داڕێژە:ههڵبژاردهی دووهم
عومەر چاوشین؛ لە ساڵی ١٩٤٢ لە گەڕەکی گۆیژەی شاری سلێمانی لەدایکبووە.
لە ساڵی ١٩٦٧دا لە تیپی نواندنی سلێمانی بووەتە ئەندام و یەکەم هونەرمەندی بواری نواندن بووە پیاو بێت و رۆڵی ژن بگێرێت و زۆربەی جار رۆڵی ژنی بینیوە لە نواندنەکاندا.
ئەو هونەرمەندە لەماوەی ژیانیدا ٩ جار پرۆسەی هاوسەرگیری ئەنجامداوە و خاوەنی سێ منداڵە، لە کۆتاییەکانی ژیانیدا لە ئوتێل و دواتر لە خانەی بەساڵاچووان و ماڵی کەسە نزیکەکانیدا دەمایەوە.
عومەر چاوشین لەگەڵ هونەرمەند مەکی عەبدوڵڵادا کۆمەڵێک چیرۆکی نواندنیان بۆ تەلەڤزیۆنی کەرکووک دەرکردووە و لەوانەش:
"پیسکەی تەڕ پیر - جەنابی موفەتیش - ژن بە ژن - ماوتە کاولی کەی - شایی خوێناوی - گۆڕ هەڵکەن - مشتەی ناو هەمانە - مەکری ژنان - لە چایخانەدا - بلیت و زاوا - کرێ گرتە - مەلموس - قڵیشایەوە - کێچ - سێ گوڵی ژاکاو - چاوی ڤێتنام - شێخی تەپڵە ڕەش - دڵۆپی خوێن - مامە خەمە."