داڕێژە:هه‌ڵبژارده‌ی دووه‌م
ڕه‌هه‌نده ئهوتیستیهكانی سیاسه‌تمه‌داری كورد
نوسینی: شارا تاهیر
مرۆڤ وه‌ك بونهوهرهێكی ئه‌قڵانی هه‌میشه له گه‌ڕاندایه به دوای مانادا، تا به هۆیه‌وه بتوانێت له خۆی و له‌و ڕووداو كۆنێكستانهش تێبگات كه له ده‌وروبه‌ریدا ڕووده‌ده‌ن.
وردبونه‌وه له كه‌سی سیاسی، له سیاسه‌تی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به گشتی و كوردستان به تایبه‌تی نه‌ك به ته‌نها جێگه‌ی سه‌رسوڕمان و ڕامانه، به‌ڵكو كایهیهكیشه بۆ لێكۆڵینه‌وه و توێژینه‌وه‌ی زانستی به مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و جینهكۆمهڵایهتیی \ سیاسیه‌ی كه ئه‌م جۆره له مرۆڤ به‌رهه‌مده‌هێنێت. ئامانجی من له‌م نوسینه بریتیه له تیشك خستنه سه‌ر ڕه‌هه‌ندو ده‌ركه‌وته ئهوتیستیهكانی ئه‌و بونه‌وه‌ره‌ی كه پێ ده‌وترێت سیاسی كورد . خولیاكانی من بۆ ناسینی ئه‌م بونه‌وه‌ره ته‌نها به‌م چه‌ند سه‌رنجه‌وه ناوه‌ستێت كه له‌م ووتاره‌دا ده‌یخه‌مه ڕوو، به‌و مانایه‌ی كه ده‌كرێت ئه‌م نوسینه وه‌ك ده‌ستپێك و سه‌ره‌تایه‌ك بۆ پرۆژه‌یه‌كی گه‌وره‌تر ببینرێت. درێژەی بابەت