داڕێژە:هه‌ڵبژارده‌ی دووه‌م

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
Shar2626.jpg

نوسینی: شارا تاهیر

مرۆڤ وه‌ك بونه‌وه‌ره‌ێكی ئه‌قڵانی هه‌میشه‌ له‌ گه‌ڕاندایه‌ به‌ دوای مانادا، تا به‌ هۆیه‌وه‌ بتوانێت‌ له‌ خۆی و له‌و ڕووداو كۆنێكستانه‌ش‌ تێبگات كه‌ له‌ ده‌و‌روبه‌ریدا ڕووده‌ده‌ن.

وردبونه‌وه‌ له‌ كه‌سی سیاسی، له‌ سیاسه‌تی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌ گشتی و كوردستان به‌ تایبه‌تی نه‌ك به‌ ته‌نها جێگه‌ی سه‌رسوڕمان و ڕامانه،‌ به‌ڵكو كایه‌یه‌كیشه‌ بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ و توێژینه‌وه‌ی زانستی به‌ مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و جینه‌كۆمه‌ڵایه‌تیی \ سیاسیه‌ی كه‌ ئه‌م جۆره‌ له‌ مرۆڤ به‌رهه‌مده‌هێنێت.‌ ئامانجی من له‌م نوسینه‌ بریتیه‌ له‌ تیشك خستنه‌ سه‌ر ڕه‌هه‌ندو ده‌ركه‌وته‌ ئه‌وتیستیه‌كانی ئه‌و بونه‌وه‌ره‌ی كه‌ پێ ‌ ده‌وترێت سیاسی كورد . خولیاكانی من بۆ ناسینی ئه‌م بونه‌وه‌ره‌ ته‌نها به‌م چه‌ند سه‌رنجه‌وه‌ ناوه‌ستێت كه‌ له‌م ووتاره‌دا ده‌یخه‌مه‌ ڕوو، به‌و مانایه‌ی كه‌ ده‌كرێت ئه‌م نوسینه‌‌ وه‌ك ده‌ستپێك و سه‌ره‌تایه‌ك بۆ پرۆژه‌یه‌كی گه‌وره‌تر ببینرێت. درێژەی بابەت