جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «داڕێژە:Chawram»

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
ھێڵی ١: ھێڵی ١:
'''میس بێڵ كێیەو ڕۆڵی چی بووە لەدروستكردنی عێراقدا؟'''
'''[[ئاوڕێک لە ژیان و بەرهەمی عوبەیدیللا ئەیوبیان]]'''

'''[[محەمەد حەمەساڵح تۆفیق]]'''
نووسینی :عەبدوڵڵا سەمەدی
[[پەڕگە:میس بێڵ.jpg|وێنۆک]]
[[پەڕگە:عوبەیدیللا ئەییووبیان...jpg|وێنۆک]]
خاتوو گێرتروود مارگرێت لوسیان  بێڵ (14ى تەمووزى 1868 ـ  12ى تەمووزى 1926)، خانمێكی ئینگلیز بووە و نووسەر، گەڕیدە، سیاسەتمەدار، ڕۆژهەڵاتناس، شوێنەوارناس و سەر بە دەزگاى هەواڵگریى بەریتانیا بووە و كاریگەرییەكی هێجگار زۆری لە داڕشتنی نەخش و سیاسەتی ئیمپراتۆرێتی بەریتانیادا بە هۆی ئەو زانیاری و شارەزاییەوە كە لە سەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەدەستیهێنابوو لە میانەی گەشت و گەڕانێكی چڕ و پەیوەندیی بەرفراوانی لە وڵاتانی  میسۆپۆتامیا و شام (سوریای گەورە) و ئاسیای بچووك (توركیای ئەمرۆ) و نیمچە دوورگەی عەرەبداو بە زۆری بەوە ناسراوە كە لەگەڵ تۆماس ئێدوارد لۆرەنس (ناسراو بە لۆرەنسی عەرەب)ى هاوڕەگەز و هاوپیشەیدا یارمەتیدەری دروستكردن و دامەزراندنی مەملەكەتی هاشمی بوون لەو دوو وڵاتەی ڕۆژگاری ئەمڕۆ بە عێراق و ئوردن ناسراون. ئەم خانمە بەریتانییە، كە زیاتر بە میس بێڵ و پاشان لە بەغدا بە خاتوون ناوبانگى دەركرد لە سەروەختی داگیركردنی ئەم وڵاتەی ئێستا عێراقە و پێشتر سێ ویلایەتی ئیمپراتۆرێتی عوسمانلی بوو، لە ئاخر و ئۆخری جەنگی جیهانیی یەكەمدا لەلایەن بەریتانیاوە، لە سۆنگەی ئەو رۆڵە سەرەكییەوە كە گێڕای لە دامەزراندنی دەوڵەتی نوێی عێراقدا و بە سوود وەرگرتن لەو ئەزموونە جیاكار و دەوڵەمەندەی كە لە میانەی گەڕان و پەیوەندییەكانیدا دروستیكردبوون لەگەڵ دەمڕاست و سەرۆك هۆزەكانی ناوچە جۆراوجۆرەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا و بە تایبەتیى عەرەبەكان. ئەم خانمە لە ماوەی ژیانیدا زۆر بەرز  دەنرخێنرا و متمانەی پێدەكرا لەلایەن كاربەدەستە باڵاكانی    بەریتانیاوە و دەسەڵاتێكی زۆر بەرفراوانیان پێدابوو وەك ژنێك لەو سەردەمەدا و بەوە وەسف دەكرا كە "یەكێكە لەو كەمە نوێنەرانەی حكوومەتی خاوەن شكۆی بەریتانیا كە لەلایەن عەرەبەكانەوە بە سۆز و خۆشەویستیی یادی دەكرێتەوە".

دەنگی من زەنگە، دەڵێ ئازادی

ئاوڕێک لە ژیان و بەرهەمی '''[[عوبەیدیللا ئەیوبیان]]'''

'''بنەماڵە'''

لە نیوەی یەکەمی سەدەی هەژدەهەمی زایینیدا کە هاوکات بوو لەگەڵ دوایین ساڵەکانی سەلتەنەتی بنەماڵەی ئەفشار و سەرەتای دامەزرانی دەسەڵاتی بنەماڵەی زەند لە ئێران، عەشیرەتی دێبۆکری لە «ئامێد»ی باکووری کوردستانەوە ڕوویان کردووەتە ڕۆژهەڵات و لە ناوچەی موکریان گیرساونەوە[1]. هاوکات چەند تیرە و تایفە و بنەماڵەش، بە کەڵک وەرگرتن لەم دەرفەتە، ڕەگەڵ ئەو کۆچە مێژوویی‌یەی عەشیرەتی دێبۆکری کەوتوون و هەرکام لە شوێنێک گیرساونەوە. یەک لەوان، «بنەماڵەی ئەییووبیان» بوون کە بەرەو باشووری کوردستان ڕۆیشتوون و لە ناوچەی «سەرکەبکان» نیشتەجێ بوون کە ئێستا یەکێک لە چوار ناحیەی قەزای ڕانیەیە لە باکووری ڕۆژئاوای شاری سلێمانی. چەند ساڵ دواتر، «سەید ئەییوب» ناوێکی ئەو بنەماڵەیە بە دوای خوێندندا ڕووی کردووەتە سابڵاغ، کە ئەودەم نێوبانگی مزگەوتی سوور و مەدرەسە و مامۆستا پایەبەرزەکانی وەک «مەلا محەمەدی بانی»، «مەلا محەمەدی یایە»، «مفتی زەهاوی» و «مەلا عەبدوڵڵای پیرەباب» تا دوور ڕۆیشتبوو و پاشانیش سەدان شاعیر و نووسەر و زانای وەک «مەولەویی تاوگۆزی» و «مەحوی» دەرسیان تێدا خوێند و بەهرەی گەورەیان وەدەست هێنا کە سوودی بە زمان و فەرهەنگ و مێژووی نەتەوەکەمان بەخشی. بە هاتنی سەید ئەییوب بۆ مەهاباد، لکی موکریانیی ئەو بنەماڵەیە لە مەهاباد دامەزرا و بە «ئەییووبیانی موکری» ناسران، کە لە ساڵەکانی دوای (1307/ 1928) کە دەفتەرچەی پێناسە بە ناوی «شناسنامە» لە ئێراندا کرایە گشتی و قانوونی، لە پێناسەی ئیدارەی ئاماردا «موکری»یەکە بەهۆی خراپ نووسین و خراپ خوێندنەوە، گۆڕا بە «مەرکەزی» و ئێستا ناوی بنەماڵەیی‌یان «ئەییووبیانی مەرکەزی»یە.

[[میس بێڵ كێیەو ڕۆڵی چی بووە لەدروستكردنی عێراقدا؟|درێژەی بابەت]]
 
[[ئاوڕێک لە ژیان و بەرهەمی عوبەیدیللا ئەیوبیان|درێژەی بابەت]]

وەک پێداچوونەوەی ‏٠٩:٤٨، ١ی ئازاری ٢٠٢٣

ئاوڕێک لە ژیان و بەرهەمی عوبەیدیللا ئەیوبیان

نووسینی :عەبدوڵڵا سەمەدی

عوبەیدیللا ئەییووبیان...jpg

دەنگی من زەنگە، دەڵێ ئازادی

ئاوڕێک لە ژیان و بەرهەمی عوبەیدیللا ئەیوبیان

بنەماڵە

درێژەی بابەت