ڕەحیمی وەستا مەحمودی ناڵبەند (ڕەحیمە فشە)

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

ئامادەکردنی: مانو بەرزنجی یەک لە کەسایەتییە قسەخۆش و بەناوبانگەکانی شاری سلێمانی.

123768448 .jpg
13507074.jpg

خاڵە ڕەحیم یەكێكە لە ناسراوەكانی سلێمانی و بەخۆی زیادەڕۆییەكی زۆری دەکرد لە قسەكانیدا لەناو خەڵكدا بە ڕەحیمە فشە ناسراوە.

خاڵە ڕەحیم جگە لە قسە خۆشەکانی دەنگێکی خۆش و شارەزاییەکی زۆر باشی هەبوو لە مەقامەکاندا، هەروەها وەرزشکار و کێش بڵندکار بووە.

لە 13-03-1921 لە گەڕەکی چوارباخ لە شاری سلێمانی لە دایکبووە.

لە 16-06-2016 کۆچی دوایی کردو لە گۆڕستانی شێخ محێدین بەخاک سپێردرا.

عومەر کەریم ئاغا دەڵێت: هەموو جارێ پێی ئەوتم ئاغا من درۆ ئەکەم ئەڵێن فشەیە کەچی سیاسیە گەورەکان درۆ ئەکەن ئەڵێن سیاسەتە.

124168387 .jpg
تاقە خوشکەکەی خاڵە ڕەحیم
تاقە خوشکەکەی خاڵە ڕەحیم