جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «حەسەن زیرەک»

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
ھێڵی ٩: ھێڵی ٩:
ئێزگه‌ى ڕادیۆی كوردى به‌غدا به‌سه‌رتاى كارى هونه‌ریى حه‌سه‌ن زیره‌ك ده‌ژمێردرێت، ئێزگه‌ى ڕادیۆیی تاران بۆ ماوه‌ى 4 ساڵ كارى تێدا كردووه‌و له‌و ماوه‌یه‌دا (4000) گۆرانى تێدا تۆماركردووه‌، ئێزگه‌ى ڕادیۆی كرماشان كۆى جوانترین به‌رهه‌مه‌كانى ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ى تێدا تۆماركراوه‌ ئاهه‌نگى ماڵان‌و كۆڕوكۆبوونه‌وه‌كانى عێراق‌و ئێران‌و زۆر شوێن‌و ناوچه‌كانى كوردستان گۆرانى تێدا وتووه‌ زۆرێك له‌ موزیككاره‌ ناوداره‌كانى كورد چ له‌ عێراق یاخود فارس له‌ ئێران موزیكیان بۆ ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ ژه‌نیوه‌، وه‌ك:  

'''[[ئەنوەر قەرەداخی]]'''، '''[[خالید سەرکار]]'''، '''[[ولیه‌م یوحه‌ننا]]'''، حه‌مه‌ كاكه‌، '''[[قادر دیلان]]'''، عه‌بدولئه‌حه‌د جه‌رجیس، سه‌ردار ڕه‌مزى، حاته‌م سه‌عید، نه‌جات عه‌بده‌، حه‌سه‌نى نه‌ى، عه‌زۆله‌، حه‌سه‌ن كامكار، موجته‌با میرزاده‌، موشیر هۆمایۆن، حه‌سه‌ن یوسف زه‌مانى، حسێن یوسف زه‌مانى، ئه‌كبه‌رى ئێزه‌دى، محمد عه‌بدولسه‌مه‌دى، عارف ئیبراهیم پوور، سابر چه‌رخ دانا، په‌رویزى ئه‌رده‌بیلى، به‌همه‌نى یوله‌كى، ئیسماعیل خان مه‌سقه‌تى.
* '''[[ئەنوەر قەرەداخی]]'''
* '''[[خالید سەرکار]]'''
* '''[[ولیەم یوحەننا]]'''
* حه‌مه‌ كاكه‌
* '''[[قادر دیلان]]'''
* عه‌بدولئه‌حه‌د جه‌رجیس
* سه‌ردار ڕه‌مزى
* حاته‌م سه‌عید
* '''[[نه‌جات عه‌بده‌]]'''
* حه‌سه‌نى نه‌ى
* عه‌زۆله‌
* حه‌سه‌ن كامكار
* موجته‌با میرزاده‌
* موشیر هۆمایۆن
* حه‌سه‌ن یوسف زه‌مانى
* حسێن یوسف زه‌مانى
* ئه‌كبه‌رى ئێزه‌دى
* محەمەد عه‌بدولسه‌مه‌دى
* عارف ئیبراهیم پوور
* سابر چه‌رخ دانا
* په‌رویزى ئه‌رده‌بیلى
* به‌همه‌نى یوله‌كى
* ئیسماعیل خان مه‌سقه‌تى.

هونه‌رمه‌ند حه‌سه‌ن زیره‌ك سه‌رده‌مانێك له‌ ساڵه‌كانى (1959 - 1960)ى زاینى له‌ '''[[سلێمانى]]''' گه‌ڕه‌كى جوله‌كان كرێچى ماڵى حه‌سه‌ن جه‌مال بووه‌ دوو خێزانى له‌گه‌ڵ دا بوون به‌ ناوه‌كانى (كوبرا، مریه‌م) ڕۆژانه‌ له‌ به‌رده‌م گومرگه‌ سوتاو كۆگا كۆلاو كوبه‌ى بڕوێشى فرۆشتووه‌.

وەک پێداچوونەوەی ‏١٤:٠٠، ١٦ی ئایاری ٢٠٢٣

هونه‌رمه‌ندى ناودارى كورد حه‌سه‌ن زیره‌ك، به‌ پێى ناسنامه‌ى (735)ى ئێداره‌ى بارى شارستانى شارى بۆکان، ناوى حه‌سه‌ن-ه‌‌و نازناوى زیره‌كه‌، باوكى ناوى عه‌بدوڵڵایه‌، دایكى ئامینه‌، ڕۆژى له‌دایكبوونى 29/11/1921ـه‌ به‌رامبه‌ر به‌ 8\9\1300ى هه‌تاوى شوێنى وه‌رگرتنى ناسنامه‌ بۆکان، گه‌ڕه‌كى ئاختاچى، گه‌ڕه‌كى له‌ دایكبوونى سه‌رقه‌ڵا شارى بۆكان گه‌ڕه‌كى سه‌رقه‌ڵا كه‌ حه‌وزه‌ گه‌وره‌و قه‌ڵاى سه‌ردارى تێدا هه‌ڵكه‌وتووه‌و كۆنترین گه‌ڕه‌كى شارى بۆکانه‌.

حه‌سه‌ن زیره‌ك له‌ ته‌مه‌نى (5) ساڵى دا باوكى كۆچیدوایی ده‌كات‌و پاش چه‌ند مانگێك دایكى شووده‌كاته‌وه‌و ده‌ستبه‌ردارى حه‌سه‌ن ده‌بێت، حه‌سه‌ن-یش وێڵ‌و سه‌رگه‌ردان‌و ئاواره‌ هه‌رشه‌وێك له‌ ته‌كیه‌‌و خانه‌قاو گه‌راجێك شه‌و به‌سه‌رده‌بات‌و ڕۆژ ده‌كاته‌وه‌.

حه‌سه‌ن زیره‌ك له‌ ژیانى ڕۆژانه‌ى دا زۆر كارى كردووه‌ وه‌ك چاوساغى، ده‌ستگێڕیى، قاوه‌چێتى شاگرد شۆفێرى‌و هتد... پاشان دووباره‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ لادێ، ده‌بێت به‌ مه‌یته‌رو تفه‌نگچى خانانه‌ زۆر كارى پێده‌سپێرن كه‌ له‌ تواناو كێشى گه‌وره‌كانیش دا نه‌بووه‌، ساڵى (1946)ز یه‌كه‌م ژنيهێناوه‌ به‌ناوى (مه‌حبوبه‌) كه‌ فارس بووه‌، پاشان خانان به‌جێدێڵێ‌و له‌ ڕێى پێنجوێن-ه‌وه‌ دێته‌ باشوورى كوردستان‌و له‌ شارى سلێمانى له‌ گه‌ڕه‌كى ده‌رگه‌زێن جێگیرده‌بێت، ماوه‌یه‌كیش میوانى خه‌ڵكى كه‌ركووك ده‌بێت‌، پاشان ده‌چێته‌ به‌غدا به‌نیازى ته‌وافى (غه‌وسى گه‌یلانى) له‌بة غدادو بۆ كاركردن، ساڵى (1952) ز له‌و ئوتێل (شیمال كبیر) كه‌ جێى كوردان بووه‌ ڕۆژانه‌ كرێكارى ده‌كاو شه‌وانه‌ بۆ پشوو دێته‌وه‌ ئه‌وێ له‌ ڕێى به‌ڕێز (مام جەلال)ـه‌وه‌ كه‌ ئه‌وكاته‌ خوێندكارى كۆلێژى ماف ده‌بێت ده‌برێته‌ ڕادیۆى كوردى له‌ به‌غدا به‌ عادل عیرفانى لێپرسراوى به‌شى كوردى ده‌ناسرێت‌و مانگى به‌ شه‌ش دینار داده‌مه‌زرێت، له‌م چه‌ند ساڵه‌ دا (56) گۆرانى بۆ تۆمارده‌كه‌ن له‌م ماوه‌یه‌دا له‌ ڕێگه‌ى هونه‌رمه‌ند نه‌سرین شێروان-ـه‌وه‌ گه‌وهه‌ر خانم ده‌ناسێت‌و ژیانى هاوسه‌رى له‌گه‌ڵ پێكدێنێت كوڕێكى لێى هه‌یه‌ به‌ناوى دكتۆر جه‌میل كه‌ ئێستا له‌ ئه‌مریكایه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى حه‌سه‌ن زیره‌ك ناسنامه‌ى بارى شارستانى عێراقى نه‌بووه‌ نه‌یتوانیوه‌ له‌ دادگا به‌ڕه‌سمى گه‌وهه‌رخانم ماره‌ بكات، به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا عه‌بدولكه‌ریم موده‌ریس له‌ مه‌رقه‌دى گه‌یلانى به‌غداد لێى ماره‌ ده‌كات.

پاشان ساڵى (1958) ز رژێمى پاشایه‌تى ده‌ڕوخێت‌و كۆمارى دێته‌ سه‌ر حوكم زیره‌ك-یش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ ئێران، له‌ ئیزگه‌ى ڕادیۆیی تاران ده‌ستبه‌كار ده‌بێت له‌گه‌ڵ میدیا خانمى زه‌ندى خێزان پێكدێنێت‌و دوو كچى لێ ده‌بێت به‌ ناوه‌كانى ساكارو ئاره‌زوو.

ئێزگه‌ى ڕادیۆی كوردى به‌غدا به‌سه‌رتاى كارى هونه‌ریى حه‌سه‌ن زیره‌ك ده‌ژمێردرێت، ئێزگه‌ى ڕادیۆیی تاران بۆ ماوه‌ى 4 ساڵ كارى تێدا كردووه‌و له‌و ماوه‌یه‌دا (4000) گۆرانى تێدا تۆماركردووه‌، ئێزگه‌ى ڕادیۆی كرماشان كۆى جوانترین به‌رهه‌مه‌كانى ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ى تێدا تۆماركراوه‌ ئاهه‌نگى ماڵان‌و كۆڕوكۆبوونه‌وه‌كانى عێراق‌و ئێران‌و زۆر شوێن‌و ناوچه‌كانى كوردستان گۆرانى تێدا وتووه‌ زۆرێك له‌ موزیككاره‌ ناوداره‌كانى كورد چ له‌ عێراق یاخود فارس له‌ ئێران موزیكیان بۆ ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ ژه‌نیوه‌، وه‌ك:

  • ئەنوەر قەرەداخی
  • خالید سەرکار
  • ولیەم یوحەننا
  • حه‌مه‌ كاكه‌
  • قادر دیلان
  • عه‌بدولئه‌حه‌د جه‌رجیس
  • سه‌ردار ڕه‌مزى
  • حاته‌م سه‌عید
  • نه‌جات عه‌بده‌
  • حه‌سه‌نى نه‌ى
  • عه‌زۆله‌
  • حه‌سه‌ن كامكار
  • موجته‌با میرزاده‌
  • موشیر هۆمایۆن
  • حه‌سه‌ن یوسف زه‌مانى
  • حسێن یوسف زه‌مانى
  • ئه‌كبه‌رى ئێزه‌دى
  • محەمەد عه‌بدولسه‌مه‌دى
  • عارف ئیبراهیم پوور
  • سابر چه‌رخ دانا
  • په‌رویزى ئه‌رده‌بیلى
  • به‌همه‌نى یوله‌كى
  • ئیسماعیل خان مه‌سقه‌تى.

هونه‌رمه‌ند حه‌سه‌ن زیره‌ك سه‌رده‌مانێك له‌ ساڵه‌كانى (1959 - 1960)ى زاینى له‌ سلێمانى گه‌ڕه‌كى جوله‌كان كرێچى ماڵى حه‌سه‌ن جه‌مال بووه‌ دوو خێزانى له‌گه‌ڵ دا بوون به‌ ناوه‌كانى (كوبرا، مریه‌م) ڕۆژانه‌ له‌ به‌رده‌م گومرگه‌ سوتاو كۆگا كۆلاو كوبه‌ى بڕوێشى فرۆشتووه‌.

حه‌سه‌ن زیره‌ك له‌ ماوه‌ى چه‌ند ساڵى ته‌مه‌نى دا به‌پێى هه‌ل‌و بارودۆخى ئه‌و سه‌رده‌مه‌ (36) ژنى هێناوه‌ به‌ ده‌ستورى سیغه‌ (موتعه‌) كه‌ ئێستاش له‌ ئێران دا هه‌ر باوه‌و هه‌ندێكیان هاوسه‌رى ڕه‌سمى بوون‌و كورد بوون. مه‌حبوبه‌، گه‌وهه‌ر، میدیا زه‌ندى، ئامین، زبێده‌، زێنێ، كوبرا، مریه‌م، رابه‌خانم دوا هاوسه‌رى بووه‌.

نێوان ساڵانى (1967 - 1968) ز له‌ شارى سه‌قز ئوتێلى سێ ئه‌ستێره‌ى هه‌بووه‌ كه‌ بۆخۆى زۆر جار له‌وێ گۆرانى وتووه‌.

ساڵه‌كانى (1969 - 1970) ز له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى شارى بانه‌ له‌ نێو كێوى بابۆس له‌ كانى مه‌لا ئه‌حمه‌د چایخانه‌ى هه‌بووه‌.

له‌ ساڵى (1971) دا تووشى نه‌خۆشى شێرپه‌نجه‌ى جگه‌ر ده‌بێت‌و تا له‌ رۆژى 26-06-1972 به‌رامبه‌ر 07-05-1351ى هه‌تاوى له‌ شارى بۆكان له‌ ماڵى خوشكى له‌ خیابانى سه‌قز بۆ هه‌میشه‌ چاوه‌كانى له‌سه‌ر یه‌ك داناوه‌ هه‌رچه‌ند ڕۆژانێك سه‌ره‌خۆشى بۆ ده‌گێڕن یه‌كه‌مجار له‌ گۆڕستانى گه‌وره‌ى شار ده‌ینێژن، پاشان له‌سه‌ر وه‌سیه‌تى خۆى كه‌لاى ئیمام جومعه‌ى شارى بۆکان كردبووى ده‌یگوێزنه‌وه‌ بۆ كێوى ناڵه‌شكێنه