تیپی مۆزیکی بابان
پێداچوونەوی ٢١:٤٠، ١٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ لە لایەن Manu (لێدوان | بەشدارییەکان)
یپی مۆسیقای بابان گرووپێکی مۆسیقی کوردی بوو کە ساڵی 1980 لە شاری سلێمانی دامەزراوە.
یەکەم ئالبۆمیان لە ساڵی1983 لە ستۆدیۆی زانکۆی سلێمانی تۆمار کرد. نەریمان بابان سەرۆکی تیپەکە بوو و ئامانجیان بەرەو پێش بردنی ھونەری کوردی و پێشکەش کردنی گۆرانی بە شێوازێکی نوێ و تایبەت بەخۆیان بوو. ئەم تیپە بە بێ مۆڵەت و بە شێوەی نایاسایی چالاک بوو و زۆرتری بەرھەکانیشیان لە ژێرزەمین و لە شەودا تۆمار کراوە.
ساڵی 1985 گرووپ پێکھاتەیەکی دیکە بەخۆی دەگرێ و ئەوجار بە ئەندامانێکی نوێوە لە چالاکی بەردەوام دەبێ، ھەر ھەمان ساڵیش گۆرانیی فەرەنجی پۆشی نەجمەدەین غوڵامی تۆمار دەکەن.
پەشیمانی دوایین بەرھەمی ئەم تیپەیە و ساڵی 1994 کۆتایی پێ دێت.