جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «دۆزینەوەی بەرهەمێکی زەوتکراوی مەحموود ئەحمەد شەنگە»
Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) |
Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) |
||
ھێڵی ١٣: | ھێڵی ١٣: | ||
[[پەڕگە:1946-85-scaled.jpg|وێنۆک|ڕاست]] | [[پەڕگە:1946-85-scaled.jpg|وێنۆک|ڕاست]][[پەڕگە:1946-1-scaled.jpg|وێنۆک|چەپ]] | ||
[[پەڕگە:1946-7-scaled.jpg|وێنۆک|ناوەڕاست]] | [[پەڕگە:1946-7-scaled.jpg|وێنۆک|ناوەڕاست]] | ||
[[پۆل:بهڵگهنامه]] | [[پۆل:بهڵگهنامه]] |
وەک پێداچوونەوەی ٠٩:٤٢، ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤
مەحموود ئەحمەد شەنگە، نووسەرێکی کوردی بە ئەسڵ خەڵکی ڕواندز و دانیشتووی سلێمانی بووە.
ساڵی 1946 کتێبی “ئادەمیزاد لە سایەی دەرەبەگایەتی”دای لە چاپخانە دەستی بەسەرداگیراوە و هێشتا تەنانەت نوسخەیێکیشی بەردەستنەکەوتووە.
خۆشبەختانە کە ئەم دوایییە کۆکراوەکەی خودابەخشیو مامۆستا محەمەدی مەلا کەریم لە لایەن بنەماڵە بەڕێزەکەیەوە پێشکەشی بنکەی ژین کرا و بنکەیش خەریکی ڕێکخستن و ئامادەکردنی بوو لە ژوورێکی تایبەتدا، ئەم نامیلکەیە دۆزرایەوە، کە بەرگەکەی هیچ ناونیشان و مێژوویێکی پێوەنین، بەڵام بە تەماشاکردنی ناوەڕۆکەکەی و وردکردنەوەی بابەتەکانی، دەرکەوت کە بە دڵنیایییەوە هەر ئەو نامیلکە ناوبراوەیە کە ساڵانیکە لێمان بزرە.
بنکەکەمان وەک دروود بۆ گیانی پاکی کاکەحەمەی مشوورخۆری ئەرشیفی کوردی و مەحموود ئەحمەدی نووسەر دەنێرێ، نیازیەتی لە دەرفەتێکدا لە چوارچێوەی پڕۆژەیێکی کۆکردنەوەی سەرجەمی بەرهەمی ئەم نووسەرە گومناوەدا کە دوو ساڵێک پترە دەستی پێکراوە، بڵاویبکاتەوە.