یەڵماز گونەی لە دادگای تورکیا
ئامادەکردنی: مانو بەرزنجی
لە ساڵی 1955 لەسەر نووسینی وتارێک بەهۆی سەرباسی وتارەکەوە کە دەنووسێت (سیستەمی نایەکسانی لەگەڵ 3 نەناسراو) لێکۆڵینەوە لە دژی یەڵماز گونەی دەستیپێکرد، و سکاڵای یاسایی لەسەر تۆمارکرا بەهۆی ئەوەی پڕوپاگەندەی کۆمۆنیستی کردووە دوای دادگاییکردنێکی درێژخایەن، سزای18 مانگ زیندانیکردن و 6 مانگ دوورخستنەوەو ڕەوانەکردنی بۆ شاری قۆنیا دەکرێت..
کاتێک سزای بەسەردا سەپێندرا، یڵماز گونەی خوێندکاری زانکۆ بوو لە ئەستەنبوڵ، لەوێ بە هیوایەکی زۆرەوە هاتبوو بۆ خوێندن.
لە ڕێگەی یاشار کەمالەوە ، دەرهێنەری بەناوبانگی ئەتیف یڵماز ناسی و یەکەم هەنگاوی بۆ ناو سینەما ناوە. هەر لەبەر ئەم هۆکارەش ئەو سزایەی کە وەریدەگرێت دەبێتە خاڵی وەرچەرخان لە ژیانیدا و ئاراستەیەک بۆ خۆی دادەنێت.
ئەمانەی خوارەوە سەبارەت بەو قۆناغە بە وتەی خۆی ڕوون دەکاتەوە:
خوێندنەکەم بە تەواونەکراوی مایەوە. تاکە ڕێگای من ئەوە بوو کە خۆم لە قوتابخانەی ژیاندا پەروەردە بکەم، لە ڕێگەی ئەو مامۆستایانەوە کە ژیاننیان قبوڵ کرد و سەپاندیان. منیش ئەوەم کرد. کتێب، سینەما، کار، زیندان، دڕندەیی، ڕێسای توندی ژیان، ستەم، خیانەت، ئازایەتی! کۆڵنەدان و ئیرادە بۆ تێپەڕاندنی ئەو تەحەددایانەی کە ڕووبەڕووم دەبنەوە. یەکێک لە مامۆستاکانم سەخت بوو.