داڕێژە:ههڵبژاردهی دووهم
پێداچوونەوی ٢١:٠٤، ١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ لە لایەن Manu (لێدوان | بەشدارییەکان)
کەژان ئەسەدی ناسراو بە فەرەنتی (کاراکتەری فیلمی هەنسکی ئاسمان) خانمە ئەکتەرێکی کوردە، لە ساڵی 1983 لە مەریوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دایکبووە و بە ڕەچەڵەک هەورامییە.
کەژان دوای ڕۆڵ بینین وەک کەسایەتی فەرەنتی لە فیلمی سینەمایی هەنسکی ئاسمان لە نووسین و دەرهێنانی فیلمسازی کورد شەهرام قادر، پێناسەی ئەکتەرێکی جدی وەرگرتووە.
ئەسەدی پێشتر ڕۆڵی لە فیلمی بە پێی دەستوور لە دەرهێنانی مەڕحووم ڕەحیم زەبیحی بینیووە.
کەژان هەروەها لە چەند شانۆگەری کە تێیاندا ڕۆڵی ژن لە کۆمەڵگا و گرفتەکانی کەلتووری بەرجەستە ئەکات بەشداری سەرەکی هەبووە، وەک شانۆکانی: ئاژاکس، دوژمنی گەل، دیلکراوەکان و پاکیزە.