جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «عەزیز گەردی»
Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) |
|||
ھێڵی ٤٠: | ھێڵی ٤٠: | ||
'''وەرگێڕانەکانی''' | '''وەرگێڕانەکانی''' | ||
[[پەڕگە:2022-06-06 133712.jpg|وێنۆک|چەپ]] | |||
* '''[[داغستانی من - کتێبی یەکەم]]''' نووسینی: رەسوڵ حەمزە تۆڤ | * '''[[داغستانی من - کتێبی یەکەم]]''' نووسینی: رەسوڵ حەمزە تۆڤ | ||
* '''[[داغستانی من - کتێبی دووەم]]''' نووسینی: رەسوڵ حەمزە تۆڤ | * '''[[داغستانی من - کتێبی دووەم]]''' نووسینی: رەسوڵ حەمزە تۆڤ |
وەک پێداچوونەوەی ٠٨:٥٤، ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
عەزیز گەردی ناوی تەواوی: (عەزیز ئەحمەد عەبدوڵڵا)یە، لە ساڵی 1947 لە لە بەحرکە، لە شاری هەولێر لە دایکبووە.
لە منداڵییەوە تاسەی شیعر و ئەدەب دەكات عەزیز گەردی دەرچووی بەشی زمانی فەڕەنسی بووە لە زانکۆی بەغدا، دواتر لە ساڵانی1994 و 1999 بڕواننامەکانی ماستەر و دکتۆرای بەدەستھێنا، کە تێزەکەی بە ناونیشانی (سەروا)یە، دەزگای ئاراس هەمان ساڵ چاپ و بڵاوی دەکاتەوە و خوێنەری کورد بە دەریایەک لە زانین و زانیاری دیکە ئاشنا دەبن.
عەزیز گەردی، لەگەڵ ئەوەی کوردزمانێکی کەم وێنە بوو و شێوەزارەکانی کورمانجی سەروو، کورمانجی خواروو لەگەڵ هەورامی دەزانی، لە گەڵە ئەوەشدا چوار زمانی جیهانیش بەباشی دەزانی. بەهۆی ئەوەی بەشی زمانی فەرەنسی لە زانکۆی بەغدا خوێندووە، هەروەها زمانەکانی ئینگلیزی، عەرەبی و فارسیش بەباشی دەزانێت.
عەزیز گەردی لە چەندین قوتابخانە وانەی گوتووەتەوە و پاشان دوای تەواوکردنی زانکۆ لە کۆلێژی ئاداب، بەشی زمانی کوردی دەبێتە مامۆستا، خۆی لەبەر نەپڕژان بەسەر کاری وەرگێڕاندا دەستلەکاردەکێشێتەوە و بەیەکجاری تەنیایی هەڵدەبژێرێ، خانوویەک لە شارەدێی بەحرکە دەکاتە شوێنی ژیان و نووسینەکانی و بژێویشی لەسەر مووچەی خانەنشینییەکەیەتی.
عەزیز گەردی، یەکێکە لەو نووسەر و وەرگێڕانەی کە هەموو ژیانی خۆی بۆ ئەو بوارە تەرخانکردبوو.
عەزیز گەردی لە ژیانیدا هاوسەرگیریی نەکردووە و تا کۆتایی ژیانی بەتەنیا دەژیا.
عەزیز گەردی نوسەر و وەرگێڕی گەورەی کورد سەرلەبەیانی رۆژی دووشەممە رێکەوتی 06-06-2022 بەهۆی سستبوونی گورچیلەکانییەوە لە نەخۆشخانەی ژینی تایبەت لە شاری هەولێر لە تەمەنی 75 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
بەرھەمەکان
- رەوانبێژی لە ئەدەبی کوردی دا، ھەولێر، ١٩٧٢.
- ئەدەب و رەخنە، بەغداد، ١٩٧٤.
- ئەدەبی بێگانان - بەرگی 1، بەغداد، ١٩٨٢.
- ئەدەبی بێگانان - بەرگی 2 بەغداد، ١٩٨٢.
- ئەدەبی بێگانان - بەرگی 3 بەغداد، ١٩٨٢.
- ئەدەبی بێگانان - بەرگی 4بەغداد، ١٩٨٢.
- ئەدەبی بێگانان - بەرگی 5بەغداد، ١٩٨٢.
- ئەدەبی بەراوردکاری چاپی یەکەم بەغدا 1978
- جوتیارێکی زیرەک.
- پیاوێک.
- سەروا، ھەولێر، ١٩٩٩.
- کێشی شیعری کلاسیکیی کوردی، هەولێر: وەزارەتی ڕۆشەنبیری، ١٩٩٩.
- رەوانبێژی (روونبێژی، جوانکاری، واەاناسی)، وەزارەتی پەروەردە، ٢٠٠٢.
- رابەری کێشی شیعری کلاسیکی لێکۆڵینەوەی ئەدەبی، سلێمانی، ٢٠٠٣.
- گەردەلولی مەرگ، ھەولێر، ٢٠٠٨.
- کێشناسیی کوردی، ٢٠١٤.
- سێ دەرمان: ھەقایەتی کوردەواری، کۆکردنەوەی عەزیز گەردی.
وەرگێڕانەکانی
- داغستانی من - کتێبی یەکەم نووسینی: رەسوڵ حەمزە تۆڤ
- داغستانی من - کتێبی دووەم نووسینی: رەسوڵ حەمزە تۆڤ
- ئافرەتی کورد لە تورکیا چاپی یەکەم بەغدا
- ئاشوورا چاپی یەکەم سالی ٢٠١١
- ئەو پیاوەی بەتەنیا سەفەری کرد نووسینی: کۆنستاتین ڤرجیل گیورگیوی
- بووکۆکەی قسەکەر نووسینی: ئەلکساندەر ئاڤاناسیێڤ
- چیرۆکی بەر ئاگردان، ١٩٧٨.
- چیرۆکەکانی ئیزۆپ یان لەناو گیانداران دا، نووسینی ئیزۆپ.
- لۆرکا: سێ تراژیدی، ١٩٨٤.
- (چرا)یەک لەسەر مادیان کۆ، نووسینی مەنسوور یاقووتی.
- بیرەوەرییەکانی مامۆستایەک، نووسینی مەنسوور یاقووتی.
- لاوەچ، نووسینی مەنسوور یاقووتی.
- ئێمە ئەم شیعرەمان نوسیوە.
- ئەفسانەی ئەرمەنی، نووسینی چارڵز دونیتگ.
- ئەفسانە و ڕازی کوردی نووسینی: عەلی ئەشرەف دەروێشیان
- ئەفسانەی ئەفریقی.
- ئەفسانەی سلاڤی. نووسینی: پاڤۆل دۆبشینسکی
- ئەفسانەی فیرعەونی
- ئەفسانەی کوردی، نووسینی م ب ڕودێنکۆ.
- ئەفسانەی تورکیایی.
- بەرکوتێکی ژیانم، نووسینی یەڤجینی یەڤتوشینکۆ.
- ئافرەت ڕەگەزی بێکەڵک، نووسینی ئۆریانا فالاچی.
- پەنەلۆپە لە جەنگدا، نووسینی ئۆریانا فالاچی.
- پیاوێک، نووسینی ئۆریانا فالاچی.
- حەفت گفتوگۆ، نووسینی ئۆریانا فالاچی.
- ژیان و جەنگ و ھیچی تر…، نووسینی ئۆریانا فالاچی.
- گفتگۆ لەگەڵ مێژوودا، نووسینی ئۆریانا فالاچی.
- نامەیەک بۆ ئەو کۆرپەلە نێرینەی کە ھەرگیز لەدایک نەبوو، نووسینی ئۆریانا فالاچی.
- ئەگەر خۆر بمرێ، نووسینی ئۆریانا فالاچی.
- چیرۆکەکانی کریلۆڤ.
- حاجی مراد، نووسینی تۆلستۆی.
- خەڵک بەچی دەژی، تۆلستۆی.
- کەوێەی دامەنەاری، سلێمانی، ٢٠٠٤.
- کاریگەریی گۆرانی لەسەر کوردیی ناوەڕاست، نووسینی میشێل لیزینبێرگ، دەزگای سەردەم، ٢٠٠٤.
- درەختی چل داستان، لەنووسینی کەلیموڵڵا تەوەحودی، دەزگای سەردەم، ٢٠٠٧.
- داستانی حوسێنی کورد و چەند ھەقایەتێکی تر، لەفارسییەوە لەنووسینی ئەحمەد ئازەر ئەفشار، دەزگای سەردەم، ٢٠٠٨.
- زارا عەشقی شوان، نووسینی محەممەد قازی، سلێمانی.
- رۆمیۆ و جولێت.
- یەک چیای گەوھەر: کۆمەڵە چیرۆکێکی ئەفسانەیی گەلان.
- کۆمیدیا، سێ بەرگ: دۆزەخ، بەرزەک، بەھەشت، لەنووسینی دانتێ ئەلیگیێری.
- داغستانی من.
- قۆڵبر، نووسینی عەزیز نەسین.
- قوتیل، نووسینی ئەلفۆنیس دۆدی.
- مەسەلەک، ھێنری ئەلیک.