عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید ناسراو بە لەتیف ڕەشید لە 10-08-1944 لە شاری سلێمانی لە دایکبووە.

310645705 .jpg

سەرۆک کۆماری ئێستای عێراقە، لە ساڵانی 2003 تا 2010، وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق بووە. دواتر وەک ڕاوێژکارێکی سەرۆکک ۆماری عێراق دەستبەکار بووە.

عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید لە ساڵی 1977 ھاوسەرگیری لەگەڵ شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، کردووە و خاوەنی دوو كوڕ و كچێكن.

Cb159ad1d.jpg

لەتیف ڕەشید لە ساڵی 1944 لە خێزانێکی خانەدان لە شاری سلێمانی لە دایکبوو. ئەو بڕواننامەی ئامادەیی لە وێڵز بە پلەی ئەی(A) بەدەستھێنا.

لەتیف ڕەشید ھەڵگری بڕواننامەی بەکالۆریۆسە لە بەشی ئەندازیاری شارستانیی زانکۆی لیڤەرپوول، ئەو لە ساڵی 1968 خوێندنی بەکالۆریۆسی تەواوکرد.

ھەروەھا لە ساڵی 1978 بڕواننامەی دکتۆرای لە ئەندازیاریی شارستانی لە زانکۆی مانچستەر بەدەستهێناوە.

سەرۆکایەتیی کۆمار

لەتیف لە ھەڵبژاردنی سەرۆککۆماری عێراق بۆ ساڵی2018 خۆی پاڵاوت، بەڵام دەنگی پێویستی نەھێنا و لە ڕکابەریکردنی بەرھەم ساڵح شکستی ھێنا.

بۆ ھەڵبژاردنی دواتری سەرۆککۆماری عێراق، لەتیف ڕەشید خۆی پاڵاوتەوە و ئەمجارەیان لە ڕکابەریکردن لەگەڵ بەرھەم ساڵح سەرکەوتوو بوو، بەمەش بووە سەرۆککۆماری نوێی عێراق.لە 17ی تشرینی یەکەمی2022 لە ڕێوڕەسمێکدا بەشێوەیەکی فەرمی چووە کۆشکی سەلام شوێنی نیشتەجێبوونی سەرۆک کۆمار و دەستبەکار بوو.