توما توماس
پێداچوونەوی ٠٨:٢٥، ٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ لە لایەن Manu (لێدوان | بەشدارییەکان)
تۆما تۆماس ناسراو بە ئەبو یوسف (باوکی جۆزیف)، سیاسەتمەدارێکی کۆمۆنیستی کلدانی بوو لە دژی ڕژێمی ئێراقی لە شەستەکانی سەدەی رابردوودا.
تۆما تۆماس لە ساڵی 1924 لە خێزانێکی ئایینی مەسیحی کاسۆلیکی لە شارۆچکەی ئەلقۆش لە لە باکووری پارێزگای نەینەوا لە دایک بووە، دوای تەواوکردنی خوێندنی سەرەتایی چووەتە موسڵ و خوێندنی ناوەندی تەواو کردووە، دواتر چووەتە… شاری کەرکووک و لە کۆمپانیایەکی نەوت کاری کردووە، لەوێش لە ساڵی ١٩٥٠ پەیوەندی بە حزبی شیوعی عێراقەوە کردووە.
لە ساڵی 1980 هەڵاتووە بۆ سوریا و لە 15-10-1996 لە دیمەشق کۆچی دوایی کرد، سەرەتا لە گۆڕستانی کلدان لە دهۆک بەخاک سپێردرا، لە ساڵی 2010 تەرمەکەی گواسترایەوە بۆ زێدی خۆی ئەلقوش.