جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «داڕێژە:ههڵبژاردهی دووهم»
Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) |
Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) |
||
ھێڵی ١: | ھێڵی ١: | ||
'''[[ | '''[[کچە فۆتۆگرافەری کورد (حۆری غەمیان) لە نێوان هەستی شۆڕشگێڕی و سۆزی هۆزان و وێنەگرتندا]]''' | ||
نووسینی: '''[[پەری عومەر خەیلانی]]''' | |||
[[پەڕگە:093531.jpg|وێنۆک]] | |||
لە | شیعرییەت لە دەقدا ئەو تەلیسمەیە هەموو هۆنەرێک لە نووسینی شیعر پێی ناگات، شیعریش گەر بریتی بێت بە تەنیا لە “ هەست و دەربڕین “ ئەوا کتێبخانەی کوردیی و هەموو جیهانیش پڕن لەم جۆرە، بەڵام ئەو دەقەی هەر بریتی نییە لەمانە و شتی دیکەی وەک: (زمان و سۆز و ڕاستگۆیی)یشی تێدایە باڵایە و کرۆکی بابەتەکە پێکدەهێنن و وا دەکەن دەق بگاتە شوێنی خۆی، ئەوجا لەپاڵیشدا (ئەندێشە و خەیاڵ) تەریبی سەرکەوتنی دەبن، ئەم جۆرە شیعرەش پێویستی بە وەرگرتنی کلێشە و ناو و ناوبانگ نییە بۆ ئەوەی بنووسرێ، بەڵکوو تەنیا ئەزموونی شعووریی واتە ئەوەی ڕوویداوە و کاریگەر بووە گرینگە، نابێت شاعیر لای وابێت دەبێت بۆ هەموو بابەتێک دەقێکی هەبێت دەنا شاعیر نییە، ئەم بیرکردنەوە شیعری کرچ و کاڵ بەرهەم دێنێت، دەبێت شاعیر خۆی بپارێزێت لە زۆری و بۆری. | ||
زۆر جار دەبینین لەنێو ئەدەبیاتی جیهانی و ناوخۆییش شیعرێک پێش ناو و دیوانی شاعیر دەکەوێت، واتە هەمووی شاعیر بە شیعرێک دەناسرێت، یان جاری وایە کەسی هۆنەر هەر شاعیریش نەبووە بەڵکوو هۆکارێکی کاریگەر وایکردووە بینووسێت، دواجار وەک سەرچاوەی کانیێکی زوڵاڵ تەقێتەوەتەوە و تا هەتایە دەمێنێتەوە. | |||
بۆ نموونە گۆرانییە بەناو بانگەکەی (نازم غەزالی 1921_1963) “مەیحانە مەیحانە” لە کاتێکدا دەقی مەیحانە لەسەر زاری کچە عێڕاقییەک بۆ کەسە لە دەستچووەکەی گوتراوە. | |||
کەواتە مەرج نییە بۆ ئەوەی شاعیر بیت و بناسرێی دەقی درێژ و کتێبی قەبەت هەبێت و پێشکەشی بکەی، ئەوەندەی گرینگە نووسەر ڕاستگۆ و پڕ هەست و سۆز بیت بۆ برینەکەی، خۆ هەنووکە لە ڕێگەی زیرەکی دەستکرد دەتوانرێت شاعیری گەورە و کتێبی قەبە بەرهەم بهێندرێت، بەڵام سوودی چییە گەر هەست و ڕاستگۆیی ڕاستەقینەی تێدا نەبیت؟ | |||
ئەوجا ئەوەی لێرە دەمەوێت باسی بکەم هەست و نەستی کچە کوردێکە بۆ برا شەهیدەکەی، ئەویش خانمی فۆتۆگرافەر ('''[[حۆری غەمیان]]''')ە ئەو لەدایکبووی شاری سنەیە، بەڵام دوای ئەوەی لە هەشتاکان براکەی شەهید دەبێت ڕوودەکاتە هەندەران و ئیستا نیشتەجێی وڵاتی بەریتانیایە، لە شەستەکانی تەمەنی لەگەڵ یادەوەرییەکانی دەژیێت، چیڕۆکی خوێندنەوەی شیعرە بەرزەکەی حۆری لەو کاتە دەستی پێکرد کە بە ڕێکەوت گوێم دابووە دەنگ و ئاوازی گۆرانییەکی هونەرمەند (نەجمەددین غولامی)، دوای بەدواداچوونم بۆ دەقەکەی تێگەییم کچەکوردێک نووسەری دەقەکەیەتی و لە حەژمەت شەهیدبوونی براکەی نووسیویەتی. | |||
'''[[حۆری غەمیان]]''' لەوکاتەی ئەم دەقەی نووسیوە وەک خۆی دەیڵێت، شاعیر نەبووە، بەڵکوو تەنیا بۆ مەرگی براکەی ئەمەی گوتووە، ئەویش شەهید ('''[[ئەسعەد غەمیان (هاورێ ئارام)]]''')ە کە لە ناو ڕیزەکانی پێشمەرگەی کۆمەڵە بە (هاورێ ئارام) ناسراو بووە، دوای ئەوەی لەلایەن دوژمنانی کوردستانەوە شەهید دەکرێت حۆری ئەم دەقەی بۆ هۆنیوەتەوە. | |||
[[پەڕگە:ئەسعەد غەمیان (هاوڕێ ئارام).jpg|وێنۆک|چەپ|alt=ئەسعەد غەمیان (هاوڕێ ئارام)|ئەسعەد غەمیان (هاوڕێ ئارام)]] | |||
ھێڵی ٢٢: | ھێڵی ٢٢: | ||
[[ | [[کچە فۆتۆگرافەری کورد (حۆری غەمیان) لە نێوان هەستی شۆڕشگێڕی و سۆزی هۆزان و وێنەگرتندا|درێژەی بابەت]] |
وەک پێداچوونەوەی ١٠:٣٣، ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤
کچە فۆتۆگرافەری کورد (حۆری غەمیان) لە نێوان هەستی شۆڕشگێڕی و سۆزی هۆزان و وێنەگرتندا
نووسینی: پەری عومەر خەیلانی
شیعرییەت لە دەقدا ئەو تەلیسمەیە هەموو هۆنەرێک لە نووسینی شیعر پێی ناگات، شیعریش گەر بریتی بێت بە تەنیا لە “ هەست و دەربڕین “ ئەوا کتێبخانەی کوردیی و هەموو جیهانیش پڕن لەم جۆرە، بەڵام ئەو دەقەی هەر بریتی نییە لەمانە و شتی دیکەی وەک: (زمان و سۆز و ڕاستگۆیی)یشی تێدایە باڵایە و کرۆکی بابەتەکە پێکدەهێنن و وا دەکەن دەق بگاتە شوێنی خۆی، ئەوجا لەپاڵیشدا (ئەندێشە و خەیاڵ) تەریبی سەرکەوتنی دەبن، ئەم جۆرە شیعرەش پێویستی بە وەرگرتنی کلێشە و ناو و ناوبانگ نییە بۆ ئەوەی بنووسرێ، بەڵکوو تەنیا ئەزموونی شعووریی واتە ئەوەی ڕوویداوە و کاریگەر بووە گرینگە، نابێت شاعیر لای وابێت دەبێت بۆ هەموو بابەتێک دەقێکی هەبێت دەنا شاعیر نییە، ئەم بیرکردنەوە شیعری کرچ و کاڵ بەرهەم دێنێت، دەبێت شاعیر خۆی بپارێزێت لە زۆری و بۆری.
زۆر جار دەبینین لەنێو ئەدەبیاتی جیهانی و ناوخۆییش شیعرێک پێش ناو و دیوانی شاعیر دەکەوێت، واتە هەمووی شاعیر بە شیعرێک دەناسرێت، یان جاری وایە کەسی هۆنەر هەر شاعیریش نەبووە بەڵکوو هۆکارێکی کاریگەر وایکردووە بینووسێت، دواجار وەک سەرچاوەی کانیێکی زوڵاڵ تەقێتەوەتەوە و تا هەتایە دەمێنێتەوە.
بۆ نموونە گۆرانییە بەناو بانگەکەی (نازم غەزالی 1921_1963) “مەیحانە مەیحانە” لە کاتێکدا دەقی مەیحانە لەسەر زاری کچە عێڕاقییەک بۆ کەسە لە دەستچووەکەی گوتراوە.
کەواتە مەرج نییە بۆ ئەوەی شاعیر بیت و بناسرێی دەقی درێژ و کتێبی قەبەت هەبێت و پێشکەشی بکەی، ئەوەندەی گرینگە نووسەر ڕاستگۆ و پڕ هەست و سۆز بیت بۆ برینەکەی، خۆ هەنووکە لە ڕێگەی زیرەکی دەستکرد دەتوانرێت شاعیری گەورە و کتێبی قەبە بەرهەم بهێندرێت، بەڵام سوودی چییە گەر هەست و ڕاستگۆیی ڕاستەقینەی تێدا نەبیت؟
ئەوجا ئەوەی لێرە دەمەوێت باسی بکەم هەست و نەستی کچە کوردێکە بۆ برا شەهیدەکەی، ئەویش خانمی فۆتۆگرافەر (حۆری غەمیان)ە ئەو لەدایکبووی شاری سنەیە، بەڵام دوای ئەوەی لە هەشتاکان براکەی شەهید دەبێت ڕوودەکاتە هەندەران و ئیستا نیشتەجێی وڵاتی بەریتانیایە، لە شەستەکانی تەمەنی لەگەڵ یادەوەرییەکانی دەژیێت، چیڕۆکی خوێندنەوەی شیعرە بەرزەکەی حۆری لەو کاتە دەستی پێکرد کە بە ڕێکەوت گوێم دابووە دەنگ و ئاوازی گۆرانییەکی هونەرمەند (نەجمەددین غولامی)، دوای بەدواداچوونم بۆ دەقەکەی تێگەییم کچەکوردێک نووسەری دەقەکەیەتی و لە حەژمەت شەهیدبوونی براکەی نووسیویەتی.
حۆری غەمیان لەوکاتەی ئەم دەقەی نووسیوە وەک خۆی دەیڵێت، شاعیر نەبووە، بەڵکوو تەنیا بۆ مەرگی براکەی ئەمەی گوتووە، ئەویش شەهید (ئەسعەد غەمیان (هاورێ ئارام))ە کە لە ناو ڕیزەکانی پێشمەرگەی کۆمەڵە بە (هاورێ ئارام) ناسراو بووە، دوای ئەوەی لەلایەن دوژمنانی کوردستانەوە شەهید دەکرێت حۆری ئەم دەقەی بۆ هۆنیوەتەوە.