جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «داڕێژە:هه‌ڵبژارده‌ی دووه‌م»

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
 
ھێڵی ١١: ھێڵی ١١:
ساڵانی 1811-1820 بە پڕ بەرهەمترین ڕۆژانی ئەم ڕێبازە لە کوردستاندا دەژمێردرێت...، کاتێک ژمارەیەکی زۆری خەڵک بە گەڕانەوەی مەولانا لە ساڵی 1811دا بۆ '''[[سلێمانی]]''' هاتنە سەر ڕێبازەکەی، بەتایبەتی ئەو توێژە بازاڕییانەی کە هەلومەرجی پڕ شەڕوشۆڕی میرنشین، زیانی لە بەرژەوەندییەکانیان دەدات.
ساڵانی 1811-1820 بە پڕ بەرهەمترین ڕۆژانی ئەم ڕێبازە لە کوردستاندا دەژمێردرێت...، کاتێک ژمارەیەکی زۆری خەڵک بە گەڕانەوەی مەولانا لە ساڵی 1811دا بۆ '''[[سلێمانی]]''' هاتنە سەر ڕێبازەکەی، بەتایبەتی ئەو توێژە بازاڕییانەی کە هەلومەرجی پڕ شەڕوشۆڕی میرنشین، زیانی لە بەرژەوەندییەکانیان دەدات.


(3) تەنانەت خەڵکانێکیش کە لە توێژی خوارەوە بوون و دژی ئەو دەرەبەگانە بوون، بەشێوەیەک لە شێوەکان و بەپێی بەرژەوەندییان، لەگەڵ هێزی سیاسیی و ئایینیی و کۆمەڵایەتی پایتەختدا بوون و نەیارێتییان دەکردن، ئەمەش وای کردبوو ڕێبازەکە لە دوولاوە خەڵکی لێ کۆببێتەوە.


ئەمانە و چەندین خاڵی تریش کە لە ئەم باسەدا جێگەیان نییە، وایان کرد زۆر بەخێرایی ڕێبازەکە پەرەبسێنێت و بە کوردستان و سەرجەم ناوچەکەدا بڵاوببێتەوە، هەروەک (ڕیچ) دەڵێت(4) لە سەرانسەری تورکیا و وڵاتە عەرەبەکاندا، 12000 دوازدە هەزار موریدی هەیە(5) مامۆستا (مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس)یش، ژمارەی خەلیفە کوردەکانی مەولانا خالید بە 34 خەلیفە و خەلیفە بێگانەکانیشی بە 33 خەلیفە دادەنێت.
(6) هەروەها (عەباس عەزاوی)یش موریدانی تەریقەتی نەقشبەندیی لە هەموو وڵاتاندا، بە بیست هەزار کەس دادەنێت.(7)
مەولانا خالیدی نەقشبەندیی، ناوى (خالید کوڕى ئەحمەد کوڕى حسێن)ـە. لە تیرەى میکایەڵى جافە.





دوایین پێداچوونەوەی ‏١٠:٥٥، ٥ی نیسانی ٢٠٢٥

دژايه‌تيى نێوان مه‌ولانا خاليدى نه‌قشبه‌نديى و شێخ مارفى نۆدێيى

Shex022.jpg

نووسینی: رێبوار حەمەتۆفیق محەمەد

نەقشبەندیی وەک ناوی تەریقەتێکی دیاری تەسەوف له‌ كوردستاندا مێژوويه‌كى زۆر دێرينى نییە، له‌چاو ئه‌و مێژووه‌ى كه‌ ته‌ريقه‌ته‌كه‌ى تێدا پەیدا بووه كه‌ بۆ سەردەمی خەلیفەی ڕاشیدین دەگەڕێتەوە، واتە: بۆ سەردەمی ئەبوبەکری سدیق و لە ئەو قۆناغەشەوە تا سەردەمی بایەزیدی بەستامی، بە تەریقەتی سەدیقی ناسراوە، لە سەردەمی بایەزیدی بەستامیشەوە تا سەردەمی عەبدولخالقی غەجدەوانی، بەتەریقەتی تەیفوری ناوبراوە، لە دوای ئەمیشەوە تا سەردەمی شێخ محەممەدی بوخاری، بەتەریقەتی خواجەگان ناوبراوە، وەک ئاشکرایە شێخ محەممەدی بوخاری، بەشاهی نەقشبەند بەناوبانگە، واتە: لە ئێرەوە ئیتر ناوی نەقشبەندیی بووەتە ناوی ئەم تەریقەتە.

(1) تەریقەتی نەقشبەندیی هەرچەندە لە زەمانی کۆندا بووە و لە کوردستانیشدا نیشانەی هەبووە، بەڵام لە ئەو سەردەمانەدا وەک تەریقەتێکی ناسراو نەبووە و لە ناو خەڵکیدا ناوبانگی نەبووە.

(2) تا سەردەمی دەرکەوتنی مەولانا خالیدی نەقشبەندیی و گەڕانەوەی پاش ساڵێک لە دیهلیی هیندستان و مانەوەی لەگەڵ شێخ عەبدوڵڵای دیهلەویدا و وەرگرتنی فەرمانی ئەم شێخە، کە دواتر بڕیار دەدات بگەڕێتەوە کوردستان و بەپێی ئەم فەرمانە، لە ناوچەکانی سەر بە دەسەڵاتی عوسمانیدا، بانگهێشتن بۆ ڕێبازی نەقشبەندیی بکات.

ساڵانی 1811-1820 بە پڕ بەرهەمترین ڕۆژانی ئەم ڕێبازە لە کوردستاندا دەژمێردرێت...، کاتێک ژمارەیەکی زۆری خەڵک بە گەڕانەوەی مەولانا لە ساڵی 1811دا بۆ سلێمانی هاتنە سەر ڕێبازەکەی، بەتایبەتی ئەو توێژە بازاڕییانەی کە هەلومەرجی پڕ شەڕوشۆڕی میرنشین، زیانی لە بەرژەوەندییەکانیان دەدات.





درێژەی بابەت