جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «یاشار کەمال»
Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) |
Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) |
||
ھێڵی ٢٧: | ھێڵی ٢٧: | ||
[[پۆل:کەسایەتی]] [[پۆل: زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست]] [[پۆل:جۆری کەس: نووسەر]] [[پۆل:زمان - شێوەزار: کرمانجیی سەروو]] | [[پۆل:کەسایەتی]] [[پۆل: زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست]] [[پۆل:جۆری کەس: نووسەر]] [[پۆل:زمان - شێوەزار: کرمانجیی سەروو]] | ||
[[پۆل:شار و شارۆچکەکان: وان]][[پۆل:لەژیاندا ماوە؟: نەخێر]][[پۆل: نەتەوە: کورد]][[پۆل: وڵات - هەرێم: باکووری کوردستان]][[پۆل:ڕەگەزی کەس: نێر]] | [[پۆل:شار و شارۆچکەکان: وان]][[پۆل:لەژیاندا ماوە؟: نەخێر]][[پۆل: نەتەوە: کورد]][[پۆل: وڵات - هەرێم: باکووری کوردستان]][[پۆل:ڕەگەزی کەس: نێر]] [[پۆل:زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست]] |
وەک پێداچوونەوەی ١٣:٠٥، ٥ی ئازاری ٢٠٢٣
یەشار کەمال لە 6ی تشرینی یەکەمی 1923 لە دایک و باوکێکی کوردی هەژار لە گوندی گۆگچەلی لە دایکبووە.
لە ڕێکەوتی 28ی شوباتی ساڵی 2015 کۆچی دوایی کردووە،.
ناوبراو نووسەر و ھەیڤەپێنەر و وتارنووس و ڕۆماننووسێکی کوردە و ئەو بە یەکێ لە پێشەوا و ڕابەرەکانی نووسەرەکانی تورکیا دادەنرێت.
لە سەرەتای لاوی یاشار کەمال چالاکوانێکی کۆمۆنیزم بووە.
لە ساڵی 1995 لەلایەن ناسیۆنالیستە تورکەکان تۆمەتباری دەکەن بە خووداخوازی کورد ھەر بەھۆی ئەم بابەتەشەوە دادگایی دەکرێت.
یاشار کەمال لەماوەی ژیانی دووجار ھاوسەرگیری کردووە یەکەمیان لە ساڵی 1952 لەگەڵ سیلدا (تیلدا) سێرێرۆ کە بەڕەچەڵەک جوولەکە بوو وە دووەم ھاوسەرگیری لەگەڵ عایشە بابان بوو
لە ساڵی2002 کە مامۆستای زانکۆی بیلگییە بوو لە ئەستەمبوڵ.
سەرەتای مێژووی نووسینی یەشار کەمال بۆ ساڵی 1947 دەگەڕێتەوە کە یەکەم چیرۆکی نووسی.
لە سالی 1975 کۆمەڵێک چیرۆک بەچاپ دەگەیێنێت و پاشان دەیان پەڕتووکی تر دەنووسێت وەک (حەمەدۆک و زەوی ئاسن و ئاسمانی زیو، ئەگەرماربکوژن و دەرگای قەلاو سەیرکەئاوی فوڕات چەند خوێنڕێژە) چەندین پەڕتووکی تر کەبۆ دەیان زمانی تر وەرگێڕدراون، لەگەڵ نووسینی چەند ڕۆمانێکی داستانی (سێ ئەفسانەی ناو ئەنادۆل و ئەفسانەی چیای ئاگری و ئەفسانەی گلگامێش) و هەروەها دەیان وتار کە لە هەموو یان کاریگەرتر لە ساڵی 1995 وتارێکی سیاسی بڵاوکردەوەو لەگۆڤارێکی ئەلمانی بەناوی (ژن) ، وتارەکە بەناوی کێلگەی مردن دەنووسێت، لە وتارەکەدا باس لە خواستەکانی گەلی کورد دەکات لە تورکیا، کە دەنگدانەوەیەکی گەورەی لەناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی کوردی و ئەلمانی و تورکی درووست کرد.
هەر لەو وتارەدا ئاماژە بەو تاوانانە دەکات کە بەرانبەر بە گەلی کورد ئەنجامدراوە بەتایبەت وێرانکردنی زیاتر لە (1000) گوند و کۆچبەرکردنی خەڵکەکەی بۆ مەترە پۆلەکانی تورکیا و ئەوروپا و ئەنجامدانی (1800) تاوانی بکەری نادیار و بێ سەروشوێنکردنی دەیان کەس.
یەشار کەمال بەدەیان خەلاتی لەناوەخۆی تورکیا و دەرەوەی وەک خەلاتی (سینۆ دێل دوسا و خەلاتی نێودەوڵەتی کەتالۆنیا و خەلاتی ئازایەتی بەگژداچونەوەی لەلایەن ڕێکخراوی مافی مرۆڤی جیهانی و خەلاتی دکتۆرای لەلایەن زانکۆی بەرلین) و چەندین خەلاتی تری بەنرخی لەسەر ئاستی ناوخۆو دەرەوەی تورکیا پێ بەخشراوە، لەگەڵ ئەوەشدا لەساڵانی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو پاڵێوراوبووەبۆوەرگرتنی خەلاتی نۆبل لەئەدەب.
ئێستاش بە یەکێک لە نووسەرە بەناوبانگەکانی تورکیا دەژمێردرێت لە ڕیزی عەزیز نەسین و نازم حیکمەت و مەحمود مەقال و فەقیر بایقورت.