میرزا محەمەد ئەمین مەنگوڕی

لە Kurd collect
پێداچوونەوی ‏١٠:٢٥، ٣ی تەممووزی ٢٠٢٤ لە لایەن Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) (پەڕەی دروست کرد بە «ساڵی 1910 لە قەڵادزێ لەدایکبووە، سەرەتای خوێندنی لە حوجرەی (مەلا محەمەد دێلوویی) دەستپێکرد وە، پاشان نێردراوەتە خوێندنگە و تا پۆلی شەشەمی سەرەتایی خوێندووە، پاش ماوەیەک چووەتە سلێمانی و وەک پۆلیس دامەزراوە. لە تەمەنی هەرزەکاریدا دەستی داوەتە هەڵب...»ەوە)
Jump to navigation Jump to search

ساڵی 1910 لە قەڵادزێ لەدایکبووە، سەرەتای خوێندنی لە حوجرەی (مەلا محەمەد دێلوویی) دەستپێکرد وە، پاشان نێردراوەتە خوێندنگە و تا پۆلی شەشەمی سەرەتایی خوێندووە، پاش ماوەیەک چووەتە سلێمانی و وەک پۆلیس دامەزراوە.

لە تەمەنی هەرزەکاریدا دەستی داوەتە هەڵبەست نووسین، ساڵی 1937 بەهۆی بڵاوکردنەوەی پەرتووکی (هەنگاوێک بۆ سەرکەوتن) لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئەوسای ئێراقەوە بۆ ماوەی شەش مانگ بەند دەکرێت و لە پیشەکەیشی دوور دەخرێتەوە، پاش ئازادکردنی بووەتە فەرمانبەری شارەوانی و دواتریش لە فەرمانگەی ئاوی چوارتا دامەزراوە.

بەهۆی ڕۆڵی بەرچاوی لە پێکهێنانی کۆماری مەهاباد دا، ساڵی 1946 کراوەتە جێگری فەرماندەی هێزی بۆکان.

ساڵی 1971 دوای ئەوەی پەرتووکی (گەشتی ئەستێرەی مەریخ) ی بەچاپ گەیاند، بە هاندانی چەند کۆلکە مەلایەکی ئەوسا لە بیتوێن شاربەدەر کرا و، ڕووبەڕووی چەرمەسەرییەکی زۆر بووەوە.

شەوی 12-01-1988 کۆچی دوایی کرد و لە گردی سەیوان بە خاکسپێردرا، دوای تێپەڕبوونی سی ساڵ لە ڕێکەوتی 19ی حوزەیرانی 1992دا گۆڕەکەی گواسترایەوە بۆ بەرزایی گۆڕمریەم لە چیای کێوەڕەش. لە ماوەی تەمەنیدا چەندین پەرتووکی بەنرخی نووسیوە، کە بە داخەوە هێشتا ژمارەیەکیان ماوە بە چاپ بگەیەنرێن.


تێبینی: کوردکۆلێکت دڵنیا نییە لە ڕاستی و دروستی ئەم ژیاننامەیە! تکایە یارمەتی کوردکۆلیکت بدە بۆ ژیاننامەیەکی دروست و باوەڕپێکراو.