داڕێژە:ههڵبژاردهی دووهم
پێداچوونەوی ١٠:٠٤، ١٨ی ئابی ٢٠٢١ لە لایەن Manu (لێدوان | بەشدارییەکان)
نووسینی: هونەر تۆفیق
هیچ گەلێکی ناوچەکە هێندەی کورد بە کشانەوەی ئەمریکا لە ئەفغانستاندا سەغڵەت نەبووە .
هەڵبەتە ئەو سەغڵەت بوونەی کورد لە خۆڕا نی یە .
بەر لە ئەفغانیەکان ، چەندین جار کورد ئازاری خیانەتی ئەمریکیەکانی چەشتووە :
١٩٢٣ لۆزان :
کوردەکان پشت ئەستوربوون بە چەسپاندنی پرەنسیبەکانی سەرۆکی ئەوکاتی ئەمریکا ( وڵسن ) کە لە کۆمەڵەی گەلاندا مافی چارەخۆنووسی بۆ کوردیش رەوابێت .
کەچی لە لۆزاندا ئەمریکاییەکان لەسەر مافی کوردەکان چونە ژێر ڕکێفی بەریتانیەکانەوە و چاویان لە مەرج و پرەنسیبەکەی خۆیان نوقاند و کورد لەمافەکەی بێبەش کرا .