لەدایک بووە، قۆناغەکانی خوێندنی لە '''[[سلێمانی]]''' تەواو کردووە.  

زانیاری جیاواز لەسەر مێژووی لەدایکبوونی نووسەر لە سەرچاوەی جۆراوجۆرەکاندا هەیە. لە فەرهەنگی  ئەدەبیاتی تورکی کە لەلایەن بێهچەت نەکاتیگیلەوە نووسراوە، ساڵی 1922 هاتووە.
لە ساڵی 1986دا پەیمانگای ھونەرە جوانەکان بەشی شانۆی تەواو کردوە، ھەر لەو ساڵەدا بوەتە مامۆستا لە شارۆچکەی دوکان پاشان گوازراوەتەوە بۆ ناوچەی ئەڵڵایی لە شارۆچکەی بازیان و بۆ ماوەی حەوت ساڵ لەوێ بەردەوام بووە.
لە فۆتۆبایۆگرافیای یاشار کەمال کە لەلایەن توبا تارکار چاندارەوە ئامادەکراوە ئاماژە بە  29-01-1923 کراوە .  

یاشار کەمال لەماوەی ژیانی دووجار ھاوسەرگیری کردووە.  
بەیان زەریفی ساڵی 1993 گوازراوەتەوە بۆ ناو شاری '''[[سلێمانی]]''' و لە باخچەی ساوایانی '''[[سلێمانی]]''' وەک دادەی ھونەر دەستی بە کارکردن کردوە. لەو بارەیەشەوە بەیان زەریفی دەڵێت: چومە دنیایەکی پاک و بێگەردەوە، کە دنیای مناڵان بوو.
یەکەمیان لە ساڵی 1952 لەگەڵ  (تیلدا) سێرێرۆ (Thilda Serrero Gökçeli) کە بەڕەچەڵەک جوولەکە بوو وە دووەم ھاوسەرگیری لەگەڵ عایشە بابان بوو .

یاشار کەمال کە بە کۆچی دوایی تیلدا سێرێرۆ گۆکچەلی لە 17-01-2001 زۆر دڵتەنگ دەبێت ، نەک تەنها هاوبەشی ژیانی خۆی، بەڵکو هەموو شتێکی لەدەستدا.  
زەریفی بۆ ماوەی 12 ساڵ وەک پێشکەشکار و ئامادەکار لە بەشی منداڵانی تیڤی گەلی کوردستان بەردەوام بووە تا ساڵی 2007.  

یاشار کەمال بەهۆی تەمەنیەوە هەست بە تەنیایی دەکات کارەکانی رۆژانەی ناتوانیت بەڕێوەبەرێت،  بۆیە بۆجاری دووەم لە ڕێکەوتی لە 01-08-2002 هاوسەرگیری  لەگەڵ ئایشە سێمیحە بابان(Ayşe Semiha Baban) کرد، کە ناوبراو دەرچووی زانکۆی بۆغازیچی و زانکۆی هارڤارد بووە و لە زانکۆکەدا وانەبێژی پەیوەندییە گشتیەکان بووە.  
دواتر و لە ساڵی 2000 رێکخراوی ھانای منداڵانی دامەزراندوە و پاش دوو ساڵ باخچەی ھانایان دامەزراندوە، کە سەر بە رێکخراوەکە بووە و لەوێ بەردەوام بووە تا ساڵی 2012.

زەریفی لەگەڵ منداڵان ئەم کارە ھونەریانەی ئەنجامداوە (شانۆگەری بۆ منداڵان، ئۆپەرێت، گۆرانی بۆ منداڵان، هەروەها نزیکەی 25 ئاوازی بۆ گۆرانی منداڵان داناوە، لەگەڵ ئەوەشدا دۆبلاژی سێ فیلم کارتۆنی کردوە، هەروەها نزیکەی 45 فیلم کارتۆنی کورت و نزیکەی 70 بۆ 75  چیرۆکی بۆ منداڵان گێڕاوەتەوە.

لەگەڵ هەموو ئەوانەشدا بەیان زەریفی بێجگە لە بەشداریکردن لە بەرنامە تایبەتیەکان بۆ بۆنە و جەژنەکان، چەندین پێشانگای تایبەتیشی بۆ بەھرەی منداڵان کردوەتەوە.

[[یاشار کەمال|درێژەی بابەت]]
 
[[بەیان زەریفی|درێژەی بابەت]]

دوایین پێداچوونەوەی ‏١٠:١٣، ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤

بەیان زەریفی

478318080 n.jpg

ئامادەکردنی: هاوژین زیبا

بەیان زەریفی، لە ساڵی 1963 لە شاری سلێمانی لەدایک بووە، قۆناغەکانی خوێندنی لە سلێمانی تەواو کردووە.

لە ساڵی 1986دا پەیمانگای ھونەرە جوانەکان بەشی شانۆی تەواو کردوە، ھەر لەو ساڵەدا بوەتە مامۆستا لە شارۆچکەی دوکان پاشان گوازراوەتەوە بۆ ناوچەی ئەڵڵایی لە شارۆچکەی بازیان و بۆ ماوەی حەوت ساڵ لەوێ بەردەوام بووە.

بەیان زەریفی ساڵی 1993 گوازراوەتەوە بۆ ناو شاری سلێمانی و لە باخچەی ساوایانی سلێمانی وەک دادەی ھونەر دەستی بە کارکردن کردوە. لەو بارەیەشەوە بەیان زەریفی دەڵێت: چومە دنیایەکی پاک و بێگەردەوە، کە دنیای مناڵان بوو.

درێژەی بابەت