داڕێژە:ههڵبژاردهی یهكهم
شەدەم بۆ دەربەند ئەویست،كە دەربەند گیرا، شەدەم بۆ چییە.!
ئامادەکردنی: داناز عەبدولڕەحمان
شەدەم بۆ دەربەند ئەویست،كە دەربەند گیرا، شەدەم بۆ چییە.!
یان دەوترێ شەدەم بۆ دەربەندی دەویست.
شەدە پارچە قوماشێکی تەنک و ڕەشی پڕ نەخشە،کە ژنانی کورد لەسەر وملی دەپێچن وهەندێکیش دەیکەن بەپۆشاکی بەرییان،پیاوانیش لەهەندێ بۆنەدا لەسەرییان دەبەست،یان زۆربەی کات بۆ سەرچۆپی بەدەستیانەوە دەیانسوڕاند.
شەدە لەکۆنەوە بە ڕەمز و هێمای کوردی دەناسرێ،چونکە هەتا ئێستا،لەهەندێ ناوچەو هۆزەکوردییەکاندا وەک ڕەمزێکی کوردی پاراستویانە و بەهی خۆیانی دەزانن.
لەهەندێ ناوچەی کوردستان پێی دەڵێن (تولبەند).لەناوچەی سلێمانیی پێی ئەڵێن سرکەیی لەهەندێ ناوچەش پێی دەڵێن (گوڵوەنی).زۆرکەس دەڵێن گوڵوەنی شتێکی ترە.
لەزۆربەی شیعر و گۆرانییە کوردییەکاندا پێهەڵدان و وەسف وسەنای بۆکراوە و چەندەها گۆرانی دەربارەی شەدە و جوانی شەدە وتراوە.
وەک..
- ئەڵێن لە و بانە
- شەدە هەرزانە
- شەدە قابیلی باڵا بەرزانە.
- لای شەدەلار بۆچ واتکرد،.
- چاو بەکل بۆ چ واتکرد
- زاوا لەبووکێ مەدە
- توخوا لەبووکێ مەدە
- ئەگەر لەبووکێ دەدەی
- دەشێوێ دەسڕ وشەدە.
- هەی ملکەو ملکەو ملکە
- شەدەو هەوری لەملکە