فەرمانی سەرۆکایەتیی دیاریکردنی (ڕێبوار تەها) وەک پارێزگاری شاری کەرکوک

لە Kurd collect
پێداچوونەوی ‏٠٦:٤٠، ١٤ی ئابی ٢٠٢٤ لە لایەن Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) (پەڕەی دروست کرد بە «وێنۆک ڕۆژی سێشەممە 13ی ئابی2024 . 13-08-2024 لە کۆشکی بەغدا سەرۆک کۆماری ئێراق '''عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید''' پێشوازی لە پارێزگاری نوێی شاری '''کەرکووک''' کرد. لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا سەرۆک کۆماری ئێراق فەرمانی سەرۆکایەتیی دیاریکردنی (ڕ...»ەوە)
Jump to navigation Jump to search
Image99875.jpg

ڕۆژی سێشەممە 13ی ئابی2024 . 13-08-2024 لە کۆشکی بەغدا سەرۆک کۆماری ئێراق عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید پێشوازی لە پارێزگاری نوێی شاری کەرکووک کرد.

لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا سەرۆک کۆماری ئێراق فەرمانی سەرۆکایەتیی دیاریکردنی (ڕێبوار تەها) وەک پارێزگاری شاری کەرکووک ڕادەست کرد، هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکو کارەکانیدا. عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید سەرۆک کۆماری عێراق جەختی لە گرنگی پەرەپێدانی پارێزگاری کەرکووک کردەوە کە لە ماوەی دەیان ساڵی ڕابردوودا زیانێکی زۆری بەرکەوتووە و کارکردن بۆ پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بۆ خەڵکەکەی لە هەموو پێکهاتە و مەزهەبەکان و دابینکردنی پێداویستی و ئاواتەکانیان.

لای خۆیەوە ڕێبوار تەها پێزانینی خۆی بۆ ڕێنماییەکانی جەنابی سەرۆک کۆماری ئێراق دەربڕی، جەختی لەوە کردەوە کە لەگەڵ هێزە سیاسییەکانی شارەکەدا کاردەکات بۆ خزمەتکردنی خەڵکی کەرکووک بە هەموو پێکهاتەکانیەوە هەروەها پێداچوونەوەی بۆ کرد جەنابی بەڕێز بەرنامەی کاری داهاتووی لەم ڕووەوە.

1723548856359.jpg