جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «وەفایی»
Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) (پەڕەی دروست کرد بە «میرزا عەبدولڕەحیم سابڵاغی ناسراو به وەفایی شاعیری به ناوبانگی کورد، ساڵی ١٢٦٤ی ھەتاوی (١٨٤٤) له شاری '''مەهاباد''' لەدایکبووە. وەفایی کوڕی مەلا غەفوور کوڕی مەلا نەسڕوڵڵا، یەکێکە لە شاعیرانی کورد زمان. خوێندنی سەرەتایی و بەرنامەی حوجرەی مزگەوتی...»ەوە) |
Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) |
||
ھێڵی ١: | ھێڵی ١: | ||
میرزا عەبدولڕەحیم سابڵاغی ناسراو به وەفایی شاعیری به ناوبانگی کورد، ساڵی ١٢٦٤ی ھەتاوی (١٨٤٤) له شاری '''[[مەهاباد]]''' لەدایکبووە. | میرزا عەبدولڕەحیم سابڵاغی ناسراو به وەفایی شاعیری به ناوبانگی کورد، ساڵی ١٢٦٤ی ھەتاوی (١٨٤٤) له شاری '''[[مەهاباد]]''' لەدایکبووە. | ||
[[پەڕگە:741a163f05bd.jpg|وێنۆک]] | |||
وەفایی کوڕی مەلا غەفوور کوڕی مەلا نەسڕوڵڵا، یەکێکە لە شاعیرانی کورد زمان. خوێندنی سەرەتایی و بەرنامەی حوجرەی مزگەوتی لە زانستییەکانی ئایینی ئیسلام و زمانی عەرەبی لە مەھاباد تەواو کردووە و ھەر لەوێش مۆڵەتی مەلایەتی وەرگرتووە، بەڵام لەناو خەڵکی بە مەلا نەناسراوە و تەنیا میرزایان پێ وتوە. ھیچ بەڵگەیێک بەدەستەوە نیە مەلایەتی کردبێ، بەڵام قوتابخانەی تایبەتی خۆی ھەبوە و وانەی بە منداڵان وتوە و پێی ژیاوە. | وەفایی کوڕی مەلا غەفوور کوڕی مەلا نەسڕوڵڵا، یەکێکە لە شاعیرانی کورد زمان. خوێندنی سەرەتایی و بەرنامەی حوجرەی مزگەوتی لە زانستییەکانی ئایینی ئیسلام و زمانی عەرەبی لە مەھاباد تەواو کردووە و ھەر لەوێش مۆڵەتی مەلایەتی وەرگرتووە، بەڵام لەناو خەڵکی بە مەلا نەناسراوە و تەنیا میرزایان پێ وتوە. ھیچ بەڵگەیێک بەدەستەوە نیە مەلایەتی کردبێ، بەڵام قوتابخانەی تایبەتی خۆی ھەبوە و وانەی بە منداڵان وتوە و پێی ژیاوە. | ||
ھێڵی ٩: | ھێڵی ١٠: | ||
له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی شێخانی نەهری په‌یوه‌ندییه‌كی تۆكمه‌ی هەبووه و مامۆستای مناڵه‌كانیشیان بووه. | له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی شێخانی نەهری په‌یوه‌ندییه‌كی تۆكمه‌ی هەبووه و مامۆستای مناڵه‌كانیشیان بووه. | ||
شێخ عوبەیدوڵڵای نەھری شیعری وەفایی بەدڵ بووە، لەو ڕێگەیەوە ناسیویەتی، خۆشی ویستووە لەبەر ئەوە لێی نزیک بۆتەوە. ماوەیەکی درێژ لای ژیاوە، شیعری بۆ خوێندۆتەوە، سکرتێرییەتی نووسینی بۆ کردووە و کاروباری خوێندەواری بۆ بەڕێوە بردووە. | شێخ عوبەیدوڵڵای نەھری شیعری وەفایی بەدڵ بووە، لەو ڕێگەیەوە ناسیویەتی، خۆشی ویستووە لەبەر ئەوە لێی نزیک بۆتەوە. | ||
ماوەیەکی درێژ لای ژیاوە، شیعری بۆ خوێندۆتەوە، سکرتێرییەتی نووسینی بۆ کردووە و کاروباری خوێندەواری بۆ بەڕێوە بردووە. | |||
وەک لە ژیانی شاعیر دەردەکەوێ چوونە حەج لە لای جۆرە ئارەزووێکی لا درووست کردووە لەوانەیە بەھۆی ھەڵوێستی بەرامبەر ئایین و حەزکردن بەگەشت ئەم ئارەزووەی لا درووست بووبێ. | وەک لە ژیانی شاعیر دەردەکەوێ چوونە حەج لە لای جۆرە ئارەزووێکی لا درووست کردووە لەوانەیە بەھۆی ھەڵوێستی بەرامبەر ئایین و حەزکردن بەگەشت ئەم ئارەزووەی لا درووست بووبێ. | ||
ھێڵی ٣٠: | ھێڵی ٣٣: | ||
'''بۆ یهكەمجار وێنه‌ی وه‌فایی شاعیر دۆزرایه‌وه''' | '''بۆ یهكەمجار وێنه‌ی وه‌فایی شاعیر دۆزرایه‌وه''' | ||
[[پەڕگە:65870nload (18).jpg|وێنۆک|ڕاست]] | |||
پاش تێپه‌ڕبوونی ١٠١ ساڵ به‌سه‌ر كۆچی دوایی شاعیری ناسراوی كورد "وه‌فایی"، بۆ یه‌كه‌مجار وێنه‌ی ئه‌و شاعیره دۆزرایه‌وه. | پاش تێپه‌ڕبوونی ١٠١ ساڵ به‌سه‌ر كۆچی دوایی شاعیری ناسراوی كورد "وه‌فایی"، بۆ یه‌كه‌مجار وێنه‌ی ئه‌و شاعیره دۆزرایه‌وه. | ||
ھێڵی ٣٩: | ھێڵی ٤٢: | ||
موحیبی مه‌هابادی، كه هاوكات له نه‌وه‌كانی وه‌فاییه، وتیشی: "پاش به‌دواداچوونی ورد و سۆراخی باڵا و ڕاده‌ی ریش و ڕه‌نگی پێست و شێوه و ڕووخسار و شێوازی پۆشینی جلوبه‌رگی وه‌فایی، ئه‌وه ده‌ركه‌وتووه كه كه‌سی چواره‌می وێنه‌كه له‌لای راسته‌وه، وه‌فایی خۆیه‌تی". | موحیبی مه‌هابادی، كه هاوكات له نه‌وه‌كانی وه‌فاییه، وتیشی: "پاش به‌دواداچوونی ورد و سۆراخی باڵا و ڕاده‌ی ریش و ڕه‌نگی پێست و شێوه و ڕووخسار و شێوازی پۆشینی جلوبه‌رگی وه‌فایی، ئه‌وه ده‌ركه‌وتووه كه كه‌سی چواره‌می وێنه‌كه له‌لای راسته‌وه، وه‌فایی خۆیه‌تی". | ||
به‌پێی زانیارییه‌كانی موحیب، وێنه‌كه له‌نێوان ساڵانی | به‌پێی زانیارییه‌كانی موحیب، وێنه‌كه له‌نێوان ساڵانی 1899-1900 له خانه‌قای شه‌مزین گیراوه، كه ده‌كه‌وێته چوارڕێیانی ئازادی له شاری '''[[مه‌هاباد]]''' و، وه‌فایی له‌و ساڵانه‌دا، وه‌ک وانەبێژ له‌و خانه‌قایه خزمه‌تی كردووه. | ||
* لەو رۆژەوه دوور کەوتووه سایەت له سەری من..... سووتاوه له تاوت هەموو گیان و جگەری من | * لەو رۆژەوه دوور کەوتووه سایەت له سەری من..... سووتاوه له تاوت هەموو گیان و جگەری من |
وەک پێداچوونەوەی ١٤:٣٤، ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤
میرزا عەبدولڕەحیم سابڵاغی ناسراو به وەفایی شاعیری به ناوبانگی کورد، ساڵی ١٢٦٤ی ھەتاوی (١٨٤٤) له شاری مەهاباد لەدایکبووە.
وەفایی کوڕی مەلا غەفوور کوڕی مەلا نەسڕوڵڵا، یەکێکە لە شاعیرانی کورد زمان. خوێندنی سەرەتایی و بەرنامەی حوجرەی مزگەوتی لە زانستییەکانی ئایینی ئیسلام و زمانی عەرەبی لە مەھاباد تەواو کردووە و ھەر لەوێش مۆڵەتی مەلایەتی وەرگرتووە، بەڵام لەناو خەڵکی بە مەلا نەناسراوە و تەنیا میرزایان پێ وتوە. ھیچ بەڵگەیێک بەدەستەوە نیە مەلایەتی کردبێ، بەڵام قوتابخانەی تایبەتی خۆی ھەبوە و وانەی بە منداڵان وتوە و پێی ژیاوە.
وەفایی سەردەمی منداڵی و مێردمنداڵی لەمەڵبەندی خۆی مەھاباد بردۆتە سەر. لەم ماوەیەدا خەریکی وەرگرتنی زانست و زانیاری بووە. لەدوای ئەوە لەجێگەیێک ئۆقرەی نەگرتووە لە ھەکاری وڵاتی شێخ عوبەیدوڵڵای نەھری و شاری سلێمانی ژیاوە. چوونە حەجیشی لەو سەردەمانەدا کاتی زۆری ژیانی شاعیری بۆ خۆی بردووە.
زەکات و سەرفترەی وەرنەگرتووەو ، موچەی فەقێیاتی نەویستووە.
له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی شێخانی نەهری په‌یوه‌ندییه‌كی تۆكمه‌ی هەبووه و مامۆستای مناڵه‌كانیشیان بووه.
شێخ عوبەیدوڵڵای نەھری شیعری وەفایی بەدڵ بووە، لەو ڕێگەیەوە ناسیویەتی، خۆشی ویستووە لەبەر ئەوە لێی نزیک بۆتەوە.
ماوەیەکی درێژ لای ژیاوە، شیعری بۆ خوێندۆتەوە، سکرتێرییەتی نووسینی بۆ کردووە و کاروباری خوێندەواری بۆ بەڕێوە بردووە.
وەک لە ژیانی شاعیر دەردەکەوێ چوونە حەج لە لای جۆرە ئارەزووێکی لا درووست کردووە لەوانەیە بەھۆی ھەڵوێستی بەرامبەر ئایین و حەزکردن بەگەشت ئەم ئارەزووەی لا درووست بووبێ.
لەدوا گەشتیدا بۆ سلێمانی لەساڵی1900ز وا دەردەکەوێ ماوەیێک تێیدا ژیاوە و لەساڵی1902 ز حەجی سێیەمی کردووە. قسەی واش ھەیە لە ساڵی 1898 ز لە گەڵ شێخ سەعید حەفید چووە بۆ ئیستانبول و لەوێوە لەگەڵی ڕووی کردۆتە وڵاتی حیجاز.
ھەرچۆنێبێ وەفایی لەگەڵ کاروانی شێخ سەعیدی حەفید و سەید ئەحمەدی خانەقا و شێخ مستەفای شێخ عەبدولسەمەدی قازی و حاجی تۆفیقی پیرەمێرد چووه بۆ حەج، ئەگەر ھەمووشیان لەو کاروانە دا نەبووبن لەڕێگەی گەڕانەوە ئەو کەسانە پێکەوە گەڕاونەتەوە و هەر لەو سەفەرەدا بە پیرەمێردی شاعر دەڵێت کە شعرەکانی لە ڕێگای عەشقی پێغەمبەر دا (د.خ) و بۆ ئەو زاتە نوسیوە.
دوا سه‌فه‌ری.
له بۆ جاری دووەم ساڵی 1914دا كه چووه بۆ حه‌ج له‌وێ کۆچی دوایی کردووە وه له دۆڵی شامدا به‌خاك سپێردراوه، وەفایی له زۆرێك له بابه‌ته‌كاندا شیعری هه‌یه و به هه‌رسێ زمانی كوردی و فارسی و ئاره‌وه‌ی شیعری وتووە و نازناوی شیعری (وه‌فایی) بۆ خۆی داناوه و خاوه‌نی دیوانێكه لێوان لێو له جوانی له ساڵانی 1951 و 1962 و 1971 و 1978 و 1984 دا چاپكراون ، شاعیرێكی تریش هه‌مان نازناوی وه‌فایی بوه كه ناوی حاجی ملا فتح الله ی ملا حسن ملا رحیمی شوشته‌ری بووه.
تێبینی: هەندێک لە سەرچاوەکان دەڵین.
کۆچی دوایی
لە سارای عەرەبستان لە سەردەمی گەڕانەوەی ئەو حاجیانە وەفایی تووشی نەخۆشی زەحیری دەبێ، مەرگ ماوەی نادا و ئەنجام لەو وڵاتە دوورەدا کۆچی دوایی دەکا و لە ناو لمی بادیەی عێراق یا بیابانی شام لە لایەن ھەواڵەکانییەوە لە ساڵی1902ز دوور لە نیشتمان بەخاک دەسپێردرێ.
پیرەمێرد دەڵێ: "بەدەستی خۆم لە بیابان وەفاییم ناشتووە."
بۆ یهكەمجار وێنه‌ی وه‌فایی شاعیر دۆزرایه‌وه
پاش تێپه‌ڕبوونی ١٠١ ساڵ به‌سه‌ر كۆچی دوایی شاعیری ناسراوی كورد "وه‌فایی"، بۆ یه‌كه‌مجار وێنه‌ی ئه‌و شاعیره دۆزرایه‌وه.
نووسه‌ر و شاعیری ناسراوی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ساکار سۆفیزاده ناسراو به "موحیبی مه‌هاباد" توانی وێنەی شاعیری گەورەی کورد بدۆزێتەوه. موحیب، ڕوونیكرده‌وه، وێنه‌كه له ئه‌لبومی "عه‌لیخانی قاجار" دا دۆزراوه‌ته‌وه، كه وێنه‌گری تایبه‌تی هه‌ریه‌ک له ناسره‌دین شا و، موزه‌فه‌ره‌دین شا، پاشای قاجار، بووه و له ماوه‌ی ته‌مه‌نیدا سه‌دان وێنه‌ی ده‌گمه‌نی پادشا و سیاسی و ناودارانی زۆربه‌ی شاره‌كانی ئێرانی گرتووه.
له وێنه‌كه‌دا شه‌ش كه‌سایه‌تی و مامۆستای ئایینی مه‌هاباد له ته‌نیشت یه‌كتر وه‌ستاون، هه‌رچه‌نده له ئه‌لبومه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌كراوه كه وێنه‌ی وه‌فایی و چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی مه‌هاباده، به‌ڵام رووننه‌كراوه‌ته‌وه كامه‌یان خودی وه‌فاییه.
موحیبی مه‌هابادی، كه هاوكات له نه‌وه‌كانی وه‌فاییه، وتیشی: "پاش به‌دواداچوونی ورد و سۆراخی باڵا و ڕاده‌ی ریش و ڕه‌نگی پێست و شێوه و ڕووخسار و شێوازی پۆشینی جلوبه‌رگی وه‌فایی، ئه‌وه ده‌ركه‌وتووه كه كه‌سی چواره‌می وێنه‌كه له‌لای راسته‌وه، وه‌فایی خۆیه‌تی".
به‌پێی زانیارییه‌كانی موحیب، وێنه‌كه له‌نێوان ساڵانی 1899-1900 له خانه‌قای شه‌مزین گیراوه، كه ده‌كه‌وێته چوارڕێیانی ئازادی له شاری مه‌هاباد و، وه‌فایی له‌و ساڵانه‌دا، وه‌ک وانەبێژ له‌و خانه‌قایه خزمه‌تی كردووه.
- لەو رۆژەوه دوور کەوتووه سایەت له سەری من..... سووتاوه له تاوت هەموو گیان و جگەری من
- جەرگم هەموو لەت لەت بوو به سێڵاوی سروشکم..... چبکەم که به دەریا چووه لەعل و گوهەری من
- دیفەرموو له سەر خاکی دەری خۆی که منی کوشت..... جەننەت به سه بۆ خوێنی شەهیدی نەزەری من
- قەت وا دەبێ خاکی دەری تۆ تاجی سەرم بێ؟..... ئەو دەوڵەته بۆ من نییه ئەی خاک به سەری من
- زولفت که وەکوو شامی غەریبانه، لەوێدا..... حاڵی چییه داخوا دڵەکەی دەر بەدەری من
- وەک بولبولی شەیدا به هەزار نەغمه دەناڵم..... جارێ گوڵەکەم گوێ بده ناڵەی سەحەری من
- دیم هاته عەیادەت دەمی پڕ خەندەی بوو یەعنی..... روح و دڵی بێماره دەوای گوڵشەکەری من
- بێ نوره دڵم هێنده له سەر یەک مەشکێنه..... رو وابکه شەوقێکی بدا تا فەنەری من
- خۆش بەو دەمە ساقی له دەری مەیکەده فەرمووی:..... ئەو جامه له من بگره "وەفایی" به سەری من
سەرچاوەکان: ویکیپیدیا ، دیوانی وه‌فایی