داڕێژە:ههڵبژاردهی سێیهم
کازێوە ساڵح
لە ساڵی 1989 لە پەیمانگای مامۆستایان و پاشان لە ئامۆژگای هونەرە جوانەکان، بەسی مۆسیقا دەردەکرێت بە تۆمەتی ئەوەی لە خیزانێکی کوردپەروەرە.
- لە ساڵی 1992 لە پەیمانگای تەکنیکی سلێمانی دەستی بە خوێندن کرد.
- لە ساڵی 1995 لە گۆڤاری سەرماوەزدا یەکەم بەرهەمی بڵاوکراوەتەوە.
- لە ساڵی 1996دا، یەکەم کۆڕی چیرۆک خوێندنەوەی لە هۆڵی رۆشنبیری لە سلێمانی بۆ گیراوە.
- لە ساڵی 1995ەوە وەکو کارمەندی بەڕیوەبەرێتی رۆشنبیریی سلێمانی کاری کردووە و پاشان وەکو لێپرسراوی بەشی رۆشنبیری، جگە لەوەی خۆی لەو ماوەیەدا دەیان کۆڕی رۆشنبیری و ئەدەبی گرتووه، هەروەها لەگەڵ بەشەکەیدا بە دەیان کۆڕ و چالاکی بۆ رۆشنبیران سازداوە، لە هەمووشیان گرنگتر سازدانی مەراسیمی 8ی مارس کە ساڵانە بە زەپۆسیکی تایبەت بەڕێوەی دەبرد و سەرجەم رێکخراوەکانی ژنانی کۆ دەکردەوە.