جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «داڕێژە:هه‌ڵبژارده‌ی دووه‌م»

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
ھێڵی ١٢: ھێڵی ١٢:
لە تەمەنێکی مناڵییەوە خوی داوەتە خوێندنەوە و نووسین، یەکەم بەرهەمی بڵاو کراوەی دەگەرێتەوە بۆ تەمەنی (13)
لە تەمەنێکی مناڵییەوە خوی داوەتە خوێندنەوە و نووسین، یەکەم بەرهەمی بڵاو کراوەی دەگەرێتەوە بۆ تەمەنی (13)
ساڵی و لە ژ 97 ی رۆژی 23 ی تشرینی دووەمی ساڵی 1959 ی رۆژنامەی (پێشکەوتن) دا بڵاو کراوەتەوە کە لەو کاتەدا لە قۆناغی ناوەندیدا بووە، بابەتەکە بەبۆنەی سێیەم ساڵی کۆچی دوایی مەلیکی کوردستانەوە بووە.
ساڵی و لە ژ 97 ی رۆژی 23 ی تشرینی دووەمی ساڵی 1959 ی رۆژنامەی (پێشکەوتن) دا بڵاو کراوەتەوە کە لەو کاتەدا لە قۆناغی ناوەندیدا بووە، بابەتەکە بەبۆنەی سێیەم ساڵی کۆچی دوایی مەلیکی کوردستانەوە بووە.
لە ناو بنەماڵەیەکی خوێندەوار و دۆستی کتێبدا پێگەیشتووە، خوالێخۆشبووی باوکی و هەردوو براگەورەکەی (عەبدولقادر مەعروف بەرزنجی) و یاساناسی خوالێخۆشبوو (عوسمان مەعروف بەرزنجی) و مامۆستای خوالێخۆشبوو (محەمەدلاو محەمەد عەلی بەرزنجی) پورزای کە یەکێک بووە لە مامۆستا دەرکەوتووەکان و لە نووسەرانی گۆڤاری گەلاوێژ، دەوری دیارییان لە هاندان و رێنمایی کردنیدا بووە.
ساڵانی 1960 – 1961 جگە لە بڵاو کردنەوەی بابەتی ئەدەبی و سیاسی، دەورێکی سەرەکی بووە لە نووسین و بەریوەبردنی گۆشەی (قوتابیانی کوردستان) ی رۆژنامەی (دەنگی کورد) کە لەشاری بەغداد لە لایەن (عومەر جەلال حەوێزی) یەوە بە هەردوو زمانی عەرەبی و کوردی بڵاودەکرایەوە.





وەک پێداچوونەوەی ‏٠٤:٥٠، ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٣

عومەر مەعروف بەرزنجی

Omer.jpg

نووسەر کوڕی خوالێخۆشبوو (مەعروف ئەحمەد بەرزنجی 1905 – 04-05-1970) یە.

باوکی یەکێک بووە لە خوێندەوارو رووە ناسراوەکانی بەرزنجە و هاوەڵ و دۆستی نزیکی -- شێخی نەمری بەردەقارەمان -- بووە، لە ساڵی 1946 دا لە ئاوایی بەرزنجە لە دایکبووە، سێ پۆلی قۆناغی سەرەتایی لە قوتابخانەی – بەرزنجە – خوێندووە و دواتر بە ماڵەوە هاتوونەتە سلێمانی و چووەتە قوتابخانەی – مەڵکەندی – ئەو سەردەمە کە دەکەوتە گەڕەکی سابونکەران.

ساڵی 1965 بووە بەمامۆستاو لەچەندین قوتابخانەی دەرەوەو ناوەوەی سلێمانیدا وانەی زمانی ئینگلیزی وتووەتەوە، بۆنموونە: ئیسکان، قەشان، ماوەت، گێڵدەرە، قەمچووغە، چەقژ، وێڵەدەر، کانی پانکە، مەولانا خالید، ناوەندی رۆژهەڵاتی کوران، ناوەندی بابانی ئێواران، ناوەندی پەیامی کچان، ناوەندی کوردستانی کچان، دواناوەندی بناری کچان، ناوەندی تووی مەلیکی کچان.

لە دەورو بەری شۆرشی چواردەی تەمووزی ساڵی 1958 دا دەستەیەک هاورێ و قوتابی بوون وەک شەهیدی قوتابیانی کوردستان – محەمەد سدیق عەبدولڕەحمان پێنجوێنی – و نەوشیروان مستەفا و قادر شەریفە کوردە و شەرەف محێدین و بەکر حسێن و بەختیار عەزیز فەرەج و بەهادین علی حسێن و عەلی توانا و ڕەوف حەسەن، ئەمانە پێکەوە بوونە هاورێی سیاسەت و هۆگری خوێندنەوەو نووسین و هاوەڵی کتێب، ئەمانە بێجگە لە بەختیار و ڕەوف هەموویان سەربە یەکیەتی قوتابیانی کوردستان بوون.

لە تەمەنێکی مناڵییەوە خوی داوەتە خوێندنەوە و نووسین، یەکەم بەرهەمی بڵاو کراوەی دەگەرێتەوە بۆ تەمەنی (13) ساڵی و لە ژ 97 ی رۆژی 23 ی تشرینی دووەمی ساڵی 1959 ی رۆژنامەی (پێشکەوتن) دا بڵاو کراوەتەوە کە لەو کاتەدا لە قۆناغی ناوەندیدا بووە، بابەتەکە بەبۆنەی سێیەم ساڵی کۆچی دوایی مەلیکی کوردستانەوە بووە.



درێژەی بابەت