پرسەنامەی قوباد جەلال تاڵەبانی بۆ بنەماڵە حاکم گەشاو
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران پرسەنامەیەک ئاڕاستەی خانەوادەی کۆچکردوو حاکم گەشاو مەریوانی دەکات و دەڵێت، بەبیستنی ھەواڵی کۆچیدوایی خاتوو (حاکم گەشاو مەریوانی) نیگەران و دڵگران بووم.
دەقی پرسەنامەکە...
بەڕێزان خێزان و خانەوادەی کۆچکردوو خاتوو حاکم گەشاو مەریوانی
بەبیستنی ھەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (حاکم گەشاو محەمەد ئەمین مەریوانی) نیگەران و دڵگران بووم.
حاکم گەشاو یەکێک بوو لەو دادوەرانەی کە ڕۆڵێکی گرنگی ھەبوو لە چەسپاندنی یاساو دادوەرێکی چالاکی دادگای سلێمانی و پاڵپشتی پرسی ژنان و مافەکانیان بوو.
جگە لەوەش لەبنەماڵەیاڵەیەکی تێکۆشەری گەلەکەمانە و خوشکی شەھید دڵشاد مەریوانی بوو، کۆچکردنی مایەی نیگەرانی ھەموومانە.
بۆ ئەم خەمە، پرسە و سەرەخۆشی لەئێوە و خانەوادە تێکۆشەرەکەتان دەکەم، خوای گەورە لەکۆچکردوو خۆش بێت و جێگەی بەھەشت بێت، سەبوری و دڵنەواییش بەھەموو لایەک ببەخشێت.
انا للە وانا الیە راجعون
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران