شێخ ئەنوەر

لە Kurd collect
پێداچوونەوی ‏١١:٠٤، ٦ی شوباتی ٢٠٢٤ لە لایەن Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) (پەڕەی دروست کرد بە «ناوی ئەنوەر ابراھیم رەشید باوە محمودی بابانیە... شێخ ئەنوەر کێیە ؟ شێخ ئەنوەر کوڕی شێخ ئیبراهیم کوڕی باوە محموودە و دەچنەوە سەر بنەماڵەی بابانەکان ، لە دایکبووی ساڵی 1933ی سابونکەرانە ،دەخرێتە قوتابخانەو تا پۆلی پێنجی سەرەتایی لە فەیسەڵیە دەبێ پاش...»ەوە)
Jump to navigation Jump to search

ناوی ئەنوەر ابراھیم رەشید باوە محمودی بابانیە...

شێخ ئەنوەر کێیە ؟

شێخ ئەنوەر کوڕی شێخ ئیبراهیم کوڕی باوە محموودە و دەچنەوە سەر بنەماڵەی بابانەکان ، لە دایکبووی ساڵی 1933ی سابونکەرانە ،دەخرێتە قوتابخانەو تا پۆلی پێنجی سەرەتایی لە فەیسەڵیە دەبێ پاشان بەهۆی کۆچی باوکی و گوزەران و بژێویی براوخوشکەکانی ناتوانێ درێژە بەقوتابخانە بدات ، فەترەیەکیش کارمەندی دائیرەیەک دەبێ ، پاشان لەجادەی کاوە بازاڕی عەسری دیوی جادەی کاوە مەکتەبەیەک دەکاتەوە بەناوی نالی پاشان ناوەکەی گۆڕرا بە شانۆ ، ئەمە ساڵی 1971،ئەم پیاوە شەهادەو خوێنەواری وای نەبوو ، بەڵام کتێب و ڕوناکبیرانی شاری لەخۆی کۆکردەوە ، ئەم پیاوە بەحەقەت ڕۆشنبیربوو . لەخەمی چینایەتی و کۆمەڵایەتی و نەتەوەیی نیشتمانی چوو یەخەی کتێبی گرت ، یەخەی خوێنەوارەکانی شاری ڕاتەکاند ، ئەو لەسەر حاڵ و ماڵی خۆی سەکۆیەکی مەعریفی دروستکرد ، لەتەمەنی 75ساڵیدا و لە 19-2-2006 کۆچی دۆایی کرد و لەگردی شێخ مارفی نۆدێ نێژراوە ،کۆچێکی ئەبەدی کرد و ئەو سەفەرەی کرد نەگەڕایەوە بەردەرکی سەراو شەقامی کاوەو چایخانەی شەعب و حەمامی موفتی و جادەی سابونکەران ، ئەو ڕۆیشت بەڵام چی بەجێهێشت ؟ دنیایەک لەیادەوەری ، دنیایەک لە وەفاو دڵسۆزی،ئەساسی ئەم شارە بە بنەماڵەیەکی خوێنەواری بابانی و مەکتەبەکەی شێخ مارفی نۆدێ خشت بەخشت دانرابێ ،ڕۆڵەکانی ئەمشارە پڕن لەجوانی و جوامێری و دڵسۆزی و داهێنان ، شێخی مەکتەبەش نمونەیەکی بەرجەستەیە و ئەمڕۆ ڕوناکبیرانی شارەکەی هەراسان کردبوو بۆ یادی کۆچەکەی هاتبوون ، ئەتووت بۆ شایی و لۆغان هاتوون ئەوانەی لەوێ وجودیان هەبوو ئەوەندە هەستیان بە مورتاحی دەکرد وایااندەزانی شێخ دانیشتووە و خاوەن ماڵ لەماڵەوە ئەمان میوانی ئەو‌ڕۆحە بەرزەفڕەجوانەن،ناکرێ ئێمە شێخ ئەنوەر بەخەڵک بناسێنین بەڵکو بیریان دەخەینەوە کە پیاوێکی سەنگین و بەوەفا و دڵسۆزی ئەمشارە چۆن ژیاوە بەچ نەفەسێک کتێبی بەخۆڕایی داوەتە دەست خەڵک بۆ ئەوەی خەڵک هوشیاربێت ، ئەو ئەوەندە تامەزرۆی هۆشیاری گەلەکەی بوو تاقە کوڕەکەی ناوناوە هوشیار ،ئەو شێخێکی ئاسایی نەبوو ، ئەو شێخەڵێکی گەورەو گرانی شاربوو ، ئەو چەتری سەری سەدان هەتیوی بەرباران بوو ، ئەو خۆرێک بوو ئاۆابوونی مەحاڵە و ڕۆشنایی ڕۆژەکەشی شەوەزەنگی شەوی تاریکیش بەمانگەشەوەکەی ڕوناکدەکاتەوە ، چەندین نوسەر وهۆنەر لەدەوری ووشەکانی خۆیان گەرم دەکردەوە ، ئەو خاوەن هەستێکی زۆر ناسک بوو ،خەڵک شار و نەتەوەونیشتمانی خۆی خۆش دەویست ، شێوەکار محمدفتاح خاوەنی بیرۆکەی یادەکە وتاری دا ، شانۆکار حەمەڕشید هەرەس کۆڵێک یادگاری گێڕایەوە ، خلیل عبدووڵا ئیشارەی بەهەندێ نەوتراو دا ئاوات حسن امین لەبەغاوە بەڕاکردن گەڕایەۆە شار ئاواتی شاعیر دەڵێ شێخ ئەنوەر خاوەنی شەهادەو دکتۆرانەبوو بەڵام دەکرێ چەندین ماستەر و دکتۆرا لەسەر ژیان و بەرهەمەکانی بهێنرێت ،محمدمەردانی کۆمەڵەی کەلەپوور شیعرێکی هێنایەوە یادمان.جوتێ پێڵاو دەکرێ بکرێت بەباشترین دراما و فیلم .دەوەن معروف و ساڵح بێچار دەمەتەقێ و گفتوگۆیەکی باشیان خوڵقاند ئەمە سیمای زیندووێتی ئەم شارەیە و ئەم شارەی بەگەورەیی ئەدەبی هێشتۆتەوە ،زاهیرجەلال بەدوو مەقام بێ مۆزیک یادەکەی بەرزڕاگڕت ، ئەم پیاوە خوێنەوارە زۆری شیعرەکانی نەدەنوسیەوە هەتا هوشیاری کوڕی دەڵێ لەگەڵ شێوەی خوشکم کەشیعری دەووت بەپەلەپەل لەدەمی وەرماندەگرت و دەمانوسیەوە یان هاوڕێکانی ئەوەی ییریان بێ تۆماریان کردووە ، چونکە وەکو خۆی قەناعەتی بەنوسینەوە نەبووە ، هەربۆیە زۆری شیعرەکانی هەڵەی تێدایە یان بەدوو جۆر هاتووە یان ونبووە، زۆر لەهونەرمەندە گۆرانی بێژەکان شیعرەکانیان کردووە بەگۆرانی یان بە مەقام وتووتۆتەوە ،وەکو حەمەزا و حەمەی نێرگز و حمەڕەئوف کرکوکی ، کمال محمد ، میدیاحسێن ، ئەژدەروەهبی ، سامان عمر ،ئەگەر هونەرمەندێکمان بیرچوبێ ببوورن . چوارینەیەک لەشیعرەکانی شێخ ئەنوەر ئەڵێن سروشت خەتاناکات ، لەبەرچی تۆ ئەوەندە جوانی هەزارانی وەکو من..ئاهی جوانی تۆ بو سوتانی لەسایەی سامانی جوانیتا سەری کڕنوشی بەرپێتم ئەوەی بۆ ڕووت نەسووتابێ ، منم ئێستا کەوا شێتم ؟