جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «هاورێ ئارام و کۆمەڵێک پێشمەرگە»

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
ھێڵی ٤١: ھێڵی ٤١:


جیفاراش  لەگەڵ هاورێکانی نەیانبردەوە، بەڵام بروای بە ئازادی بوو، هەر بۆ ئەوەش چووە شاخەکان و لەو پێناوەشدا هەردووکیان  هەم کاک ئارام و هەم جیڤارا گیانیان بەخشی.
جیفاراش  لەگەڵ هاورێکانی نەیانبردەوە، بەڵام بروای بە ئازادی بوو، هەر بۆ ئەوەش چووە شاخەکان و لەو پێناوەشدا هەردووکیان  هەم کاک ئارام و هەم جیڤارا گیانیان بەخشی.
تەنانەت هەڵگرتنی کامێراکە لە هەڵگەران بە شاخەکاندا ئەرکێکی قورس بوو!.





وەک پێداچوونەوەی ‏٠٩:١٣، ٤ی شوباتی ٢٠٢٤

228336441.jpg

خەبات مارف

ڕیزی سەرەوە لە چەپەوە: دووهەم نەبەز (خولەی جگەر)، سێهەم سەڵاح چاوشین، تەنیشت سەڵاح چاوشین جەمالە ڕەشە کە دواتر لە سێدارە درا.

ڕیزی ناوڕاست لە چەپەوە یەکەم: شێخ تەیب کە لەکاتی بڵاوکردنەوەدا شێخ تەیبیان پەراندوە! تەنیش شێخ تەیب هاورێ ئارام، سێیەم تەها باراوی، چوارەم مولازم عومەر، پێنجەم حەمە سەعید. دانیشتوەکان لە چەپەوە: یەکەم مامۆستا شێرکۆ، دووهەم خەباتی حاجی مارف.


ئەم وێنەیە بەدروستی لە مانگی یەکی 1977 لە گوندی (گەورەدێ) بەکامێرای پێشمەرگەی دێرین ( خەبات مارف) خەباتی حاجی مارفەوە گیراوە و چیرۆکێکی درێژ لە پاراستن و شتنەوە و گەیشتنی بە دەرەوەی ووڵات هەیە.

زستانی ساڵی 1977 گەورەدێی زۆر سارد بووە بەرفرێکی زۆر باریبوو ڕژێمی بەعس دەستی نەدەگیشت بە پێشمەرگەکان. ئەو پۆلە پێشمەرگە لە گوندە پشوویان دابوو.

لە ماوەی ئەو سێ مانگەدا خەبات مارف هەڵدەستێت بەکردنەوە قوتابخانەیەک تا منداڵەکان فێری خوێندەواری بکات، خەڵکی گوندەکەش ئەو خانوەیان بۆ چاکردبوون. وێنەکەش لەبەردەمی قوتابخانەکەی خەبات مارفدا گیراوە.

بەڕێز خەبات مارف دەڵێت: لە ناو کۆمەڵێ فیلمی ئەو سەردەمە، هەر ئەمەیان دەرچوو، کە پێکهاتووە 32 وێنە. چونکە ئەو سەردەمە سەردەمی کامێرای ئەنەڵۆگ بوو فیلمی کامێراکان لوولەیی بوون 24 وێنەی یان 36 وێنەیی هەبوون.

لە دوایی چرکاندی وێنەکان دەبوو بەپرۆسەی شتنەوەدا تێپەڕێت.

ئەوەش لە تاقیگاو لەلای وێنەگرەکان دەکرا و کاکی وێنەگر لە تاقیگاکەی خۆی فیلمەکە دەبردە ژوورێکی تاریک و دوایکردنەوە لوولەی فیلمەکان کە پیان دەوت (جام) جامەکەی دەخستە شلەیەکی تایبەت و هەڵیدەکێشا لەو شلە تایبەتە، دواتر پرۆسەی وشکردنەوە و چاپکردنی لەسەر کاخەزی تایبەت و دەبوو بە وێنە.

فیلمە لوولەیەکانی کامیرای ئەو سەردەمە ئەگەر لە کاتی خۆیدا پرۆسەی شتن و شۆردنەوەی بۆ نەکرایە دەسووتا.

واتا جام یان نەگەتیڤی فیلمە لوولەیەکە بەرەشی دەهاتە دەرێ بەبێ ئەوەی هیچ وێنەیەکی لەسەر تۆمارکرابێت وێنەکان رەش دەبوون بۆیە پێان دەگووت فیلمەکە سووتاوە.

لەم سەردەمەشدا وەک ئیدیۆم: دەڵین فیلمی سووتاوە!!!

سەرچاوە: خەبات مارف

تێبینی: لە درێژەی زانیارێکانی کاک خەبات مارف سەبارەت بە وێنەکە بەمشێوەیە بۆ مانو بەرزنجی دوا:

هاورێ حامید یاخسەمەری کە لە سێدارە درا، فیلمەکەی گەیاندە سلێمانی بۆ دەستی مامم غەفوری حاجی مارف و دایکم دەیگەێنێتە بەغدا، پاشان خاڵم سامان خەفاف لە پەیمانگای هونەرە جوانەکان وەک خوێندکارێک رێگەیەک ئەدۆزێتەوە و فیلمەکە ئەشواتەوە و دوایی پاش چەند ساڵێک دایکم زۆر ئازایانە ئەم فیلمە کە نەسوتابوو، گەیاندە ڤێننا.

ئیتر لە ڤێننا شۆردمەوە و رزاگاری بوو. ئەمە باسدەکەم، بۆ ئەوەی بزانرێت، کارکردن لەو سەردەمەدا چۆن بووە و بەچاو ئەقڵی ئەمڕۆ سەیری ئەو رۆژانە نەکرێت.

کامێرا ئەرکی زۆر بوو، وێنەگرتن زۆر گران دەکەوتەوە. پاش چرکاندن چەند رۆژێک چاوەرێت دەکرد، تا وێنەکان لای فۆتۆشۆپ وەرگریتەوە و وێنەکان ببینی و خۆت و بەختی خۆت، بەتایبەتی یەکێ کە شارەزا نەبووبێت. پرۆسەی گەیاندنکەش جوانی کاکردن و هەرەوەزی ئەو سەردەمە دەردەخات، کە لەو رۆژانە سەخەتەدا، رۆژانە ملی دەیا گەنج دەکرا بە پەتا و دەخنکێنران، پرۆسەی تێکۆشان و خەبات بەردەوام بوو.

ئازایتی کاک ئارام لەگەڵ هاورێکانی لەودابوو، کە جورئەتی ئەو هەنگاوەی هەبوو.

جیفاراش لەگەڵ هاورێکانی نەیانبردەوە، بەڵام بروای بە ئازادی بوو، هەر بۆ ئەوەش چووە شاخەکان و لەو پێناوەشدا هەردووکیان هەم کاک ئارام و هەم جیڤارا گیانیان بەخشی.

تەنانەت هەڵگرتنی کامێراکە لە هەڵگەران بە شاخەکاندا ئەرکێکی قورس بوو!.