کاک ئەحمەدی شێخ

لە Kurd collect
پێداچوونەوی ‏١٠:٥٣، ١١ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ لە لایەن Manu (لێدوان | بەشدارییەکان)
(جیاوازی) →پیاچوونەوەی کۆنتر | پێداچوونەوەی ئێستا (جیاوازی) | پێداچوونەوەی نوێتر← (جیاوازی)
Jump to navigation Jump to search

ناوی تەواوی حاجی کاک ئەحمەدی شێخ کوڕی شێـخ مەعروفی کوڕی شێخ مستەفای کوڕی شێخ ئەحمەدی غەزائی کوڕی شێخ محەمەدی نۆدێیە.

Slider 3716b.jpg

کاک ئەحمەدی شێخ کۆمەڵێک نووسراوەی ئایینی بە زمانی فارسی لێ بە جێ ماوە کە بە مەکتووباتی کاک ئەحمەدی شێخ ناسراون و لەلایەن مەلا عەبدولکەریم مودەریسە و بە کوردی وەرگێڕدراون.

کاک ئەحمەدی شێخ لە ھاوچەرخانی مەولەوی کورد شاعێری بە ناوبانگی کوردە و لەگەڵ مەولەوی دا پەیوەندییەکی گەرمی ھەبوە.

کاک ئەحمەدی شێخ لەلایەن زانایان و خەڵکییەوە جێگەی ڕێز و حورمەت بووە، ئەم خاڵەمان لە ئەم شێعری شێخ ڕەزای تاڵەبانیەوە بۆ دەردەکەوێت:

مەربووتە حەیاتم بە سولەیمانی و خاکی

خۆزگەم بە سەگی قاپییەکەی ئەحمەدی کاکی

ئەو قودوەیی ساداتە کە سووکانی سەماوات

شەڕیانە لەسەر سەجدە لەسەر مەرقەدی پاکی

دەر حەق بە حەفیدانی ئەدەب لازمە زینھار

قوربانی حەفیدانی دەبم، بابی و داکی

Slider 517206Image1.jpg

ئەگێڕنەوە کە خوا لێ خۆش بوو شێخ مەعرووفی نۆدێ تەمەنی گەیشتووەتە نزیکی (60)ساڵ و دایکی کاک ئەحمەدیش تەمەنی نزیکی پەنجا ساڵ و منداڵیان نەبووە.

جا ڕۆژێک خێزانی پێی دەڵێت: قوربان تۆ وەکوو خۆت دۆعا بۆ ژنان دەنووسی و منداڵیان دەبێ، دۆعایەکش بۆ خۆمان بنووسە بەڵکوو خودا منداڵێکمان پێ ببەخشێ!

جا شێخ مەعرووف داواکەی پەسەند دەکات و دەست ئەکا بە نووسینی دۆعاکە بۆ خۆی و خێزانی و نامەیەکی (عریضە) یش دەنووسێ بۆ لای شێح عەبدولقادری گەیلانی. پاش ماوەیەک دایکی کاک ئەحمەد لە خەودا دەگات بە خزمەتی پێغەمبەرو ــ صلی اللە علیە وسلم ــ دوڕێکی زۆر سپی و جوان ئەدا بە دایکی کاک ئەحمەد و ئەفەرموێـت: ئەمە دیاریێـکە لە باپیرتەوە بۆ کوڕێکی پیرۆز و ناوم نا بە کاک ئەحمەد.

کاک ئەحمەدی شێخ لە ساڵی1208–1793 لە دایکبووە.لەگەڕەکی (شێخان)ی شاری (سلێمانی).

دایکی ناوی (ئایشە)خانە، ژنێکی لەخواترس و پارێزکاربووە. هیچ کات بەبێ دەستنوێژ شیری پێنەداوە. کاک ئەحمەدی شێخ بەمناڵیی شیری کەسی نەخواردووە.

987777ges (2).jpg

لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزان شیری نەخواردووە تابانگی فەرمووە، دایکی بەوەدا زانیویەتی بانگی فەرمووە.


ئەم زاتە پاش خۆناسینەوە لە خزمەتی باوکیدا و لە خوێندنگای خۆیاندا قورئانی پیرۆز و کتێبە وردەکانی خوێندووە و دەستی کردووە بە زانیارییەکانی نەحو و سەرف و تا لە پلەکانی زانیاریدا باش سەرکەوتووە و بووە بە زانایەکی باش و ئیجازەی وەرگرتووە.

ھەروەھا لە خزمەتی باوکیدا تەمەسوک دەکات و تەریقەت وەردەگرێ و سلووک دەکات ھەتا دەگاتە پلەی ئیرشاد و، ئیجازەی ئەدرێتێ، جا پاش ئیجازە وەرگرتن لە ھەردوو بوارەکەدا دەست دەکات بە تەدریس و سوودگەیاندن بە خەڵک لە ھەموو دەرسەکاندا. ھەروەھا تەریقەت ئەدا بە داخوازان و چەندی بۆ بکرێ تا باوکی بەڕێزی کۆچی دوای دەکات.

12164202213.jpg

پاش کۆچی دوای باوکی ئیتر گیانی خۆی وەقفی خزمەتی موسڵمانان دەکات و بە ھەموو جۆری خەریکی دەرس وتنەوەو ئیرشاد دەبێ، بە جـۆرێ کە وێـنەی نەبووە لە چەرخی خـۆیدا.

کۆچی دوایی کاک ئەحمەدی شێخ:

کاک ئەحمەدی شێخ لە ڕۆژی دووشەممە، لەمانگی موحەڕڕەمی ساڵی 1305کۆچیی، بەرامبەر بە 1887زلەگەڕەکی (شێخان)ی سلێمانی کۆچی دوایی کردووە و لە (مزگەوتی گەورە) بەخاک سپێردراوە.

منداڵەکانی کاک ئەحمەدی شێخ

کاک ئەحمەد دوو کوڕی بووە:

یەکەم: بابا عەلی کە بە گەنجی لە کاتی خوێندن کۆچی دوای دەکات.

دووەم: شێخ محەمەد، ئەم زاتە پیاوێکی زاناو ھەڵکەوتوو بووە بەڵام بە داخەوە ھەر لە ژیانی باوکیدا بیست ساڵ پێش کۆچی دوای باوکی وەفاتی کردووە.

ئەم شێخ محەمەدە ھەشت کوڕی لێ بەجێ ماوە لەسێ ژن کە یەکێکیان مەسیحی بووە.

بەرھەمەکانی حاجی کاک ئەحمەدی شێخ

کاک ئەحمەدی شێخ لە غەیری مەکتوبات دانراوی تریشی ھەیە لەوانە:

یەکەم: شەرحی مەنزوومەی (سلم الوصول إلی علم الأصول) کە دانراوی شێخ مەعرووفی باوکی بووە.

دووەم: حاشییەی لەسەر شەرحی (کمال الدین) ی فەسەوی، لەسەر (شافییە) ی (ابن الحاجب) لە سەرفدا.

سێھەم: حاشییەی لەسەر (جمع الجوامع) لە ئوسوڵی فیقھد