محەمەد مستەفا (حەمه بۆر)

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
456457 (8).jpg

لە ڕێکەوتی 13-05-1920 لە گەڕەکی سەرشەقام لە شاری سلێمانی لەدایکبووه دایکی (حەمدیە مستەفا) بووە، لە سەرەتای لاوییەوە سەرقاڵی کاری ئەدەبی و نووسین بووه.

لەچلەکانی سەدەی ڕابردوودا دواناوەندیی لە سلێمانی تەواو کردووه، لە حەفتاکانەوە له بەغداد نیشتەجێ بووە و لەوێش سەرقاڵی کاری نووسین و لێکۆڵینەوە بووه.

ئەمەجگەلەکارکردن لەڕادیۆی کوردیی بەغدا، لەدوای ئازادیی عێراق لە سلێمانی و دواتر لە هەولێر نیشەجێ بووه.

لە دواڕۆژەکانی ساڵی 2013 کۆچی دوایی کرد.

حەمەبۆر لەژیانیدا خاوەنی زیاتر لە 40 کتێب بووه، بەشێکیان تا ئێستەش دەستنووسن، لەو کتێبانە دوو دیوان و ساغکردنەوە و لێکۆڵینەوەی شیعری مستەفا بەگی کوردی و شێخ ڕەزای تاڵەبانین.

محەمەد مستەفا (حەمەبۆر) 1920 لە سلێمانی لەدایک بووە.یەکەم جار خوێندنی لە حوجرە دەست پێ کردووە، دواتر قۆناغەکانی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەییی لە سلێمانی و ھەولێر و بەغدا تەواوکردووە. 1940بووە بە برینپێچ (مضمد) لە سلێمانی.

ساڵی 1947 چووەتە بەغدا و لەوێ بووە بە برینپێچی بەیتاڵخانە و موعاوینی بەیتاڵی.

ڕادیۆی کوردیی بەغدا

محەمەد مستەفا (حەمەبۆر).jpg

لە ساڵی 1960-1967 لەتەک کارەکەی خۆی، لە ڕادیۆی کوردیی بەغدا کاری کردووە و چەند بەرنامەیەکی پێشکەش کردووە. لەو مێژووە بەدواوە بە وەرگێڕ و پێشکەشکەر لە ڕادیۆی بەغدا دامەزراوە. پاشان لە ئاژانسی دەنگوباسی عیراقیدا کاری کردووە تا 1982، کە بە داوای خۆی خانەنشین بووە.

ساڵی1998 ماڵەکەیی لە بەغداوە ھێناوەتەوە بۆ سلێمانی، ماوەیەک لە ئەرشیڤی ڕۆژنامەکانی "کوردستانی نوێ" و "الاتحاد"دا کاری کردووە.

بەرهەمەكانی

حەمەبۆر، زمانەکانی عەرەبی و فارسی و تورکیشی زانیون. شارەزای مشت و ماڵدانی دەستنووسی کۆن و دەستی شیعریشی ھەبووە، ناسناوی "ھۆشەنگ" بووە. نووسینی لە (گەلاوێژ، ھەتاو، بەیان، ڕەنگین، ھاوکاری) بڵاوکردووەتەوە. سەروبەندی دەرچوونی "ھەتاو"یش، بریکاری فرۆشی گۆڤارەکە بووە.

بەرھەمەکانی:

  • ھەمیشەبەھار، چاپخانەی نەجاح و ژین، ١٩٤١.
  • کەڵدانی دەستکردی (التلقيح الاصطناعي)،
  • ساغکردنەوە و لەسەرنووسین و لێ زۆرکردنی شیعری دیوانی شێخ ڕەزای تاڵەبانی،
  • چەوەندەری شەکر،
  • دیوانی مستەفا بەگی کوردی، دوو بەرگ، دەزگای ئاراس- ھەولێر، ٢٠١٣،
  • دیوانی مەلا حەمدوون.

نزیکەی پەنجا دەستنووسی ھەمەجۆری لە پاش بەجێماوە، لەوانە:

  • ساڵنامە
  • دەرمان لە کوردەواریدا
  • حسەینییە: دانراوی عەبدوللەتیفی مەردۆخی کە فەرھەنگی عەرەبی- کوردییە بە شیعر،
  • دیوانی شێخ ڕەزای تاڵەبانی
  • لێکۆڵینەوە لە شەرەفنامە
  • بەرنامەکانی ئیزگەی ڕادیۆی بەغدا
  • نەخۆشییەکانی ئاژەڵ (بە کوردی و عەرەبی)
  • بەرنامەی ھەمەچەشنە
  • دیوانی شیعرەکانی خۆی
  • فەرھەنگی پەھلەوی- کورد و فارسی
  • فەرھەنگی مازیندەران بۆ کوردی و فارسی
  • بیرەوەرییەکانی
  • ژن لە ژیانمدا
  • حەمەبۆریان کوشت
  • شێخ مەحموودی حەفید
  • زێوەر

ڕۆژی کۆچی دوایی: 22-12-2013

92870.jpg