زەمبیلفرۆش

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

ناوی زەمبیلفرۆش میر سەعید کوڕی میر حەسەن پاشای ئامەد بووە.

میر سەعید لاوێکی زۆر شۆخ و شەنگ و جوان بووە و ھەر کەسێک چاوی پێ کەوتبا، دڵی دەبرژا.

میر سەعید زۆر حەزی لە ڕاو و نێچیر کردووە و ژیانێکی خۆشی ڕابردووە، ھەتا ڕۆژێک، کاتێک بۆ ڕاو دەچیتە دەرەوەی زاخۆیە، لە نزیک گۆڕستانێک دەبینێت کۆمەڵێک خەڵک، خەریکن مردوویێکی دەنێژن.

میر سەعید دەپرسێت ئەوە کێیە؟ دەبینێت جەوانێکی چاردە ساڵەیە و دەڵێت ئایا منیش دەمرم و بەم شێوەیە دەمنێژن؟

ئەم ڕووداوە کار دەکاتە سەر باری دەروونی میر سەعید و بەرەو ژیانی دەروێشی دەیبات.

میرسەعید پاشایەتی وەلا دەنێت و دەست لە خۆشییەکانی دونیا ھەڵدەگرێت بەرەو عەبدایەتی و دەروێشی و خوداترسی دەڕوات.

شاری ئامەد بەجێ دێڵیت و دەڕواتە مێردین و لەوێ دەبێتە زەمبیلفرۆش و ژیانی خۆی و خێزانەکەی لەڕێی دروستکردنی زەمبیل و زەمبیل فرۆشتنەوە بەڕێ دەبات.

دەڵێت:

لە ڕیا خوەدێ دێ بم عەوداڵ

سەلکا دێگێرم ماڵ ب ماڵ

دا بخوە بکم ڕزقەک حەڵاڵ

پێ بژینم ژن و منداڵ

ڕۆژێک کە کۆڵان بە کۆڵان دەگەڕێت زەمبیلەکان (سەلکان) بفرۆشێت، خاتوونی پادشا چاوی پێ دەکەوێت و ئەوینداری دەبێت و بە نۆکەرەکەی دەڵێت بچێت و زەمبیلفرۆش بانگ بکات و بیھێنیت و کە ھاتە ناو قەسرەکە، دەرکەی لێ دادێخیت. بەڵام زەمبیلفرۆش مرۆڤێکی خوداناس و دەروێش بوو خۆی لە خاتوون دوور کردەوە و ناچار بوو خۆی لە سەربانی قەسرەوە فڕێ بداتە خوارەوە.

خاتوون نۆکەرەکانی نارد بە شوێنییەوە ھەتا گەیشتنە کن ماڵی زەمبیلفرۆش. خاتوون ھاوژینی زەمبیلفرۆشی ڕازی کرد جلەکانیان لەگەڵ یەکتری بگۆڕنەوە، ھەتا بتوانیت زەمبیلفرۆش بخەڵەتێنیت، بەڵام نەیتوانی بەم ئامانجە بگات.

چەند بەیت لە وتووێژی زەمبیلفرۆش و خاتوون:

خاتوون دەڵێ:

ھەی لاوکێ جوان

دلێ من قەت ناچیت سەلکان

من ژ تە دڤێت کەیف و سەیران

زەمبیلفرۆش دەڵێت:

ھەی خاتوونا خۆش حەرمەتێ

ئاگرێ خوەدێ ب جانێ تە کەتێ

ما نە قیامەت یا ل دوو مە د تێ

ئەز لەو ناکەم ڤێ سۆحبەتێ

بەشێک لە بەیتی زەمبیلفرۆش لە کتێبی توحفەی موزەفەرییە

حەق! دڵ وەرە جارێک بەجۆش

جامێ جە ئەشقە مەی بنۆش

کین قەزیەتی زەمبیلفرۆش

فەسیح بکەم حیکایەتێ

دەست دە کورسی سەناعەتێ

دەست لە کورسی و فەرمانێ حەق بوو

ئاشق بە لیقا و شەوق بوو

سەنعەتێ زەمبیل لەکن بوو

ئەو پێ بدرێ کیفایەتێ

ئەو لاوێکی تازە ڕواڵ

تەرکی کرد شاھی و گەنج و ماڵ

لە ترسی مەوت، ماڵ کرد بەتاڵ

خۆی مەشغوڵ کرد بە تاعەتێ..