محەمەد مستەفا (حەمه بۆر)

لە Kurd collect
پێداچوونەوی ‏٠٩:٢٩، ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ لە لایەن Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) (پەڕەی دروست کرد بە «ساڵی 1920 لەسلێمانی لەدایک بووه، لە سەرەتای لاوییەوە سەرقاڵی کاری ئەدەبی و نووسین بو...»ەوە)
Jump to navigation Jump to search

ساڵی 1920 لەسلێمانی لەدایک بووه، لە سەرەتای لاوییەوە سەرقاڵی کاری ئەدەبی و نووسین بووه.

لەچلەکانی سەدەی ڕابردوودا دواناوەندیی لەسلێمانی تەواو کردووه، لە حەفتاکانەوە له بەغداد نیشتەجێ بووە و لەوێش سەرقاڵی کاری نووسین و لێکۆڵینەوە بووه.

ئەمەجگەلەکارکردن لەڕادیۆی کوردیی بەغدا، لەدوای ئازادیی عێراق لە سلێمانی و دواتر لە هەولێر نیشەجێ بووه.

لەدواڕۆژەکانی ساڵی 2013 کۆچی دوایی کرد.

حەمەبۆر لەژیانیدا خاوەنی زیاتر لە 40 کتێب بووه، بەشێکیان تا ئێستەش دەستنووسن، لەو کتێبانە دوو دیوان و ساغکردنەوە و لێکۆڵینەوەی شیعری مستەفا بەگی کوردی و شێخ ڕەزای تاڵەبانین.