مەولانزادە ڕەفعەت بەگ

لە Kurd collect
پێداچوونەوی ‏٢٢:٠٧، ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ لە لایەن Manu (لێدوان | بەشدارییەکان)
(جیاوازی) →پیاچوونەوەی کۆنتر | پێداچوونەوەی ئێستا (جیاوازی) | پێداچوونەوەی نوێتر← (جیاوازی)
Jump to navigation Jump to search

نووسین و ئامادەکردنی: مانو بەرزنجی

407011-198991207.jpg
406951-2013775211.jpg

مەولانزادە ڕیفعەت بەگ (لەدایکبووی ١٨٦٩، ئەستەنبوڵ - کۆچی دوایی ١٩٣٠، حەلەب)، ڕۆژنامەنووس و شاعیری عوسمانی بووە.

ژیانی ڕابردوو و خێزان

باپیری مەولانزادە ناوی محەمەد بەگ بووە، یەکێک بووە لە کەسایەتییە بەناوبانگەکانی شاری سلێمانی ، وەک باس دەکرێت کەسی نزیکو شوێنکەوتووی مەولانە خالید بووە باوکی مەولانزادە ناوی عەبدوڕەحمان ناجیم ئەفەندی بووە کە لە شاری سلێمانی لەدایکبووە، عەبدولڕەحمان چووەتە خزمەتی مەدەنی عوسمانی و بووە سەرۆکی دادگای پارێزگای ئامەد و پاشان سەرۆکی دادگای تێهەڵچوونەوەی بەیروت، هاوکات شاعیر بووە و لە ساڵی ١٨٩٥ لە خەرپێت کۆچی دوایی کردووە. هاوسەرەکەی ناوی (Nuriye Ulviye Mevlan Civelek) نوریە ئولڤیەی سیڤێلێک بوو.

ڕۆژنامەگەری و دەربەدەری

مەولانزادە ڕەفعەت بەگ یەکێک بوو لە ڕۆژنامەنووسە دیار و خوێندەوارەکانی دەوڵەتی عوسمانی. خاوەن و سەرنووسەری ڕۆژنامەی سەربەستی (Serbesti) و هاوڕێی ڕۆژنامەنووسی کوژراو حەسەن فەهمی بووە. زۆربەی ژیانی لە دەربەدەریدا بەسەر بردووە، لەوانە فەرەنسا، یەمەن، میسر، سوریا و یۆنان بەسەر بردووە.

نەیاری عەبدولحەمیدی دووەم بووە، سەرەتا ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی (Ciwantirk ) بووە، بەڵام دواتر بووە بە یەکێک لە توندترین ڕەخنەگرانی و دواتر دەبێتە ئەندامی پارتی لیبراڵ ئەنتێنت(Liberal Entente). ناوبراو یەکەم کەس بوو لە نێو دەوڵەتی عوسمانیدا دژایەتی و جینۆسایدی ئەرمەنییەکان شەرمەزار کرد. سیاسەتەکانی دژە ئەرمەنەکانی CUP کە بە شێوەیەکی سیستماتیکی لەلایەن تورکە گەنجەکانەوە وەک ئامرازێک بۆ چارەسەرکردنی پرسی ئەرمەنستان لە ڕێگەی جینۆسایدەوە پلانیان بۆ دانراوە.

هەروەها مەولانزادە ڕەفعەت بەگ دژی مستەفا کەمال ئەتاتورک بوو و وەک یەکێک لە لیستی سەد و پەنجا کەسەکە ناوی هات. لە سێ قۆناغی جیاوازدا ڕکابەر بوو، یەکەم بەرامبەر عەبدولحەمیدی دووەم، دووەم بەرامبەر ئیتیحاد و تاریق و سێیەمیش بەرامبەر ئەتاتورک.


مەولانزادە ڕەفعەت بەگ و ناسیۆنالیزمی کوردی

بە شێوەیەکی بەرفراوان لۆبی لە ئینگلیز و فەرەنسی و یۆنانیەکان کرد بۆ پشتیوانیکردن لە دامەزراندنی کوردستانێکی سەربەخۆ.

بۆ ئەم مەبەستە لەگەڵ دیمیترۆس گۆناریس(Dimitrios Gounaris) کۆبۆتەوە. هەروەها مەولانزادە ڕەفعەت بەگ ئەندامێکی دیاری کۆمەڵەی تەعلیە کورد (Cemiyeta Tealiya Kurd) بوو و بەرگری لە چواردە خاڵەکەی وودرو ویلسۆن (Woodrow Wilson) کردووە کە بەپێی ئەو خاڵە مافی هەموو گەلانی ناو ئیمپراتۆریەتی عوسمانی لەبەرچاو گیراوە، هەروەها مەولانزادە ڕەفعەت بەگ وەک پەیوەندییەک لە نێوان کوردەکانی خۆبوون و ئەرمەنەکاندا کاری کردووە. هاوڕێیەکی نزیکی جەلادەت عەلی بەدرخان و سورەیا بەدرخان بووە، کە بابەتەکانیان بڵاوکردووەتەوە.

تێبینی:خۆیبوون (Xoybûn) (بە کوردی: جواتا سەرخوەبوونا کورد، Ciwata Serxwebûna Kurd) ڕێکخراوەیەکی ناسیۆنالیزمی کوردی (کوردایەتی) بوون کە پاڵپشتییان لە سەرھەڵدانی ئارارات دەکرد، ئەم کۆمەڵەیە بە سەرکردایەتی ئیحسان نووری پاشا لە وڵاتی لوبنان لە ڕۆژی 5ی تشرینی یەکەمی 1927 دامەزرا.