کریستۆفەر یۆهان داڤیسۆن

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
6795270.jpg

کریستۆفەر یۆهان داڤیسۆن بەرەچەلەک ئیرلەندی ناسراو بە کریس دەبۆرگ لە ڕێکەوتی 15-10-1948 لە شاری ڤینادۆ تویرتۆ (Venado Tuerto) لە ئەرجەنتین لەدایکبووە.

لەبەرئەوەی چارلس یۆهان داڤیسۆن لەو کات دیبلۆمات بووە هاوکات دایکی مایڤی ئێملی (Maeve Emily) (née de Burgh) سکتێرە بووە، هەر ئەوەش هۆکاری لەدایکبوونی بووە لە ئەرجەنتین.

کریس دە بۆرهگ هەرچەندە بە فەرمی پاشناوی داڤیسۆن بووە، بەڵام ئەو پاشناوی دایکی بۆ کارە هونەرەێکانی هەڵبژرادووە لە جییهنادا بە کریس دە بۆرگ ناسراوە بەشێکی زۆری لەتەمەنی لە ماڵتا و نیگریا و زایر (کۆنگۆ) ژیاوە.

کریس لەساڵی 1977 لەگەل دیانی هاوسەرگیری دەکات پێکەوە خاوەنی سێ مندالن دوو کوڕ و کچێک بە ناوەکانی هوبی و میشێل و کچەکەشیان ڕۆسانا (Hubie en Michael, Rosanna) رۆسانا لە ساڵی 2003دا بە شاجوانی جیهان هەڵبژێردرا.

کریس دەبۆرگ سەرەتا وەک رۆک ئارتیس دەرکەوت و پاشن زیاتر پەیوەست بووە بە پۆپ مۆزیکەوە هاوکات گیتارژەنیش بوو زیاتر لە 40-hits لەجیهاندا تۆمارکردووە هەرچەندە ساڵی 1974 یەکەم ئەلبوومی بڵاوکردۆتەوە بەڵام هێندەی ئەلبومی (The Lady in Red) کە لەساڵی 1986 پێی بە ناوبانگ نەبوو ئەلبوومی (The Lady in Red) زیاتر لە 45 ملیۆنی لە جیهاندا لێ فرۆشرا و بە پڕداهاترین ئەلبوومی کریس ناودەبرێت.

Hqdefault.jpg

کریس دەبۆرگ هەمیشە پەیامەکانی بۆ ژیانێکی باشتر بووە زۆر کاریگەری جەنگی یەکەم و دووەمی جیهانی بەسەرەوە هاوکات ساڵی 1991 لەکاتی کۆڕەوە مەزنەکەی باشووری کوردستان کۆنسێرتێکی گەورەی لەگەل چەند هونەرمەندیکی بیانی و کورد سازکرد و داهاتی ئەو کۆنسێرتە وەک کۆمەک بۆ ئاوارەکان تەرخان کرا.

لەو کۆنسێرتەدا گۆرانی (The Simple Truth) بووە سیمبۆلی کۆنسێرتەکە.

لە ئێستادا کریس دەبۆرگ تەمەنی 73 ساڵەو لە ژیاندا ماوە.