جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «کەمال فوئاد»
Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) |
Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) |
||
ھێڵی ١٢: | ھێڵی ١٢: | ||
ساڵی 1954 لەزیندان ئازاد دەکرێت و دەبێت لێپرسراوی رێکخستنەکانی پارێزگای سلێمانی لقی کوردستانی پارتی کۆمۆنیستی عیراق. | ساڵی 1954 لەزیندان ئازاد دەکرێت و دەبێت لێپرسراوی رێکخستنەکانی پارێزگای سلێمانی لقی کوردستانی پارتی کۆمۆنیستی عیراق. | ||
دواتر واز لەپارتی کۆمۆنیستی عیراق دەهێنێت و دەچێتە ناو ریزی پارتی دیموکراتی کوردستان کە ئەو کات | دواتر واز لەپارتی کۆمۆنیستی عیراق دەهێنێت و دەچێتە ناو ریزی پارتی دیموکراتی کوردستان کە ئەو کات '''[[ئیبراهیم ئەحمەد]]''' رابەرایەتیی دەکرد. | ||
[[پەڕگە:Oad (3).jpg|وێنۆک|ڕاست]] | [[پەڕگە:Oad (3).jpg|وێنۆک|ڕاست]] | ||
دواتر کوردستان بەجێدەهێڵێت و دەچێتە سوریا و لەوێشەوە بۆ ئەڵمانیای رۆژئاوا دەڕوات. | دواتر کوردستان بەجێدەهێڵێت و دەچێتە سوریا و لەوێشەوە بۆ ئەڵمانیای رۆژئاوا دەڕوات. |
دوایین پێداچوونەوەی ١٤:٢٠، ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١
کەمال عەبدولکەریم محەمەد فوئاد، ساڵی 1932 لەشاری سلێمانی لەبنەماڵەیەکی دێرینی ئه و شارە کە بەڕەچەڵەک دەچێتەوە سەر بنەماڵەی بابان لەدایکبووە.
لەتەمەنی 15 ساڵیدا بەهۆی بیروباوەڕی پێشکەوتنخوازانەیدا پەیوەندی بە رێکخستنەکانی پارتی کۆمۆنیستی ئێراقەوە دەکات.
ساڵی 1952 بەمەبەستی خوێندن لەکۆلێجی ئەندازیاری سلێمانی بەره و شاری بەغدا بەجێدێڵێت.
دوای ماوەیەک بەهۆی چالاکییەکانییەوە دەستگیر دەکرێت و 2 ساڵ زیندانی دەکرێت.
ساڵی 1954 لەزیندان ئازاد دەکرێت و دەبێت لێپرسراوی رێکخستنەکانی پارێزگای سلێمانی لقی کوردستانی پارتی کۆمۆنیستی عیراق.
دواتر واز لەپارتی کۆمۆنیستی عیراق دەهێنێت و دەچێتە ناو ریزی پارتی دیموکراتی کوردستان کە ئەو کات ئیبراهیم ئەحمەد رابەرایەتیی دەکرد.
دواتر کوردستان بەجێدەهێڵێت و دەچێتە سوریا و لەوێشەوە بۆ ئەڵمانیای رۆژئاوا دەڕوات.
لە ئەڵمانیا خوێندنی زانکۆ تەواو دەکات و ماستەرنامە لەسەر فۆنیمەکانی زمانی کوردی لەزانکۆی هامبۆرگ وەردەگرێت.
پاشانیش تێزێکی ئەکادیمی سەبارەت بەدەستنووسە کوردییەکان پێشکەشی زانکۆ دەکات و بڕوانامەی دکتۆرا وەردەگرێت.
ساڵی 1971 بۆ بەغدا دەگەڕێتەوە و بەشی زمانی کوردی لەکۆلیجی ئەدەبیاتی بەغدا دادەمەزرێنێت و ماوەی ساڵێک لەوێ دەمێنێتەوە.
دواتر دەگوازرێتەوە بۆ زانکۆی سلێمانی و لەوێ لقی بەشی زمانی کوردیی دەکاتەوە.
تاساڵی 1974 خۆی سەرپەرشتیی ئه و بەشە دەکات و خۆیشی بەشێکی زۆری وانەکانی ئه و بەشەی دەڵێتەوە.
ساڵی 1974 دوابەدوای هەڵگیرسانەوەی شەڕ لەنێوان کورد و حکومەتی عیراق وازی لەوانەوتنەوە دەهێنێت و پەیوەندی بەشۆڕشەوە دەکات.
ساڵی 1975 دوای هەرەسهێنانی شۆڕش، دەگەڕێتەوە بۆ ئەڵمانیا. هەر له و ماوەیەدا پشتگیری لەهەوڵەکانی سەرۆک مام جەلال دەکات کە لەوکاتەدا سەرقاڵی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەبێت و وەک ئەندامی دامەزرێنەر رۆڵێکی بەرچاو لەدامەزراندنی یەکێتیی دا دەگێڕێت.
هەر ئەویش دەبێت کە بەیاننامەی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وەردەگێڕێتە سەر زمانی ئەڵمانی و لەئەڵمانیا بڵاویدەکاتەوە.
ساڵی 1977 لەیەکەمین کۆبوونەوەی سەرکردایەتی یەکێتیی لەناوچەی برادۆست لەسەر لیستی هێڵی گشتی بۆ ئەندامی کۆمیتەی سەرکردایەتی هەڵدەبژێردرێت.
لەکۆنگرەی یەکەمی یەکێتیی لەساڵی 1992 دەبێتە ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی و هەر له و ساڵەدا دەبێت بە ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لەسەر لیستی سەوز و لەپەرلەمان دەبێت بە سەرۆکی فراکسیۆنی سەوز.
لەساڵی 1997 پاش دروستبوونی ئیداری سلێمانی دەبێت بەجێگری سەرۆک وەزیران.
لەکۆنگرەی سێیەمی یەکێتی لەساڵی 2010 بەهۆی نەخۆشییەوە خۆی بۆ ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی ناپاڵێوێت و دەگەڕێتەوە بۆ ئەڵمانیا و لەساڵی 2014 کۆچی دوایی دەکات.
کەمال فوئاد چەندین کتێب و پەڕتووکی لەبارەی زمانی کوردی لەدوای خۆی بەجێدەهێڵێت.
سەرچاوەی وێنەکان: خاک تیڤی