سەلامی مەلا سابیر

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

رۆژی 1984-10-16 شەهیدکراوە.

شەهید سەلامی مەلا سابیر 1.jpg
سەلامی مەلا سابیر.jpg

لە شاری سلێمانی گەرەکی کانی ئاسکان

لە مانگی شەشی ساڵی 1935 لە شاری سلێمانی لە دایکبووە.

یەک لە پێشمەرگە سەرەتاییەکانی شۆرشی ئەیلوول بووە، هەروەها یەکەم چالاکی ئەو شۆرشەش شەھید سەلامی مەلا سابیر کردویەتی بە لەناو بردنی سەرۆک جاشێک کە ئەوکات ببووە رێگر لەبەردەم شۆرشدا کە ھەموی چەند پێشمەرگەیەک ئەبن لەچەمی ڕەزان کە مام جەلال سەرپەرشتیاریان ئەبێ .

ناوبراو بەشداری سەرجەم شەرەکانی کردووە لە سۆران تا بادینان چەند جارێکیش بە سەختی بریندار بووە.

کەسایەتیە سیاسی و سەربازێکان رێزێکی تایبەتیان لێگرتووە بەتایبەت لای مەلا مستەفا بارزانی زۆر خۆشەویست بووە.


لە ناو جەرگەی شاری سلێمانی لە ھودنەی ١٩٨٤ لە ١٦ی ١٠ی ھەمانسال لەناو جەرگەی شاری سلێمانی بەدەستی چەند جاشێکی کوردایەتی و بەپلانێکی تۆکمەی بەعس شەھید کرا .