جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «ع.ح.ب- محەمەد شێخ حوسێن بەرزنجی»

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
ھێڵی ٤: ھێڵی ٤:
لەساڵی 1931 دەچنە سلێمانی و لەوێی نیشتەجێ بوون.
لەساڵی 1931 دەچنە سلێمانی و لەوێی نیشتەجێ بوون.

لەو شارەزیندووەدا چۆتەبەرخوێندنی فەڕمیی و قۆناغەکانی سەرەتایی و ناوەندیی تەواو کردووەو لەساڵی 1946دا بەمووچەخۆر دامەزراوەو نموونەی فەرمانبەر خزتگوزارو دەست پاک بووه.
لەو شارە زیندووەدا چۆتە بەرخوێندنی فەرمیی و قۆناغەکانی سەرەتایی و ناوەندیی تەواو کردووە.
 
لەساڵی 1946دا بۆتە فەرمانبەر.

لەناوەڕاستی چلەکانی سەدەی بیستەمدا چۆتەپاڵ بزووتنەوەی نیشتمانی پێشکەوتنخواز و لەساڵی 1963دا لەسەر هەڵوێستی رامیاری تووسی گرتن و ئەشکەنجەدەبێ و تاکو ساڵی 1968بێ کارو فرمان دەمێنێتەوەئینجا لەسەر فرمانەکەی دانراوەتەوه.

وەک پێداچوونەوەی ‏٠٩:٥٧، ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١

0001 (2)14.jpg

محەمەد شێخ حوسێن بەرزنجی - ع.ح.ب لە ساڵی 1923دا لەدێی بەرزنجەی سەر بەقەزای چوارتا لەپارێزگای سلێمانی لەدایکبووە.

لەساڵی 1931 دەچنە سلێمانی و لەوێی نیشتەجێ بوون.

لەو شارە زیندووەدا چۆتە بەرخوێندنی فەرمیی و قۆناغەکانی سەرەتایی و ناوەندیی تەواو کردووە.

لەساڵی 1946دا بۆتە فەرمانبەر.

لەناوەڕاستی چلەکانی سەدەی بیستەمدا چۆتەپاڵ بزووتنەوەی نیشتمانی پێشکەوتنخواز و لەساڵی 1963دا لەسەر هەڵوێستی رامیاری تووسی گرتن و ئەشکەنجەدەبێ و تاکو ساڵی 1968بێ کارو فرمان دەمێنێتەوەئینجا لەسەر فرمانەکەی دانراوەتەوه.

"ع.ح.ب" لەساڵی 1945ەوەشیعری نیشتمانی هۆنیوەتەوەو لەسەرەتای ژیانی وێژەیدا کەوتووەتەبەرکاریگەری شیعرەکانی سالیمی ساحێبقران تایەر بەگی جاف و ئەدەب و شێخ رەزای تاڵەبانی و داویشدا شیعرەکانی پێرەمێردو گۆران پتر بۆ گۆڕەپانی وێژەیان راکێشاوه، بەڵام کەتوانای شاعیرییەتی بەهێزبووەبۆتەخاوەنی دەنگی خۆی.

شاعیری نیشتیمانپەروەرمان، شاعیرێکی ریالیستی رەخنەگربوو، یەکەم هۆنراوەی سەرکەوتووی لەساڵی 1947دا لەگۆڤاری گەلاوێژدا بەناوی "لەگەنجی و پیری و مردنا" بڵاو کردۆتەوەو سەرنجی رەخنەگرانی پێ راکێشاوەو بووەتەشاعیری سروشت و جوانی و دەنگی هەژارەچەوساوەکان و شیعرەکانی بەزۆری لەسەر کێشی سووکی خۆماڵی کوردی دادەنان و ناوەرۆکێکی پتەوو روون و رەوانی پێ دەبەخشین، بۆیەنوێکاریی بەهۆنراوەکانیەوەدیاربووه.

لە6ی مانگی کانوونی دووەمی 2000دا لەشاری سلێمانی لەتەمەنی 77 ساڵیدا کۆچی دواییکرد و میللەتی کورد شاعیرێکی بەهرەداری لەدەست چوو.

شاعیر لەماوەی ژیانی ویژەیی دا چوار دیوانەشیعری بەچاپ گەیاندووەکەئەمانەی خوارەوەن:

1- ناسۆری دەروون لەساڵی 1968دا بەچاپی گەیاندووەو 188 لاپەڕەیه

2- گرێی نهێنیەکان - ساڵی 1975 چاپکراوەو 88 لاپەڕەیە

3- زەردەخەنەی تاساو ساڵی 1980 چاپکراوەو 85 لاپەڕەیه

4- تریفەورێژاو - ساڵی 1985دا چاپکراوە288 لاپەڕەیه