ئارام کاکەی فەلاح

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

ئارام ئەمین قادر فەلاح ناسراو بە ئارام کاکەی فەلاح، ڕۆماننوس و چیرۆکنووسی کوردە، لە ڕێکەوتی 09-06- 1963 لە شاری سلێمانی لەدایکبووە.

13202116812 wena.jpg

لە سەرەتای ھەشتاکانەوە دەنووسێت و یەکەم چیرۆکی بڵاوکراوەی بە ناوی تابلۆ لە ڕۆژنامەی ھاوکاری لە ساڵی1983دا بڵاوبووەوە.

لە قوتانخانەی بێخودی سەرەتایی و دوایی ئەزمەر و لە ساڵی 1986 دا بەشی زانستی فیزیای لە زانکۆی موسڵ تەواوکردووە.

بۆ ماوەی 3 ساڵ لەنێوان ساڵەکانی 1989–1991 ڕوو دەکاتە شاری خارکۆف لە ئوکراینا و لەوێ لە زانکۆی خارکۆف خوێندنی زمانەکانی ڕووسی و ئینگلیزی و لاتینی و ئەدەبی ڕووسی و ئینگلیزی تەواو دەکات.

لە ساڵی 1991یشەوە لە شاری ستۆکھۆڵم نیشتەجێیە.

بەرھەمەکانی لە زۆربەی گۆڤارەکانی ناوەوە و دەرەوەی وڵات بڵاوکردووەتەوە.

11982322.jpg


بەرھەمەکان

چیرۆک

  • زێراب، کۆچیرۆک، ١٩٩١.
  • بەیازی گوڵفرۆشێک، کۆچیرۆک، ١٩٩٨.
  • وێنەکان دووبارە دەبنەوە، کۆچیرۆک، ٢٠٠٣.
  • نووسینەوەی دڕک، کۆچیرۆک، ٢٠٠٧.
  • بلیتێک بۆ جەھەنەم، کۆچیرۆک، ٢٠١٠.
  • دزینی خەونەکان، کۆچیرۆک، ٢٠١١.
  • من و کامێراکەم، کۆچیرۆک، ٢٠١٣.
  • کارگەی تووڕەیی، کۆچیرۆک، ٢٠١٨.

ڕۆمان

  • چاوەڕوانی، ١٩٩٢.
  • سیزیف، ئەو کوڕەی دوو دڵی ھەیە، ٢٠١٥.
  • شەربەتی ترس، ٢٠١٩.

بەرھەمەکانی تر

  • شەڕە سپییەکان، کۆدیدار، ٢٠٠٩.