ئارام کاکەی فەلاح
پێداچوونەوی ٠٩:٢٧، ٢ی تەممووزی ٢٠٢٤ لە لایەن Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) (پەڕەی دروست کرد بە «ئارام ئەمین فەلاح ناسراو بە ئارام کاکەی فەلاح، ڕۆماننوس و چیرۆکنووسی کوردە، لە ڕێکەوتی 09-06- 1963 لە شاری '''سلێمانی''' لەدایکبووە. وێنۆک لە سەرەتای ھەشتاکانەوە دەنووسێت و یەکەم چیرۆکی بڵاوکراوەی بە ناوی تابلۆ لە ڕۆژنامەی ھاوکاری...»ەوە)
ئارام ئەمین فەلاح ناسراو بە ئارام کاکەی فەلاح، ڕۆماننوس و چیرۆکنووسی کوردە، لە ڕێکەوتی 09-06- 1963 لە شاری سلێمانی لەدایکبووە.
لە سەرەتای ھەشتاکانەوە دەنووسێت و یەکەم چیرۆکی بڵاوکراوەی بە ناوی تابلۆ لە ڕۆژنامەی ھاوکاری لە ساڵی1983دا بڵاوبووەوە.
لە قوتانخانەی بێخودی سەرەتایی و دوایی ئەزمەر و لە ساڵی 1986 دا بەشی زانستی فیزیای لە زانکۆی موسڵ تەواوکردووە.
بۆ ماوەی 3 ساڵ لەنێوان ساڵەکانی 1989–1991 ڕوو دەکاتە شاری خارکۆف لە ئوکراینا و لەوێ لە زانکۆی خارکۆف خوێندنی زمانەکانی ڕووسی و ئینگلیزی و لاتینی و ئەدەبی ڕووسی و ئینگلیزی تەواو دەکات.
لە ساڵی 1991یشەوە لە شاری ستۆکھۆڵم نیشتەجێیە.
بەرھەمەکانی لە زۆربەی گۆڤارەکانی ناوەوە و دەرەوەی وڵات بڵاوکردووەتەوە.
بەرھەمەکان
چیرۆک
- زێراب، کۆچیرۆک، ١٩٩١.
- بەیازی گوڵفرۆشێک، کۆچیرۆک، ١٩٩٨.
- وێنەکان دووبارە دەبنەوە، کۆچیرۆک، ٢٠٠٣.
- نووسینەوەی دڕک، کۆچیرۆک، ٢٠٠٧.
- بلیتێک بۆ جەھەنەم، کۆچیرۆک، ٢٠١٠.
- دزینی خەونەکان، کۆچیرۆک، ٢٠١١.
- من و کامێراکەم، کۆچیرۆک، ٢٠١٣.
- کارگەی تووڕەیی، کۆچیرۆک، ٢٠١٨.
ڕۆمان
- چاوەڕوانی، ١٩٩٢.
- سیزیف، ئەو کوڕەی دوو دڵی ھەیە، ٢٠١٥.
- شەربەتی ترس، ٢٠١٩.
بەرھەمەکانی تر
- شەڕە سپییەکان، کۆدیدار، ٢٠٠٩.