داڕێژە:هه‌ڵبژارده‌ی دووه‌م

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

شامارنی بە پەتیارەکراو نووسینی: سەردار حەمەڕەش

111d01.jpg

خۆ ئەگەر کورد خاوەنی شکڵێکی ڕەسەن بێت لە هونەری شیوەکاریدا بە بۆیەکاری، ئەوە شکڵی شامارانە. ئەگەر بە ڕوونی مێژووی شکڵە ڕەسەنە بۆیەکارییەکەی شاماران ناناسین، ئەوا بە پێی هەندێک سەرچاوە، پەیکەری داتاشراوی بەردینی شاماران، گوایە دەگەرێتەوە بۆ سەدەی یازدە و دوازدە. ساڵی ٢٠١٦ لە زنجیرە چیای زاگرۆسدا دۆزراوەتەوە (وێنەی ١). لە مۆزەخانەی شاری قارس لە باکوری کوردستان پارێزراوە. شاماران، خواوەندی داناییی و پارێزەری نەھێنییە، دەوری سەرەکی ئەفسانەکە بە ژنێک سپێردراوە لە وێنای خواوەندێکی مێینەی نیمچە مرۆڤ و مار. ئەفسانەیەکی پرواتایە و رەگی لە کولتووری کوردیدا داکوتاوە.


دەروێش عەبدوڵڵا لە مەقامێکیدا ئاماژە بە شاماران دەکات و دەڵێت:

  • لە پەنهان دەستم برد بۆ بەی
  • باغەوان دەیفەرموو نەیکەی
  • مارانگاز بووم ترسام لە حەی
  • چی بکەم جێگەی شای مارانە


درێژەی بابەت