چەند وێنەیەکی یاشار کەمال و تیلدای هاوژینی

لە Kurd collect
پێداچوونەوی ‏١٢:٢٦، ٥ی ئازاری ٢٠٢٣ لە لایەن Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) (پەڕەی دروست کرد بە «یاشار کەمال و تیلدای (Tilda) هاوژینی وێنۆک خۆشەوستی ئەوانی کۆکردەوە لە هەموو ڕوویەکەوە کۆی کردنەوە کۆبوونەوەیەکی ناوازە و سەرنجڕاکێش . یاشاری کورد و تیلدای جولەکە. ئەو دوو هاوسەرە لە ساڵی 1952 هاوسەرگیریان کردوو و ماوەی...»ەوە)
Jump to navigation Jump to search

یاشار کەمال و تیلدای (Tilda) هاوژینی

یاشار کەمال و تیلدا.jpg

خۆشەوستی ئەوانی کۆکردەوە لە هەموو ڕوویەکەوە کۆی کردنەوە کۆبوونەوەیەکی ناوازە و سەرنجڕاکێش . یاشاری کورد و تیلدای جولەکە.

ئەو دوو هاوسەرە لە ساڵی 1952 هاوسەرگیریان کردوو و ماوەی 50 ساڵ پێکەوە ژیان کردووە. تیلدا، هەرگیز نەیدەویست لە دوایی نیو سەدە پێکەوە بوون بگۆڕیت بۆ دابڕانی سەرمەدی.

بۆیە لە سەرەمەرگدا داوایی ئەوەی کرد لە گۆڕستانی موسڵمانان بەخاک بسپێردرێت. ئەو خۆشەویستییە گەورەیە تیلدای جولەکەی گواستەوە بۆ گۆڕستانی موسڵمانان یاشار کەمال بوو.

تیلدا کەسێکی سەنگین و ڕۆشنبیروو زمانزان بوو. کە تا ڕادەیەکی بەرچاو زمانی ئینگلیزی، فەرەنسی، ئیسپانی، عیبری، تورکی و کوردی دەزانی، ١٧ بەرهەمی یاشار کەمالی بۆ زمانی بیانی وەرگێڕا و ڕۆشنایی خستە سەر نووسینەکانی یاشار کەمال بە زمانی بیانی.

یاشار کەمال و تیلدا1.png

گۆشەگیریی نازییەکان لە ئەڵمانیا کاریگەرییەکی قووڵی لەسەر ژیانی تیلدا هەبوو. زۆرێک لە خزمەکانی لە ئۆردوگاکانیدا کرابوون بە سابوون و لەناوچوون. تیلدا کەسێکی بریندار بوو.

یاشار کەمال و تیلدا2.jpg

هەمیشە خەمگین و دڵتەنگ بوو. حەزی لە سەفا قسەی ناشرین نەبوو. یاشار کەمالیش دوایی ئەوەی بەبەر چاوی خۆیەوە کە منداڵیک بوو لە کاتی نوێژدا باوکی دەکوژن ئیتر بۆ ئەبەد بێ دەنگ دەبێت.

خۆشەویستی نێوان یاشار و تیلدا خۆشەویستی یەکگرتنی دوو بریندار بوو، دوو ژان و سوێی، دوو کانیاوی خوێن بوو. هەر بۆیە یاشار دەڵیت بیرکردنی نیو سەدەی دەوێت.

یاشار کەمال نەک تەنها خۆشەویستی خۆی لەدەستدابوو، بەڵکو نیوەی ژیانیشی لەدەستدابوو، کە هاوتای برینەکەی بوو.

یاشار کەمال و تیلدا3.jpg

ئامادەکردنی: مانو بەرزنجی