داڕێژە:ههڵبژاردهی سێیهم
پێداچوونەوی ١٨:١٢، ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ لە لایەن Manu (لێدوان | بەشدارییەکان)
ئامادەکردنی: داناز عەبدولڕەحمان
ئەم دەستەواژەیە لە سلێمانیدا زۆر گۆ دەکرێت و بەکاردەبرێت،هەتا پەلی هاویشتۆتە ناوچەکانی تریش.
دایکان کە مناڵەکانیان داوای شتێکیان لێدەکەن یان پەڵپ و بیانویان هەبێت بۆ شتێک کە نرخی گرانبەها بێت و بەردەست نەبێت،یان بۆ کەسانێک کە زۆر نازدار و جوان و ڕۆشنبیر بن.یەکسەر ئەم دەستەواژەیە ئەوترێت،دانیشە "خۆ کچی دکتۆر ناسکە نیت..
ئاخۆ دەبێت دکتۆر ناسکە کێ بێت؟.
دکتۆر ناسکە کچی بنەماڵەیەکی دیار و بەناوبانگی شاری سلێمانییە.
ماوەیەکی زۆر لە شاری سلێمانی دکتۆری مناڵان بوو،نۆڕینگەکەی بەرامبەر خانەقا بوو،دواتر چوونە شاری بەغداد و لەوێ نیشتەجێ بوون،ئێستاش دانیشتووی وڵاتی ئوردنن.