هێمن رەئوف

لە Kurd collect
پێداچوونەوی ‏٢١:١٠، ٢٩ی ئازاری ٢٠٢١ لە لایەن Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) (پەڕەی دروست کرد بە «لە گوندی حاجی مامەندی ناوچەی شارباژێر لە پارێزگای سلێمانی لەدایکبووە. ژیانی منداڵ...»ەوە)
Jump to navigation Jump to search

لە گوندی حاجی مامەندی ناوچەی شارباژێر لە پارێزگای سلێمانی لەدایکبووە.

ژیانی منداڵیی و هەرزەکاریی لە سلێمانیدا بەڕێکردووە و بەر لەوەی قۆناغی ئامادەیی خوێندن تەواو بکات کوردستان بەجێدەهێڵێت و دەچێتە ئەورووپا.

دوای دە ساڵ لە وڵاتانی ئیتالیا و ئەڵمانیا و سویسرا، دواجار بە یەکجاری ڕوودەکاتە کەنەدا و ئێستا لە کەنەدا دەژی..

زیاتر لە 10 ساڵە وەک شاعیر و نوسەرێکی سەربەخۆ و ڕادیکاڵ دەرکەوتووە.

لە زۆرێک لە سایت و گۆڤار و ڕۆژنامەکاندا دەقە ئەدەبی و ووتارە ڕەخنەییەکانی بلاوکردۆتەوە.. 

لە ساڵی 2007 تا 2010 بەرپرسی کۆمیتەی سویسرای " ڕێخراوی چاک" بووە.

لەو ساڵانەدا دەیان چالاکی و پەیوەندیی گرنگی ئەنجام داوە بۆ ناساندنی دۆزی جینۆسایدی گەلی کورد لەسەر ئاساتی وڵاتانی ئەوروپا و نەتەوە یەکگرتووەکان.

چوار پەرتووکی چاپنەکراوی ئامادەیە بۆ چاپ و بە ووتەی خۆی لە دەرفەتێکی نزیکدا بڵاویان دەکاتەوە.

بەرهەمەکان سێ کتێبی شیعر و کتێبێک سەبارەت بە حەڤدەی شوبات.